هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

دانیشتوانی ئیدلیب كرده‌وه‌كانی تەحریر شام بەنەفرەتدەکەن

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەو نێرگەلانەی لەلایەن تەحریرشام لە شاری دانای پارێزگای ئیدلیب دەستیانبەسەردا گیراوە لەدواوەی ئۆتۆمبیلێكدا بێ شکاندن کەڵەکەکراون. [خاوەنی وێنە: هەیسەم ئیدلیبی]

ئەو نێرگەلانەی لەلایەن تەحریرشام لە شاری دانای پارێزگای ئیدلیب دەستیانبەسەردا گیراوە لەدواوەی ئۆتۆمبیلێكدا بێ شکاندن کەڵەکەکراون. [خاوەنی وێنە: هەیسەم ئیدلیبی]

کرده‌وەکانی ئەمدواییەی تەحریر شام لە پارێزگای ئیدلیبی باکوری سوریا، کە زۆربه‌ی لەژێردەستی خۆیایەتی، بووەتە هۆی وروژاندنی رقی دانیشتوانی ناوچەکە، چالاکوانێكی ناوچەکە بە دیارونای وت.

دانیشتوان رقیان بەرامبەر کاری ئەو هاوپەیمانێتیە توندڕەوە بۆ دروستبووە بەوەی دەستبەسەر نێرگەلەدا دەگرێت لە شاری دانا و دواتر بێ زیان دەیانهێڵێتەوە -- تێکیان ناشکێنێت، هەرچەندە زیاتر ئەوە روودەدات بۆ ئەو ئامێرانەی بە "هۆکاری ئاینیی" دەستیانبەسەردا دەگیرێت.

چالاکوان هەیسەم ئیدلیبی بە دیارونای وت وادەرچوو ئەو ئەندامەی تەحریر شام کە بەرپرسە لە دەستبەسەراگرتنیان دەیانفرۆشێتەوە "بە نرخی یەکجار بەرز" هەربۆیە تێکیان ناشکێنێت.

ئیدلیبی وتی پاسەوانێکی تەحریر شام، بە یاوەریی ئەندامانیسەواعید خەیر، كه‌ "پۆلیسی ئایینی" گروپەکەیه‌دایان بەسەر دوکانێکی فرۆشتنی نێرگەلەدا لە شارەکە و دەستیانگرت بەسەر هەموو ئامرازەکاندا.

ئەندامانی تەحریر شام تاڵانییان کرد لە ئامێرە کۆمپیوتەریەکانی بەشی زانیاریی ئەندازیاریی زانکۆی حەلەبی ئازاد. [خاوەنی وێنە: هەیسەم ئیدلیبی]

ئەندامانی تەحریر شام تاڵانییان کرد لە ئامێرە کۆمپیوتەریەکانی بەشی زانیاریی ئەندازیاریی زانکۆی حەلەبی ئازاد. [خاوەنی وێنە: هەیسەم ئیدلیبی]

ئەو خەڵکەی لە دیمەنی بەسەردادانەکەدا کۆبوونەوە، تێبینیی ئەوەیانکرد نێرگەلەکان بە وریاییەوە دەبردرێن، تا دڵنیابن لەوەی ناشکێن، کە وایکرد رقێکی زۆر بەرامبەر ئەم هەنگاوە دووڕووانەیە دروستببێت.

ئیدلیبی وتی: "دواتر دەرکەوت ئەو ئەندامەی تەحریر شام کە بەرپرس بوو لە کارەکە شمەکی دەستبەسەراگیراو دەفرۆشێتەوە بە هەندێك بازرگان و بە نرخێکی یەکجار بەرز، لە بەرامبەر بەڵێنی ئەوەدا كه‌ لەداهاتوودا لەلایەن پاسەوانانی هاوپەیمانێتیەکەوە هه‌راسان ناکرێن."

دزی بەربڵاوە

لە رووداوێکی دیکەدا، ئەندامانی تەحریر شام شتومەکی بەشی زانیاری ئەندازیاریی زانکۆی حەلەبی ئازادیان تاڵانکرد، کە لە دانایە.

شایەتحاڵان وتیان ئەندامانی تەحریر شام 15 کۆمپیوتەر و هەندێك ئامرازی ئەلەکترۆنییان بردووە بۆ ناو لۆرییەکی تەحریر شام.

ئیدلیبی وتی دزی لە باکوری سوریا بەربڵاوە، وەك سەپاندنی خەراج و رفاندن بۆ پارەی بارمتە.

وتیشی ئەم تاوانانە زیادیانکردووە لەوكاته‌وه‌ی هاوپەیمانێتیەکە داهاتەکانی کەمدەبووه‌ و موچەی ئەندامانیشی كه‌متركرابووه‌وه‌.

وتی: "پانێڵه‌كانی وزەی خۆر کە بۆ روناککردنەوەی شاری سەراقیب بەکاردەهێنران بە ئاشکرا لەلایەن ئەندامانی تەحریر شامەوە دزران بەبێ ئەوەی کەس بتوانێت ناڕەزایی دەرببڕێت."

وتی ناکۆکی لە سەراقیبیش زیادیکردووە، دوای ئەوەی ئەندامانی هاوپەیمانێتیەکە، بە یاوەریی ئەندامانی سەواعید خەیر و حوراس دینی سەر بە قاعیدە، کێلی سەر گۆڕەکانیان شکاند لە گۆڕستانی شارەکە لەکاتی جەژنی رەمەزاندا، بەگوێرەی دانیشتوانی ناوچەکە.

وتیشی ئەم پێشێلکارییانە بە پاساوی ئەوەیە گوایە کێل پێشێلکاریی شەریعەتە و دەبێت تەختبکرێت،وەك رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) كردوێتیلە هەندێك ناوچە کە لەژێر دەستیدا بووە.

ئیدلیبی وتی دانیشتوان ویستیان پەشیمانیان بکەنەوە لە ئەنجامدانی ئەو کارە، بەڵام رێگەیان لێگیرا بە هەڕەشەی ده‌ستگیركردن و تێهەڵدان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500