هه‌واڵه‌كانی عێراق
پەروەرەدە و خوێندن

هەڵمەتێکی پەروەردەیی لە مەعەرەت نوعمان ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی وازهێنانە لە خوێندن

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

لافیتەیەك کە لەلایەن هەڵمەتی "خوێندن چەکی منە" خراوەتە بەردەم مزگەوتێك لە مەعەرەت نوعمان، هانی منداڵان دەدات ئامادەی خوێندن ببن و بەدوای خوێندن بکەون. [خاوەنی وێنە: خوێندن چەکی منە]

لافیتەیەك کە لەلایەن هەڵمەتی "خوێندن چەکی منە" خراوەتە بەردەم مزگەوتێك لە مەعەرەت نوعمان، هانی منداڵان دەدات ئامادەی خوێندن ببن و بەدوای خوێندن بکەون. [خاوەنی وێنە: خوێندن چەکی منە]

چالاکوانانی شاری مەعەرەت نوعمان لە پارێزگای ئیدلیبی باکوری سوریا بەمدواییانە دەستیانکردووە بە هەڵمەتێکی بەزرکردنەوەی ئاستی هۆشیاری کە هانی منداڵان دەدات بۆ ئامادەبوون لە خوێندن بۆ کۆتاییهێنان بە راکێشانیان بۆ نێو گروپە چەکدارەکان.

چالاکوانان بە دیارونایان وت هەڵمەتەکە وەڵامێكە بۆ رێژەی بەرزی وازهێنان لە خوێندنگاکاندا.

چالاکوان هانی نوعمان بە دیارونای وت گروپێك لە میدیاکار و چالاکوانی کۆمەڵایەتی دەستیانكرد بە هەڵمەتی "خوێندن چەکی منە" لە مانگی رابردوودا، کە هەڵمەتێکی رێكلام و رۆژنامەوانیە و ئامانجی هاندانی منداڵانە -- لەگەڵ دایکوباوکیان -- بۆ رەتکردنەوەی راکێشانیان بۆ نێو ریزەکانی گروپە چەکدارەکان بە هاندانیان بۆ ئامادەبوه‌ن لە خوێندنگەکاندا.

نوعمان وتی هەڵمەتەکە دەستیكرد بە بڵاوکردنەوە و دانانی رێکلام لەسەر شەقامەکانی مەعەرەت نوعمان دەربارەی گرنگی خوێندن وەك "چەکی داهاتو و ئامرازی سەرەکیی بڵاوکردنەوەی ئاشتی".

وتیشی سیمینار کراوە بۆ دایکوباوکان بۆ ئاشناکردنیان بە دیاردەی وازهێنان لە خوێندن و هۆکارەکانی، بەجۆرێك تەرکیز لەسەر ئاکامە کارەساتبارەکانی بووە بۆ منداڵان و داهاتووی سوریا.

هه‌روه‌ها وتی: "گروپە چەکدارەکان رۆلێکی نەرێنیان هەیە بە هاندانی راکێشانی منداڵان بۆ نێو ریزەکانیان، دیاردەیەك کە لە دەستپێکی شەڕی سوریاوە بڵاوبۆتەوە."

وتیشی هۆکارێکی دیکەی وازهێنان لە خوێندن "دۆخی ناسەقامگیریی ئەمنییە لە ناوچەکە بەهۆی تۆپباران و هێرشی ئاسمانیی بەردەوامی رژێم و شەڕی نێوخۆی نێوان لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ لە ناوچەکە".

وتی بەڵام هۆکاری سەرەکی دۆخی ئەمنیی خراپە کە زۆربەی خێزانەکان لە ناوچەی ئیدلیب ئەزمونیدەکەن، چونکە زۆربەی خاوەن خێزانەکان کار و ئیشەکانیان لەدەستداوە.

نوعمان وتی ئاوارەکان کە لە بەشەکانی دیکەی سوریاوە گوێزراونەتەوە بۆ ئیدلیب سەختترین زه‌بر بوون، چونکە خوێندنگەکان نەیانتوانی بەرگەی لێشاوی لەناکاوی ژمارەی منداڵان بگرن لە تەمەنی خوێندندا.

وتیشی: "ئەمە کاریگەرییەکی ئاشکرای هەبووە بەسەر رێژەی وازهێنانه‌وه‌ لە خوێندن."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500