هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

کۆڕەو لە باکوری ئیدلیب دەستپێدەکات دوای بۆمبارانه‌كانی رژێمی سوریا

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

موشەکەکانی رژێمی سوریا لە شاری بینیشیان دا له‌ پارێزگای ئیدلیب، کە هاوسنورە لەگەڵ شارۆچکەی فۆعەی ژێردەستی رژێم، لە 10 حوزەیران. [خاوەنی وێنە: فەیسەڵ ئەحمەد]

موشەکەکانی رژێمی سوریا لە شاری بینیشیان دا له‌ پارێزگای ئیدلیب، کە هاوسنورە لەگەڵ شارۆچکەی فۆعەی ژێردەستی رژێم، لە 10 حوزەیران. [خاوەنی وێنە: فەیسەڵ ئەحمەد]

ژمارەیەك لە شارۆچکە و گونده‌كانی پارێزگای ئیدلیب کۆڕەوی دانیشتوان بەخۆیانەوە دەبینن کە هەڵدێن لە هێرشی ئاسامنایی چڕوپڕ لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی رژێمی سوریاوە، چالاکوانێکی ناوچەکە چوارشەممە (13 حوزەیران) بە دیارونای وت.

چالاکوان فەیسەڵ ئەحمەد وتی بە دەیان مەدەنی کوژران و بریندارکران و ژمارەیەکی زۆر ماڵ و شوێنی گشتی روخێنران لە ئەنجامی هێرشێكی ئاسمانی چڕوپڕدا.

وتیشی دانیشتوانی شارۆچکە و گوندەکانی بینیش، رام حەمدان، تەفتاناز، مەعەرەت میسرین و سەواغیە هەڵدێن بەرەو شاری ئیدلیب و دەوروبەری.

هه‌روه‌ها وتی: "دوای ئەوەی راستەوخۆ لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە کرانە ئامانج، نەخۆشخانە و بنکە پزیشكیه‌كان و بنكه‌كانی فریاکەوتن لەکارکەوتن." ئاماژەشیکرد بەوەی نەخۆشخانەی منداڵان لە تەفتاناز بەتەواوی خاپورکراوە.

دوکەڵ لە شارۆچکەی فۆعە بەرزدەبێتەوە، کە شوێنی پێکدادانی نوێی نێوان چەکدارانی تەحریر شام و هێزەکانی رژێمی سوریایە. [خاوەنی وێنە: فەیسەڵ ئەحمەد]

دوکەڵ لە شارۆچکەی فۆعە بەرزدەبێتەوە، کە شوێنی پێکدادانی نوێی نێوان چەکدارانی تەحریر شام و هێزەکانی رژێمی سوریایە. [خاوەنی وێنە: فەیسەڵ ئەحمەد]

ئاگادارینامە لە ناوچەکە بڵاوکراوەتەوە، بەتایبەتی لە شاری ئیدلیب، کە دانیشتوانه‌كه‌ی لەڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتیه‌كان و بڵندگۆی مزگەوتەکانەوە ئاگادارکراونەتەوە لەوەی خۆیان بپارێزن لەوەی بە ژمارەی زۆر گردببنەوە.

هێرشه‌كه‌ی تەحریر شام

ئه‌م دوایین پێشهاتانه‌ هاوکاتن له‌گه‌ڵ شەڕی نوێ لە کەناری شارۆچکەکانی فۆعە و کەفریای ژێردەستی رژێم، کە چەندین ساڵە لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی چەکدارەوە گەمارۆدراون.

چالاكوانه‌كه‌ وتی: "ئەو دوو شارۆچکەیە تاڕادەیەك ئارام بوون لە سێ ساڵی رابردوودا، لەبەرئەوەی بەتەواوی لەلایەن گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن و هاوپەیمانی توندڕەوی تەحریر شامەوە گەمارۆدرابوو."

وتی بەڵام یەکشەممە (10 حوزەیران)، ژمارەیەکی زۆری چەکدارانی تەحریر شام هێرشێکیان کردە سەر فۆعە و کەفریا و پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی رژێمی سوریا و میلیشیاکانی سەر بەوان لە ناوچەکە دروستبوو.

وتیشی هێرشەکان بوونە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە هەردوولا.

هه‌روه‌ها وتی هێرشە ئاسمانیەکانی رژێمی سوریا لە باکوری ئیدلیب دەستیانپێکردەوە لە وەڵامی ئەو هێرشەدا.

بەڕێوەبەری روانگەی سوری بۆ چاودێریی مافەکانی مرۆڤ، رامی عەبدولڕەحمان، بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "ئەمە سەختترین هێرشە لە سێ ساڵی رابردوودا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500