ئاگاداریهكه بەتایبەتی داوای رۆشتنی ئەمیرێكی تەحریر شام دەکات -- كه چەکدارێكی بیانیە -- لەسەر دیوار و ئۆتۆمبیلەکانی پارێزگای ئیدلیب لەسوریادا دەبینرێت.
چالاکوانهك لە ئیدلیب، حوسام ئیدلیبی، بە دیارونای وت ئاگاداریەکە داوا لە ئەمیرەکە دەکات هەرێمەکە چۆڵبکات بە تۆنێكی تەنزئامێز و دەڵێت "گرێبەستی کارەکەی بەرسەرچووە".
ئیدلیبی وتی هەڵبژاردنی ئەو چەکدارە بیانییە سیمبۆڵییە، بە لەبەرچاوگرتنی کارە داپڵۆسێنهرهكانی لەدژی دانیشتوانە ناوخۆییەکە و هەرکەسێك دژی تەحریر شام بێت.
وتی گەنجان لە ئیدلیب ئەو ئاگاداریهیان بڵاوکردۆتەوە و لەسەر دیوارەکان هەڵیانواسیووە لە سەرانسەری شارەکەدا.
ئاگاداریەکان وێنەی ئەمیرێکی تەحریر شامیان لەسەرە، کە ناسراوە بە ئەبو یوسف بەریتانی و بە تۆنێكی تەنزئامێزەوە پێیدەڵێن گرێبەستەکەی بەسەرچووە و دەبێت هەر ئێستا کۆتایی بە ئەرکەکەی بێنێت "بۆ پشتگیریکردنی خەڵكی سوریا".
ئاگاداریەکە دەڵێت ئیتر دانیشتوانی ئیدلیب باج نادەن و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات كه ئێستا پارە لە گیرفانی بەریتانی و هاوشێوەکانیایەتی، کە ژیانێکی پڕخۆشگوزهرانی دەژین لەسەر شانی ئەو خەڵكەی ئەوان گوایە هاتوون یارمەتییان بدەن.
ناردنی پەیامێکی روون
نوسراوەکە سروشتی کارەکەی بەریاتانیش دەخاتەژێر پرسیارەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات كه ناوبراو لەناو چواردەورێکی چەکداردا دێت و دەچێت بەڵام خۆی شەڕناکات، هەرچەندە ئەو گوایە بۆ شەڕکردن هاتووە.
نوسراوەکە گاڵتەی پێدەکات وەك "فەرماندەی کەتیبەی خۆکوژەکان" و تیشکیشی خستۆتەسەر ئهو تاوانانهی دژی دانیشتوانەکە ئەنجامیداون لە ناوچەکەدا، بەرامبەر بەو کەسانەی دژی کارەکانی تەحریر شام بوون یان هەرکەسێكی دیکە بەئاشكرا رووبەڕووی فەرمانەکانی هاوپەیمانیەکە بووبێتەوە.
بەوتەی ئیدلیبی، ئاگادارییەکە لەلایەن خەڵكەوە پێشوازی لێکراوە لە شاری ئیدلیب و بە نهێنیش بەناویاندا بڵاوکراوەتەوە.
وتی: "گەنجان لەسەر دیواری شارەکە هەڵیانواسیووە." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه پارێزگای ئیدلیب لەم دواییانەدا هاتنی ژمارەیەکی زۆر چەکداری بیانیی بەخۆوەبینیوە کە لە بەشەکانی دیکەی وڵاتەکەوە هاتوون.
سەدان چەکدار هاتوون بۆ ئیدلیب دوای ئەوەی ناوچەکانی تریان چؤڵکردووە بهگوێرهیرێککەوتنهكانی ئاشتهوایی لەگەڵ رژێمی سوریادا.