هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

چەندین تەرمی نەناسراو لە رۆژئاوای موسڵ لابران

خالید تائی

ئه‌و تەرمە نەناسراوانه‌ی لەنزیك روباری دیجلە له‌ موسڵ دۆزراونه‌تەوە لەسەریەك دانراون لەناو ئەم ئۆتۆمبیلەی بەڕێوبەرێتی بەرگری شارستانیدا وەك لەم وێنەیەدا دەردەکەوێت کە لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە پێنجشەممە (17 ئایار). [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی بەرگری شارستانی عێراق]

ئه‌و تەرمە نەناسراوانه‌ی لەنزیك روباری دیجلە له‌ موسڵ دۆزراونه‌تەوە لەسەریەك دانراون لەناو ئەم ئۆتۆمبیلەی بەڕێوبەرێتی بەرگری شارستانیدا وەك لەم وێنەیەدا دەردەکەوێت کە لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە پێنجشەممە (17 ئایار). [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی بەرگری شارستانی عێراق]

بەڕێوبەرێتی بەرگری شارستانی پێنجشەممە (17 ئایار) رایگەیاند كه‌ لابردنی تەرمە نەناسراوەکان لە رۆژئاوای روباری دیجلە لە موسڵ کۆتایی پێهاتووە.

پرۆسەکە سێشەممە دەستیپێکرد دوای ئەوەی تیمەکانی حکومەت پێکهێنران بۆ سەرپەرشتیکردنی لابردنی هەموو تەرمەکانی دیاربوون لەگەڵ ئەوانەش کە لەژێر وێرانەی بینا روخاوەکاندا مابوون.

بەڕێوبەرێتی بەرگری شارستانی سەرۆکایەتی تیمەکانی دەکرد، کە نوێنەرانی پۆلیسی پارێزگای نەینەواو و فیرقەی 20 ی سوپا و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای لەخۆگرتبوو لەگەڵ نوێنەرانی بەڕێوبەرێتیەکانی تەندروستی و شارەوانیش.

موقەدەم رابی ئیبراهیم حەسەن، کە سه‌رپه‌رشتیی تیمەکانی بەڕێوبەرێتی بەرگری شارستانی دەکات بۆ لابردنی تەرمەکان له‌ موسڵ، وتی تیمەکە بەپەلە پێکهێنرا لەسەر فەرمانی سەره‌كوەزیران حەیدەر عەبادی.

تیمەکانی بەڕێوبەرێتی بەرگری شارستانی دەگەڕێن بۆ تەرمە نەناسراوەکان لە رۆخی روباری دیجلە لە موسڵ وەك لەم وێنەیەدا دەردەکەوێت، کە لە سەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە پێنجشەممە (17 ئایار). [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی بەرگری شارستانی عێراق]

تیمەکانی بەڕێوبەرێتی بەرگری شارستانی دەگەڕێن بۆ تەرمە نەناسراوەکان لە رۆخی روباری دیجلە لە موسڵ وەك لەم وێنەیەدا دەردەکەوێت، کە لە سەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە پێنجشەممە (17 ئایار). [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی بەرگری شارستانی عێراق]

حەسەن رۆژی هەینی بە دیارونای وت گەڕان بەدرێژایی رۆخی رۆژئاوای روباری دیجلە ئەنجامدرا لەتەنیشت گەڕەکی شه‌حوانی.

وتی: "لە سێ رۆژی رابردوودا 763 تەرممان دەرهێنایه‌وه‌. کۆتایی گەڕانیشمان دوای ئەوە راگەیاند کە دڵنیابووینەوە تەرمی زیاتری لێ نەماوە."

پێده‌چێت تەرمە نه‌ناسراوه‌کان هی چەکدارانی داعش بن

حەسەن وتی هەموو تەرمەکان رزیوون و وەك نەناسراو دەستنیشانکراون و زۆر پێدەچێت هی ئەو چەکدارانەی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)بن کە هەوڵیاندابوو لە دیجلە بپەڕنەوە و هەڵبێن دوای شکستیان لە شارە کۆنەکە.

وتی بۆیە تەرمەکان به‌ نەناسراو دەستنیشانکراون چونکە لەلایەن هیچ ئەندامێکی خێزانەکانیان و کەسانی دیکەوە به‌ ونبوو له‌قه‌ڵه‌م نه‌درابوون.

وتیشی: "دوای دەستپێکردنی شەڕی گرتنەوەی موسڵ لە داعش (لە تشرینی یەکەمی 2016) دەستمانکرد بە کاری دۆزینەوەی تەرمەکان. لە بەدواداچونەکان و گەڕانیشماندا بەرەوپێشەوە چووین به‌ پشتبه‌ستن به‌و راپۆرتانەی لە خەڵكی ناوخۆییەوە بەدەستمان دەگەیشتن."

هه‌روه‌ها وتی دانیشتوانە ناوخۆییەکە هاتن ئەو شوێنانە دەستنیشان بکەن کە ئەندامانی خێزانەکانیان و خەڵكی دیکەی ناسیاویان لێی بێسەروشوێن بوون.

وتی: "راپۆرتەکان لەسەرەتای ئەمساڵدا وەستان و لە 8 کانونی دووەم رامانگەیاند تەرمی هەموو ئەو قوربانیە مەدەنیانەی بە بێسەروشوێن تۆمارکرابوون" لەژێر وێرانەی باڵەخانەکان دەرهێنراونه‌ته‌وه‌.

بەپێی راپۆرتە نافەرمییەکان تا ئه‌و بواره‌ تەرمی 2,585 قوربانی کۆکرابوونەوە.

حەسەن وتی هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دۆزینەوە و دەرهێنانه‌وه‌ی هەر تەرمێکی دیکە ئەگەر مابێت. وتیشی: "بەرپرسیارێتی ئێمە بەردەوام دەبێت بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی هەموو تەرمەکان دەرهێنراونه‌ته‌وه‌."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500