هه‌واڵه‌كانی عێراق
شرۆڤە

ئایا درز کەوتۆتە نێو هاوپەیمانێتی روسیا و ئێرانه‌وه‌ لە سوریا؟

ئاژانسی فرانس پرێس

وەزیری دەرەوەی روسیا سێرگێی لاڤرۆڤ و هاوشانە ئێرانیەکەی محەمەد جەواد زەیفی دەچنە هۆڵێکەوە لەکاتی کۆبوونەوەیەکدا لە مۆسکۆ لە 28 نیسان. [ئەله‌کساندەر نیمینۆڤ / ئاژانسی فرانس پرێس]

وەزیری دەرەوەی روسیا سێرگێی لاڤرۆڤ و هاوشانە ئێرانیەکەی محەمەد جەواد زەیفی دەچنە هۆڵێکەوە لەکاتی کۆبوونەوەیەکدا لە مۆسکۆ لە 28 نیسان. [ئەله‌کساندەر نیمینۆڤ / ئاژانسی فرانس پرێس]

بانگەوازی ئەمدواییانەی روسیا بۆ هێزە بیانییەکان تا سوریا جێبهێڵن وەك ئەگەری وەرچەرخانێك بینرا لە هاوپەیمانێتی فێڵبازانەیدا لەگەڵ ئێران، هەرچەندە شیکاروانان دەڵێن جارێكا زۆری ماوە تا هاوبەشێتییان نەمێنێت.

دوای کۆبوونەوە لەگەڵ هاوشانە سورییەکەی، بەشار ئەسەد، لە سۆچی، هەینی (18 ئایار)، سەرۆك ڤلادیمێر پوتین بەڵینیدا: "له‌گه‌ڵ دەستپێکی پرۆسەی سیاسیی لە چالاکترین دۆخی خۆی لە سوریادا، هێزە چەکدارە بیانییەکان دەبێت لە خاکی سوریا بکشێنەوە."

نوێنەری پوتین لە سوریا، ئەله‌کساندەر لاڤرێنتیڤ، دواتر وتی ئەمە ئێرانیش دەگرێتەوە.

تائێستا ئه‌م دوو وڵاته‌ تاڕادەیەکی باش بە هاوتەریبی کاریانکردووە، بەجۆرێك روسیا هێزی ئاسمانی دابیندەکات و هێزەکانی ئێران باری قورسی ئەرکی زەمینییان گرتۆتە ئەستۆ.

وێنەیەك کە 11 کانونی یەکەم بڵاوکرایەوە، سەرۆکی روسیا ڤلادیمێر پوتین لەگەڵ هاوشانە سورییەکەی بەشار ئەسەد نیشاندەدات کە سەردانی ئەفسەرە سەربازییەکانی روسیا دەکەن لە بنکەی فڕۆکەوانی روسیی همه‌یمیم لە پارێزگای لازقیەی سوریا، لەو رۆژەدا كه‌ پوتین فەرمانیکرد هێزەکانی روسیا بەشێوەیەکی کاتی لە سوریا بکشێنەوە. [پەیجی فەیسبوکی سەرۆکایەتی سوریا / ئاژانسی فرانس پرێس]

وێنەیەك کە 11 کانونی یەکەم بڵاوکرایەوە، سەرۆکی روسیا ڤلادیمێر پوتین لەگەڵ هاوشانە سورییەکەی بەشار ئەسەد نیشاندەدات کە سەردانی ئەفسەرە سەربازییەکانی روسیا دەکەن لە بنکەی فڕۆکەوانی روسیی همه‌یمیم لە پارێزگای لازقیەی سوریا، لەو رۆژەدا كه‌ پوتین فەرمانیکرد هێزەکانی روسیا بەشێوەیەکی کاتی لە سوریا بکشێنەوە. [پەیجی فەیسبوکی سەرۆکایەتی سوریا / ئاژانسی فرانس پرێس]

توێژەری ئێران بۆ یۆراسیا گروپ لە واشنتۆن، هێنری رۆم، وتی وتەکانی پوتین "بەهیچ جۆرێك کۆتایی یاری نەبوون بۆ هاوپەیمانێتی روسیا و ئێران لە سوریا، بەڵام تاسەیەکی گەورەبوون لەسەر ئەو رێگەیە".

وتی: "هیچ وادەیەك دانەنرا بۆ هێزە دەرەکییەکان تا بڕۆن، بەڵام جێی تێبینییە کە کرملن دواتر بەیاننامەکەی نەکشاندەوە و هیچ تۆنی خۆشی نەرمنەکرد."

بەرپرسانی ئێران بەشێوەیەکی پەرێشان وەڵامیاندایەوە، بەجۆرێك وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەهرام قاسمی وتی: "کەس ناتوانێت کارێك بە ئێران بکات دژی ئیرادەی خۆی."

'تەنانەت لە ئەجه‌نداشدا نیە'

جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا فەیسەڵ میقداد چوارشەممە وتی دیمەشق بیری له‌وه‌ نه‌كردۆته‌وه‌ کە ئێران و حیزبوڵا لە کشانەوەدا بەشداریبکەن و بە ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی ریا نۆڤۆستی وت: "ئەم بابەتە تەنانەت لە ئەجه‌ندای گفتوگۆکردنیشدا نیە."

شیکاروانان دەڵێن روسیا لەترسی ئەوە وادەکات کە دەکرێت شەڕی سوریا برەوبسێنیت بۆ جەنگێکی کوشندەتر لەنێوان ئێران و ئیسرائیلدا.

بەهۆی نیگەرانی لە بوونی چەندین هێزی ئێرانی لە باکور، ئیسرائیل زنجیرەیەك هێرشی ئاسمانی بۆ سەر پێگەکانی ئێران لە سوریا ئەنجامدالەم چەند هەفتەیەی دواییدا.

روسیا تاکە هێزێکە پەیوەندیی نزیکی بە هەردووکیانەوە هەبێت.

جولیه‌ن بارنیس-داسی لە ئەنجومەنی ئەوروپی بۆ کاروباری دەرەوە وتی: "روسەکان یارییەکی هەستیاری هاوسه‌نگی راگرتن دەکەن لەنێوان هاوپەیمانە ناوچەییە جیاوازەکانیاندا."

وتی بەیاننامەکەی روسیا دەربارەی نەهێشتنی هێزی بیانی پەیامێك بوو بۆ ئێران کە سنوورێك بۆ باڵاده‌ستیی دادەنرێت.

وتی: "بەڵام لە جێبەجێکردنیدا سەختیی زۆریان دێتەڕێ."

ئێران لە سوریا و لەڕووی سەربازییەوە بەقوڵی گەمارۆدراوە و نیگەرانە لەوەی روسیا هەوڵبدات بیخاتە درەوە و هەموو بەرهەمی بنیاتنانەوە بۆخۆی بێت.

رۆم وتی: "ئێران شەڕێکی سەختی کرد -- هێشتا دەشیکات -- و له‌وه‌ش چاوەڕێی ئیمتیازی دوورمەودایە لەبارەی گرێبەستی وزە و بابەتی دیکەوە."

وتیشی لە تاران نیگەرانی دروستبووە لەوەی کۆمپانیا روسی و تورکییەکان گرێبەستە سەرەکییەکان دەبەنەوە و لەوەش زیاتر واپێدەچوو روسیا گڵۆپی سەوزی بۆ هێرشە ئاسمانیەکانی ئەمدواییەی ئیسرائیل هەڵکردبێت بۆسەر پێگەکانی ئێران.

'بەکارهێنانی یەکتر'

هەرچەندە گومان هەبێت، روسیا و ئێرانهێشتا لەنزیکەوە پێکەوە کاردەکەن. ئێران پشت بە هێزی ئاسمانی روسیا و ئامرازی دژە-فڕۆکەوانیی ئەو دەبەستێت، لەکاتێکدا هێزەکانی ئێران و پاڵپشتەکانی زۆر گرنگن بۆ شەڕی زەمینی کە هێشتا زۆری ماوە تەواو ببێت.

رۆم وتی: "هەردووکیان تا بتوانن یەکتر بەکاردەهێنن، تا بۆیان بکرێت."

بەڵام هەموو شیکاروانان قایلن لەسەر ئەوەی یاریزانە سەرەکییەکان مانۆڕدەکەن بۆ پێگەیەك لە قۆناغی دوای شەڕدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

ده‌مه‌وێت ژیانی هاوسه‌رگیری پێكبهێنم.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌