هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزەکانی عێراق 6 چەکداری داعش دەکوژن لە ئەشکەوتێکی بیاباندا

خالید تائی

سەربازانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی شه‌نوكه‌و ئەنجامدەدەن له‌ نزیك سنووری سوریا لە گەڕانیاندا بەدوای حەشارگە و دزەکارانی داعشدا لەم وێنەیەدا کە 16 ئایار بڵاوکرایەوە. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

سەربازانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی شه‌نوكه‌و ئەنجامدەدەن له‌ نزیك سنووری سوریا لە گەڕانیاندا بەدوای حەشارگە و دزەکارانی داعشدا لەم وێنەیەدا کە 16 ئایار بڵاوکرایەوە. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

هێزە هاوبەشەکانی عێراق دووشەممە (21 ئایار) شەش چەکداری رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان کوشت لە بیابانی ئەنبار، دوای گەمارۆدانی حەشارگەکەیان.

سەرکردەیه‌كی خێڵەکی لە ئەنبار، شێخ قەتری عوبێدی، وتی هێزێكی سوپا و خێڵەکان ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا دوای گەیشتنی زانیاری هەواڵگری دەربارەی گروپێك لە چەکدارانی داعش كە خۆیان لە ئەشکەوتێكدا شاردبووه‌وە لە ناوه‌ڕاستی بیابانەکەدا.

وتی هێزێکی سەربازی، به‌ پشتیوانیی چەکدارانی خێڵی ئەلبو نیمر و هێزی ئاسمانی، بەرەو شوێنێکی هەواڵ لێدراو رۆیشتن و گەمارۆی ئەشکەوتەکەیان دا لە هەر چوارلاوە.

شەش ئەندامی داعش کە لەنێو ئەشکەوتەکەدا خۆیان شاردبووه‌وە لە هێرشێکی ئاسمانیدا کوژران.

هێزەکانی عێراق حەشارگەیەکی کۆن دەڕوخێنن کە داعش جێیهێشتووە لە بیابانی خۆرئاوای ئەنبار لەم وێنەیەدا کە 18 نیسان بڵاوکراوەتەوە. [خاوەنی وێنە: نوسینگەی رۆژنامەوانی فیرقەی 8 پیادەی چەکدار]

هێزەکانی عێراق حەشارگەیەکی کۆن دەڕوخێنن کە داعش جێیهێشتووە لە بیابانی خۆرئاوای ئەنبار لەم وێنەیەدا کە 18 نیسان بڵاوکراوەتەوە. [خاوەنی وێنە: نوسینگەی رۆژنامەوانی فیرقەی 8 پیادەی چەکدار]

عوبێدی وتی: "كۆمه‌ڵێك چەکی سوك و ئامراز دۆزرانەوە کە هی ئەو تیرۆریستانە بوون لە حەشارگەکەدا خۆیان شاردبووه‌وە."

عوبێدی وتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە، فیرقەکانی 7 و 8ی سوپا و هێزە خێڵەکییەکان ئۆپەراسیۆنی بەردەوام و "كارا و سەرکەوتوو" ئەنجامدەدەن لەو پێگانەی داعشدا کە هێشتا لە بیابانه‌كه‌ی خۆرئاوادا ماون.

وتیشی: "ئه‌ركی هاوبەشی ئەمنیی رۆژانه‌مان هەیە و بەردەوامین لە گەڕان لە ناوچە دووردەستەکانی بیاباندا. لە چالاکیەکانماندا، هەندێكجار حەشارگەی کۆن یان بنکەی تیرۆریستان دەدۆزینەوە کە لەلایەن گروپەکەوە جێهێڵراون و دەستبەجێ دەیڕوخێنین."

گوندەکانی بیابان پشكنران

هێزەکانی عێراق یەکشەممە (20 ئایار) ئۆپەراسیۆنێکی گەڕانیان لە چوار گوندی بیاباندا لە باکوری راوە ئەنجامدا: تەمیشان، ئوم سەماوی، خەنیفس و ئوم وحوش.

سێ جبەخانەی جێهێڵراوی داعش روخێنران لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، کە 19 بۆمبی دەستکرد و سێ بۆمبی تری دەستکردی پڕ لە مادده‌ی سی فۆڕیان تێدابوو.

عوبێدی وتی هەوڵەکانی بەهێزکردنی پاسەوانیی سنوور دڵنیاییداوە لەوەی "پەڕینەوەی تیرۆریستان لە سنووری سوریاوە بۆ ناو خاكی عێراق رووی لەکەمی کردووە".

ئاماژەی به‌وه‌ش کرد بەوەش كه‌: "هێزە ئەمنیەکان بەووردی چاودێری سنووری سوریا دەکەن و هەنگاوی توندیان ناوە بۆ بەرگرتن لە هاتنی هەر تیرۆریستێك. سنوورەکە لەژێر کۆنترۆڵی پتەودایە و هەر دزەکردنێك دەستبەجێ پێیدەزانرێت و مامەڵەی توندی لەگەڵ دەکرێت."

هێزەکانی عێراق، پێنجشەممە دوو ئەندامی داعشیان دەستگیرکردلەکاتی هەوڵدانیاندا بۆ پەڕینەوە لە سنوری پارێزگای حەسەکەی سوریاوە بۆ نێو عێراق.

دوو کەسی داواکراو، كه‌ یەکێکیان ئەندامی "پۆلیسی ئایینی" داعش بوو، کەوتنە کەمینێکەوە کە لەلایەن بەڕێوبەرێتی هەواڵگریی سەربازییەوە بۆیان دانرابوو.

رۆژێك پێشتر، ئەندامێکی داعش کە دزەیکردبوو لە گوندی دەشیشەی سوریاوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرپێگرتندا دەستگیرکرا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

3 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

مێرده‌كه‌م له‌ شاری قائیم كارده‌كات و من زۆر نیگه‌رانیمی. خودایه‌ له‌ داعشی شه‌یتان و دوژمنه‌كانی شیعه‌ لامان بده‌. خودایه‌، هه‌موو سه‌ربازه‌كان و ئه‌وانه‌ش بپارێزه‌ كه‌ پارێزگاری له‌ ئال ئه‌لبه‌یت [خێزانی پێغه‌مبه‌ر] و شه‌ره‌فی شیعه‌ ده‌كه‌ن.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

ده ستان خوشبيت

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

ده ستتان خوش بو هه وال و زانيارى يه كانتان هيوام وايه هه موو گه لى عيراق به كوردستانيشه وه وه كو سالانى هه فتاكان به برايه تى و بى كيشه بژين دوور له دژايه تى و مه زهه بى

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌