هه‌واڵه‌كانی عێراق
خۆپیشاندان

ئەریحا لە حکومەتەکەی تەحریر شام جیادەبێتەوە

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەندامانی ئەنجومەنی خۆجێیی ئەریحا دەبینرێن لەکاتی هەڵبژاردنەکانی 12 ئایاردا. بەمدواییانە ئەنجومەنەکە رایگەیاند جیادەبێتەوە لە 'حکومەتی رزگاری' کۆنترۆڵکراو لەلایەن تەحریر شامەوە. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

ئەندامانی ئەنجومەنی خۆجێیی ئەریحا دەبینرێن لەکاتی هەڵبژاردنەکانی 12 ئایاردا. بەمدواییانە ئەنجومەنەکە رایگەیاند جیادەبێتەوە لە 'حکومەتی رزگاری' کۆنترۆڵکراو لەلایەن تەحریر شامەوە. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

ئەنجومەنی شاری ئەریحا لە پارێزگای ئیدلیب، یەکشەممە (3 حوزه‌یران) رایگەیاند جیادەبێتەوە لە بەڕێوبەرێتی و دەزگاکانی بەناو"حکومەتی رزگاری" کۆنترۆڵکراو لەلایەن تەحریر شامەوەچالاکوانێك وتی.

چالاکوان موسعەب عەساف وتی بڕیارەکە وەڵامێك بوو بۆ خراپبوونی خزمەتگوزاری سەرەتایی وەك کارەبا و ئاو، کە بەپێی پێویست نین هەرچەندە حکومەتی رزگاری نیشتیمانی بەردەوام باج کۆدەکاتەوە.

عەساف بە دیارونای وت سەرەڕای خزمەتگوزاری پێویست بۆ خەڵك، ماوەیەکە دۆخی ئەمنی خراپتردەبێت لەو ناوچانەی لەلایەن تەحریر شامەوە کۆنترۆڵکراون.

وتی ئەنجومەنی شاری ئەریحا بڕیارەکەی بڵاوکردەوە "دوای راوێژکردنی نێوان ئەندامان و زۆر کەسایەتی باڵا لە شارەکە و ناوچەکانی دەوروبەری".

دانیشتوانی شاری ئەریحا لە شوێنی ئەو بینایە گرددەبنەوە کە رووخا بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە نێوەندی شارەکەدا پێنج شەممە (31 ئایار). [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

دانیشتوانی شاری ئەریحا لە شوێنی ئەو بینایە گرددەبنەوە کە رووخا بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە نێوەندی شارەکەدا پێنج شەممە (31 ئایار). [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

وتیشی: "بڕیاریداوە بەتەواوەتی جیابێتەوە لە بەڕێوبەرێتیەکانی شاری ئیدلیب کە لەلایەن حکومەتی رزگاری کۆنترۆڵکراو لەلایەن تەحریر شامەوە بەڕێوەدەبرێن."

هه‌روه‌ها وتی بڕیارەکە لە خراپبوونی ئەو خزمەتگوزارییانەوە سەریهەڵداوە کە بەڕێوبەرێتیەکانی حکومەتەکە پێشکەشیدەکەن، لەگەڵ خراپبوونی دۆخی رێگاوبان و یاسا و نیزام.

باج بێ بوونی خزمەتگوزاری

عەساف وتی ئەو بەڕێوبەرێتیانەی لەلایەن حکومەتی رزگارییەوە کۆنترۆڵکراون باج کۆدەکەنەوە لە دانیشتوانی ئەریحا و ناوچەکانی دەوروبەری کە دەکەونەژێر کارگێڕیی ئەوەوە بەبێ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری.

وتیشی: "ئەم شکستە لە کارڕاییکردن لەکاتێکدایە کە شارەکە سەرچاوەی ئاوی تەواوی هەیە لەگەڵ ئامرازی دابەشکردنی بۆ ناوچەکە." هه‌روه‌ها وتی هەمان شت بۆ کارەباش راستە.

وتی حکومەتی رزگاری باجی کۆدەکردەوە بەبێ چاککاری و زیادکردنی ژمارەی کاتژمێرەکانی خزمەتگوزاری ئاو و کارەبا.

وتیشی دانیشتوان لەژێر فشاردا بوون تا بەشێوەیەکی بەردەوام باج بدەن و ژمارەی کاتژمێرەکانی پێدانی ئاو و کارەباش کەمدەکرایەوە تا فشار بخرێتەسەر ئەو کەسانەی رەتیاندەکردەوە پارە بدەنە حکومەتی رزگاری.

خراپتربوونی دۆخی ئەمنی

عەساف وتی بەڵام دۆخی ئەمنی گەورەترین نیگەرانی ئەنجومەنی شاری ئەریحا بوو، بەتایبەتی ئەو تەقینەوانەی کە روودەدەن لەنێو شارەکەدا و ناوچەکانی دیکەی ژێردەستی تەحریر شام.

وتی ماوەیەکە بۆمبە دەستکردەکان یەکە و ئەندامەکانی هاوپەیمانێتیەکە دەکەنه‌ ئامانج و وتیشی دەیان مەدەنی بەهۆی ئەم بۆمبانەوە کوژراون.

عەساف وتی تەقینەوەیەك کە پێنجشەممە (31 ئایار) لە نێوەندی شارەکەدا روویدا و بینایەکی روخاند و ژمارەیەکی زۆر مەدەنیی کوشت و بریندارکرد، وایکرد بڕیاری جیابوونەوەی ئەنجومەنەکە خێراترببێت.

وتیشی شاری ئەریحا هەوڵیداوە تا بتوانێت خۆی بەدووربگرێت لە بەڕێوبەرێتیەکانی حکومەتی رزگاری نیشتیمانی تا ناوچەکە بپارێزێت لە ململانێی ئەمنی و ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی هاوپەیمانێتیەکە و ئەندامانی دەکەنە ئامانج.

عەساف وتی جیابوونەوەکە وەك ناڕەزاییشە بەارمبەر کەمیی ئەمنیەت کە وایکرد زنجیرەیەك تەقینەوە رووبده‌ن لەمدواییانەداکە بە دەیان کەسیان کوشت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500