سەرباری ئەرکە ئەمنییەکان، سوپای عێراق چالاکانە بەشدارە لە هەوڵەکانی نۆژەنکردنەوە و پاراستنی ئهو پەرستگایانهی لە چالاکی تیرۆریستیدا تێكدرابوون بۆ ئەوەی خەڵك جارێکی دیکە بەبێ ترس ئەرکە سروشه ئایینیەکانیان جێبەجێبکەن.
وەزارەتی بەرگری بەمدواییانە رایگەیاند کەنیسەی کاتۆلیکی مار یوسفی نۆژەنکردۆتەوە لە بەغدا وەك بەشێك لە هەڵمەتی هاوکاریکردنی دروستکردنەوەی ئهو کڵێسا و مزگەوت و پەرستگایانهی لە چەند ساڵی رابردوودا بەزۆر داخرابوون.
تەحسین خەفاجی، وتەبێژی وەزارەتەکە، بە دیارونای وت گروپێك ئەفسەر لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداوە بەشداربوون لە دروستکردنەوەی کڵێسای مار یوسفدا، کە وەك قەدیسی کرێکاران رێزی لێ دەگیردرێت.
ئەم کڵێسایە دەکەوێتە باشوری رۆژئاوای بەغدا لە گەڕەکی حەی عامل و لە 2007 ەوە داخراوە و چەندینجار هێرشی کراوەتەسەر و قەشەکەی، گابریێل شەمامی، رفێندرا و دواتر ئازادکرا.
لەو کاتەوە کڵێساکە، کە لە ساڵی 1965 دروستکراوە، داخرا.
کارەکانی نۆژەنکردنەوە پاککردنەوەی کڵێساکەی لەخۆگرتبوو لەگەڵ لابردنی خۆڵوخاشاك و چاکردنەوەی دەرگا و پەنجەرە شکاوەکان، هەروەها دروستکردنەوەی دیوار و بۆیهکردنهوهیان لەگەڵ چاککردنەوەی سیستمەکانی ئاو و کارەبا.
بەشێك لە هەڵمەتەکانی هاوئاهەنگی
خەفاجی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه پێشتر هەوڵ هەبووە بۆ دروستکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی کڵێسای دیکەش، ئەوانەی کە بەتەواوی یان بەشێكیان لەلایەن تیرۆریستەکانەوە لە بەرتەلە لە رۆژهەڵاتی موسڵ تێکدرابوون.
هەوڵەکانی نۆژەنکردنەوە "بەشێكن لە هەڵمەتەکانی هاوئاوهانگیکردن لەگەڵ دەزگاکانی حکومەت و رێکخراوە کۆمەكبەخشەکان بۆ بنیاتنانەوەی پەرستگاکان، بەتایبەتی ئەوانەی مێژوویین، چونکە شوێنەواری دێرینن."
وتی ئەو هەوڵانە روونیانکردەوە کە سوپای عێراق بۆ عێراقیەکانە بەبێ جیاوازی و سوپا شانازی دەکات بەو کارانەی وەك تیمێکی یەگرتوو دەیکات لەگەڵ هەموو سێکتەرەکانی کۆمەڵگەی عێراقی.
وتیشی: "پەیامی ئێمە ئەوەیە کە چۆن خاکەکەمان رزگارکرد و شکستمان بە تیرۆریزم هێنا، ئاواش کۆمەکی هەوڵەکانی بنیاتنانەوە دهكهین بۆئەوەی خەڵك بگەڕێنەوە ماڵهكانیان."
وتی هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی عێراقی ناڵاندیان بەدەست داعشەوە.
ههروهها وتی: "خەڵك ناڵاندیان بهدهست ئەو تراژیدیا باسنهكراوانهی لە مێژوودا روویاننەداوە و ئێستاش کاتی ئەوەیە هەموومان یەکبگرین و بەشداربین لە بنیاتنانەوە بۆ داهاتویەکی باشتر بۆ گەلەکەمان."
دروستکردنەوەی شوێنە پیرۆزەکانی عێراق
هەر وەك بەشێك لەو هەوڵانە، هێزە ئەمنیەکانیش هاوکاری دەزگای وەقفی سوننیان لە دیالە کردووە بۆ کردنەوەی چەندین مزگەوت کە بەهۆی تیرۆریزمەوە داخرابوون.
سەرۆکی وەقفی سوننی له دیالە، تەها مەجمەعی، وتی بە هاوکاری سوپا و سەرۆکایەتی پۆلیس 113 مزگەوت کراونەتەوە.
مەجمەعی بە دیارونای وت هەندێکیان داخرابوون بۆ یەك دەیەی تەواو بەهۆی هەڕەشە و هێرشی تیرۆریستیەوە.
وتی هێزە ئەمنیەکان "هاوکارمان بوون بۆ پاراستن و نۆژەنکردنەوەی ئەو مزگەوتانە گهڕانهوهیان بۆ رهوشی پێشوویان" و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه بەئامادەبوونی مەلا سوننە و شیعەکان و دانیشتوانە ناوخۆییەکە کرانەوە و پشتگیرییان لێکرا.
لە پارێزگای نەینەواش هێزە ئەمنیەکان کاردەکەن لەگەڵ دانیشتوانە ناوخۆییەکە بۆ نۆژەنکردنەوەی ئهو پەرستگایانهی لە سێ ساڵی رابردوودا تێکدرابوون.
چەندین مزگەوت و کڵێسا لە موسڵ، وەك پەرستگای مار بەهنام و مار حەنا لە قەرەقۆش، لەگەڵ قوبەی ئیزدییەکان لە شەنگال، جارێکی دیکە دەرگاکانیان واڵاکردووە بۆ بەخێرهاتنی خواپەرستان.
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، حەسەن شەبیب، بە دیارونای وت لەدوای دەرکردنی داعشەوە، هێزە ئەمنیەکان دەیانەوێت رەوشی ئاسایی بگەڕێننەوە بۆئەوەی پەرەبدەن بە بناغەکانی ئاشتەوایی.
ناوبراو وتی توانیویانە رۆڵێكی ئەرێنییان هەبێت له پشتگیریکردنی هەوڵەکانی دروستکردنەوەی پەرستگاکاندا و دابینکردنی کەشێك بۆ خەڵك کە تێیدا بتوانن ئەرکە ئاینییەکانیان جێبەجێبکەن و بۆنە ئایینییهکانی خۆیانی تێدا ببەستن.