هه‌واڵه‌كانی عێراق
کۆمەڵگا

ئاوارەکانی حەویجە دەگەڕێنەوە بۆ ماڵێكانیان

خالید تائی

لەم وێنەیەدا کە 16 حوزەیران لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە، خێزانە ئاوارەکان لە کەمپی لەیلانەوە دەگەڕێنەوە بۆ حەویجە، کە پێشتر لەوێ داڵده‌درابوون دوای ئەوەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) ده‌ستیگرت به‌سه‌ر شارەکەدا. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی]

لەم وێنەیەدا کە 16 حوزەیران لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە، خێزانە ئاوارەکان لە کەمپی لەیلانەوە دەگەڕێنەوە بۆ حەویجە، کە پێشتر لەوێ داڵده‌درابوون دوای ئەوەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) ده‌ستیگرت به‌سه‌ر شارەکەدا. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی]

رێکەوتنێك کراوە بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی ئاوارەیی خەڵکی شاری حەویجە لە پارێزگای کەرکوك، سەرکردەیەکی خێلەکی دووشەممە (18 حوزەیران) بە دیارونای وت.

فەرماندەی هێزە خێڵەکیەکانی حەویجە شێخ وەسفی عاسی بە دیارونای وت سەرکردە و ریشسپییەکانی حەوجیە رێکەوتنێکیان لەگەڵ سەرکردە ئەمنیەکان کردووە بۆ گەڕاندنەوەی خەڵکە ئاوارەکە بۆ ناوچەكانی نشینگەیان لە حەویجە لە ماوەی مانگێکدا.

وتی رێکەوتنەکە دوای چەند کۆبوونەوەیەك هات کە هەردوولا تێیاندا گفتوگۆیان کرد دەربارەی ئاسانکاریی گەڕاندنەوەی ئەو خەڵکەی ناچارکرابوون ماڵ و کێڵگە کشتوکاڵیەکانیان بەجێبهێڵن لەکاتی فەرمانڕەوایی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا لە حەویجە.

ئەمەش گەڕانەوەی هەموو ئاوارەکان مسۆگه‌ردەکات، کە زۆربەیان لە کەمپەکانی پارێزگای کەرکوکن.

عاسی وتی ژمارەی ئاوارەکان بە زیاتر لە 6,000 خێزان دەخەمڵێنرێت، کە دابەشبوون بەسەر سێ کەمپدا: داقوق و لەیلان 1 و لەیلان 2.

هه‌روه‌ها وتی کەمپی تەل سیباتیش لە پارێزگای سەلاحەدین لەئێستادا نزیکەی 1,800 خێزانی حەویجەی لەخۆگرتووە و وتیشی هەندێك لەو خێزانانە لە کەمپەکانی دەوروبەری شاری موسڵن.

هەموو کەمپەکان دادەخرێن، جگە لەوانه‌ی خێزانه‌كانی ئەندامانی داعش لەخۆدەگرن.

عاسی وتی: "پێویستمان بە کاتە بۆ کارڕاییکردنی کەیسی ئەم خێزانانە و گەیشتن بە بڕیارێك دەربارەی گەڕانەوەیان."

'حەویجە ئارامە'

زۆربەی ئاوارەکان دانیشتووی گونده‌ دوورەدەسته‌كانن له‌ ناوچەكانی وەك رەشاد و ریاز و عەباسی لە باشور و خۆرئاوای حەویجە.

عاسی وتی: "هێزە ئەمنی و خێڵەکیەکان هەوڵدەدەن هانی گەڕانەوەی ئەو ئاوارانە بدەن بە دڵنیاکردنەوەیان لە نەهێشتنی ترسیان لە تیرۆریستانی ماوە."

وتیشی حەویجە ئارامە و هێزە ئەمنی و خێڵەکیەکان بەدوای پاشماوەكانی ئەندامانی داعش دەکەون لەڕێگەی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پشكنینه‌وه‌.

هه‌روه‌ها وتی: "[ئەندامانی داعش] کەمن و هەمیشە لە شوێنگۆڕکێدا بەهۆی ئه‌وه‌ی ئێمه‌ بەدوایانەوەین."

وتیشی بەربەستێکی دیکەی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ حەویجە لاوازیی خزمەتگوزاریه‌ گشتیه‌كانه‌، بەتایبەتی لە پەیوەندییدا بە کشتوکاڵەوە.

وتی ئەمە تەحەدایەکە کە بەرپرسانی ناوچەکە هەوڵدەدەن بەسەریدا زاڵبن.

وتیشی: "گەڕانەوەی خەڵك فاکتەرێکی پێویستە بۆ سەقامگیریی هەر ناوچەیەك، چونکە بەشداریدەکەن لە پشتگیریكردنی هەوڵە ئەمنیەکاندا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

من خه‌ڵكی ریازم. سوپاس بۆ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپا و شێخ وه‌سفی عاسی!

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌