تێرۆریزم |

2018-06-07

لانیکەم 20 کەس دەکوژرێن له‌ تەقینەوەی ئه‌مبارێكی چەكدا لە بەغدا

Di icons tw 35 Di icons fb 35

لانیکەم 20 کەس کوژران و 110 کەسی دیکەش بریندار بوون لە تەقینەوەیه‌كدا له‌ گەڕەکی مه‌دینه‌ سەدری بەغدا 6 حوزەیران. [ستیڤن نەبیل]
لانیکەم 20 کەس کوژران و 110 کەسی دیکەش بریندار بوون لە تەقینەوەیه‌كدا له‌ گەڕەکی مه‌دینه‌ سەدری بەغدا 6 حوزەیران. [ستیڤن نەبیل]

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند كه‌ لانیکەم 20 کوژران و 110 کەسی دیکەش برینداربوون دوای ئەوەی ئه‌مبارێكی چەك تەقییەوە لە گەڕەکی مه‌دینه‌ سەدر لە بەغدا ئێوارەی چوارشەممە (6 حوزەیران).

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنه ئەمنییه‌كانی بەغدا لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند: "ئه‌مبارێكی چەك تەقییەوە. هێزه‌ ئەمنیەکان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان ده‌ستپێكردووه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆکارەکەی."

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان لە بەشی روسافە، عەقید حسێن مەفریجی، بە دیارونای وت تەقینەوەکە بەهۆی چەکی قورسه‌وه‌ بوو، کە گوله‌ئاربیجی و تۆپیشیان تێدابوو.


ئەو چەکانەی لە گەڕەکی شاری سەدر هەڵگیرابوون لە بەغدا 6 حوزەیران تەقینەوە و زیانێکی زۆریان دا لە بیناكانی ده‌وروبه‌ری. [ستیڤن نەبیل]

ئەو چەکانەی لە گەڕەکی شاری سەدر هەڵگیرابوون لە بەغدا 6 حوزەیران تەقینەوە و زیانێکی زۆریان دا لە بیناكانی ده‌وروبه‌ری. [ستیڤن نەبیل]

سەرچاوە پزیشكییه‌كان وتیان ژن و منداڵ لەناو قوربانیەکاندا بوون.

شاهیدەکان وتیان زیانێکی زۆری ماددیش بە ماڵ و بیناکانی تری گەڕەکی مه‌دینه‌ سەدر کەوتووە.

مەفریجی وتی: "هێزە ئەمنیەکان بەدواداچوونیان بۆ ئه‌م رووداوە به‌دبه‌ختانه‌یه‌ دەستپێکردووە."

وتیشی: "رووداوەکە بەهۆی ئه‌مباركردنی چەك و تفاق و تەقەمەنیەوە روویدا لە حسێنیەکەی ئیمام حسێندا."

هه‌روه‌ها وتی: "پلەی بەرزی گەرما و پشتگوێخستن تەقینەوەکەی لێکەوتەوە كه‌ بووه‌هۆی رووخانی لانیکەم 20 خانوو."

مەفریجی وتیشی: "هەڵگرتنی چەك لە گه‌ڕه‌كه‌كاندا هەڵەیەکی گەورەیە و رێکاری یاسایی دەگیرێته‌به‌ر دژی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان پێوه‌ هه‌بووه‌."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

3 Di icons no

0 كۆمێنت

* واتە ئەم خانەیە پێویستە
Captcha