هه‌واڵه‌كانی عێراق
خۆپیشاندان

پێکهاتەیه‌كی نوێی ئۆپۆزسیۆن گەورەترینە لە باکوری سوریا

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

لێرەدا چەکدارانی فەیلەق شام دەبینرێن. ئەم لایەنەی ئۆپۆزسیۆن گەورەترینە کە پەیوەندیی بە بەرەی رزگاریی نیشتیمانی تازە-پێکهێنراوەوە بکات. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

لێرەدا چەکدارانی فەیلەق شام دەبینرێن. ئەم لایەنەی ئۆپۆزسیۆن گەورەترینە کە پەیوەندیی بە بەرەی رزگاریی نیشتیمانی تازە-پێکهێنراوەوە بکات. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن کە لە باکوری سوریا چالاكن و زۆربەیان سەربە سوپای سوریای ئازدن، ئەم هەفتەیە رایانگەیاند كه‌ چوونه‌تەناو بەرەی نوێی رزگاری نیشتیمانییەوە.

چالاکوانێكی ئیدلیب، موسعەب عەساف، بە دیارونای وت دانیشتوانی باکوری سوریا تاڕادەیەکی زۆر پێشوازیده‌كه‌ن لەو هەواڵە، چونکە دەیانەوێت کۆتایی شەڕی ناوخۆی نێوان ئەو چەند لایەنە ببینن کە لە ناوچەکەن -- ئیدلیب و دەوروبەری حومس و حەمما.

عەساف وتی لەئێستادا ئەو پێکهاتە نوێیە گەورەترین پێکهاتەی باکوری سوریایە، لەبەر ژمارەی ئەو لایەنانەی چوونەتە ناوی، لەگەڵ رووبەری ئەو ناوچەیەی کۆنترۆڵی دەکات.

یانزە لایەنی ئۆپۆزسیۆن چوونەتەناو بەرەی رزگاریی نیشتیمانیەوە: فەیلەق شام، فیرقەی 1ی کەناراوه‌كان، فیرقەی 2ی کەناراوه‌كان، فیرقەی 1ی پیادە، سوپای ئیدلیبی ئازاد، سوپای 2، سوپای بژاردە، جەیش نەسر، شەهیدانی ئیسلام، کەتیبەی ده‌رایای لیوای شەهیدانی ئیسلام، لیوای حوڕییە و لیوای 23.

عەقیدێكی پێشووی سوپای سوریا، فەزلوڵا حاجی، دیاریکراوە وەك فەرماندەی بەرەی نوێی رزگاری نیشتیمانی، كه‌ هاوپەیمانێتیەکی ئۆپۆزسیۆنه‌ لە باکوری سوریا. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

عەقیدێكی پێشووی سوپای سوریا، فەزلوڵا حاجی، دیاریکراوە وەك فەرماندەی بەرەی نوێی رزگاری نیشتیمانی، كه‌ هاوپەیمانێتیەکی ئۆپۆزسیۆنه‌ لە باکوری سوریا. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

عەساف وتی بەناوبانگترین لایەنەکان کە رەتیانکردۆتەوە بچنەناو هاوپەیمانێتیەکەوە تەحریر شام، بەرەی سوریای ئازاد، لیواکانی سوقور شام و جەیش ئەحرارن.

وتی ئەمەش کەمێك نیگەرانیی دروستکردووە لە ناوچەکەدا لەبەر ئەگەری پێکدادانی داهاتوو لەنێوان پێکهاتە نوێكه‌ و تەحریر شامدا، کە هەمیشە دووپاتیکردۆتەوە بۆ هیچ کوێیەك ناچێت و نیازی نیە بچێته‌پاڵ هیچ گروپێکەوە.

پێکهاتەیەکی نوێی فەرماندەیی

عەساف وتی سەرکردەی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن کە ئەم بەرە نوێیەی رزگاری نیشتیمانی پێکدەهێنن، بڕیاریاندا پێکهاتەیەکی نوێی فەرماندەیی هەڵبژێرن بەجۆرێك کە لەخزمەتی هیچ لایەنێکی تایبەتدا نەبێت.

عەقیدی پێشووی سوپای سوریا فەزلوڵا حاجیان هەڵبژارد، کە لە سوپای سوریا جیابووه‌وە، وەك فەرماندەی پێکهاتە نوێکە، هه‌روه‌ها موقەدەم سوهەیب لەیوش وەك جێگری و رائید محەمەد مەنسور وەك بەڕێوەبەری کارەکانی.

وتی ئەو ناوچەیەی ئەم پێکهاتە نوێیە کۆنترۆڵی دەکات فراوانە، چونکە ئەو پێکهاتانەی پەیوەندییان پێوەکردووە ناوچە كه‌ناراوه‌كان، حەلەب، ئیدلیب، حومس و حەمما لەخۆدەگرێت.

وتیشی ئەم هێزە نوێیە لانیکەم 25,000 ئه‌ندامی هەیە و چاوەڕواندەکرێت ژمارەکە بەرزبێتەوە چونکە لایەنەکانی دیکەش پەیوەندی پێوەدەکەن.

عەساف وتی چەکەکانی چەکی سوك و مامناوەندییان تێدایە و چەندین جۆری موشەك، کە دواتر بەپێی پێویست دابەشدەکرێنەوە، مانای وایە هیچ لایەنێك چەکەکانی خۆی لای خۆی ناهێڵێتەوە وەك پێشتر و چەك و جبەخانە دەبنە موڵکی بەرەکە.

ئاماژەی بەوەش کرد كه‌ ئەمە پێشتر و لە حاڵەتی یەکگرتنی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆندا وانەبووە، چونکە پێشتر هەر لایەنێك چەکی خۆی دەپاراست، کە وایده‌کرد یەکگرتنەکان ئەگەری هەڵوەشاندەوەیان زیاتربێت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500