هه‌واڵه‌كانی عێراق
هەڵبژاردن

"دەنگدانی تایبەت" لە عێراق دەستیپێکرد بۆ هێزە سەربازیەکان و تاراوگەنشینان

خالید تائی

سەربازێكی عێراقی پارێزگاریده‌كات لە بنکەیەکی دەنگدان کە ئەمڕۆ پینجشەممە (10 ئایار) كرایه‌وه‌ بەڕووی ئەندامانی هێزه‌ سەربازییه‌كانی عێراقدا. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

سەربازێكی عێراقی پارێزگاریده‌كات لە بنکەیەکی دەنگدان کە ئەمڕۆ پینجشەممە (10 ئایار) كرایه‌وه‌ بەڕووی ئەندامانی هێزه‌ سەربازییه‌كانی عێراقدا. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

نزیکەی یه‌ك ملیۆن سەرباز و پۆلیس و ئەندامانی دەزگا ئەمنیەکان لە عێراق پێنجشەممە (10 ئایار) دەنگیاندا لەسەرانسەری ولاتەکەدا لە یەکەم هەڵبژاردنی نیشتمانیدا دوای ئەوەی وڵاتەکە سەرکەوتنی بەسەر "دەولەتی ئیسلامی" (داعش)دا راگەیاند.

ئاژانسی فراس پرێس لە راپۆرتێکدا رایگه‌یاند كه‌ ئەندامانی ئەو دەزگایانە بە جلی یەکپۆشەوە لە بنکەکانی دەنگدان ریزیانگرتبوو بۆئەوەی دەنگبدەن وەك بەشێك لە دەنگدانی تایبەت دوو رۆژ بەر لە رۆژی هەڵبژاردنەکە کە شەممە بەڕێوەدەچێت.

ئەندامێكی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، حازم روده‌ینی، وتی نزیکەی 492 لە بنکەکان دەرگاكانیان واڵاکردووە بۆ دەنگدەرە سەربازییەکان پێنجشەممە لە 7 ی بەیانییەوە تا 6 ی ئێوارە لە سەرانسەری عێراقدا.

روده‌ینی بە دیارونای وت زیاتر لە 940,000 لە ئەندامانی پۆلیس و سوپا و پێشمەرگە دەتوانن دەنگبدەن وەك دەنگدەری تایبەت.

پۆلیسێکی عێراقی زانیاری دەنگدانی خۆی نوێدەکاتەوە بەر لە هەڵبژاردنه‌كانی پەرلەمان کە پێنجشەممە (10 ئایار) دەستیپێکرد بۆ ئەندامانی دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پۆلیسی فیدرالی عێراق]

پۆلیسێکی عێراقی زانیاری دەنگدانی خۆی نوێدەکاتەوە بەر لە هەڵبژاردنه‌كانی پەرلەمان کە پێنجشەممە (10 ئایار) دەستیپێکرد بۆ ئەندامانی دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پۆلیسی فیدرالی عێراق]

وتی دەنگدەرە عێراقیەکانی دەرەوەی وڵات بەهەمانشێوە دەتوانن پێنجشەممە و هەینی دەنگبدەن.

کۆمسیۆن 75 بنکەی دەنگدانی لە 21 وڵاتی دەرەوە کردۆتەوە بۆئەوەی رێگە بە 850,000 دەنگدەری تۆمارکراو بدرێت دەنگبدەن.

رودینی وتی کۆمسیۆن لە ئامادەباشیدایە بۆ دڵنیابوونەوە لە سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکە لە ناوە و دەرەوی وڵاتدا و وتیشی: "هەموو ئامادەکارییە تەکنیکی و لۆجیستیەکانمان تەواوکردووە بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی پرۆسەکە بەباشێ بەڕێوەبچێت."

وتی: "سیستمێکی ئەلیکترۆنی بۆ یەکەجارە دانراوە بۆئەوەی پرۆسەکە لە ئاستێکی بەرزی درووست و ئاشکرا و باوه‌ڕپێکراودا بەڕێوەبچێت."

وتیشی کارتە ئەلکترۆنیەکانی دەنگدان وێنەی هەر یەك لەو دەنگدەرانەی لەسەرە لەگەڵ پەنجە مۆرەکانیان و زانیاریە كه‌سیەکانیان بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی هیچ ساختەکارییەك روونەدات."

هه‌روه‌ها وتی: "میکانیزمی ژماردن و پشتڕاستکردنەوە و ریزبەنکردنی دەنگەکانیش لەلایەن کۆمسیۆنەوە تاقیکراوەتەوە لەڕووی ئەلیکترۆنییەوە، کە رێگامان دەدات ئەنجامی زۆر درووستتر بەدەستبهێنین و رێبگرین لە ساختەکاری."

رودینی وتی 245,000 فەرمانبەر راهێنانیان پێکراوە لەلایەن کۆمسیۆنەوه‌ بۆ رێکخستن و بەڕێوەبردنی دەنگی خەڵك و پلە تایبەتەکان.

ئەمە چواره‌م هەڵبژاردنی عێراقە لە 2003 ەوە و یەکەم هەڵبژاردنە لە دوای سەرکەوتن بەسەر داعشدا.

زیاتر لە 7,000 کاندید لەسەر 320 لیستی قەوارەی سیاسی و هاوپەیمانی جیاواز خۆیان هەڵبژاردووە.

هیوا به‌ گۆڕانکاری

ره‌نان خالید، کە پۆلیسە لە شاری وێرانکراوی موسڵ کە قەڵای بەهێزی داعش بوو، مانگی تەمموز گیرایەوە دوای چەند مانگ شەڕی ناو شەقامەکان، وتی بۆ ئەو کاری یەکەم بنیاتنانەوەیە.

ناوبراو، کە تەمەنی 25 ساڵە و پۆشاکی شینی پۆلیسی لەبەردابوو، وتی: "دەنگدەدەم بە داهاتووی خێزانەکەم، بۆئەوەی خەڵكی شایستە لە شوێنی شایستە بن."

پۆلیس و پاسەوانانی سەرۆکایەتی لە بنکەیەکی دەنگدان لە قوتابخانەیەك لە بەغدا ریزیان گرتبوو بۆ ئەوەی دەنگبدەن بە بژاردەکەیان.

ئەمنیەت توندبوو دوای ئەوەی داعش هەڕەشەی کردبوو، دەنگدەرانیش پشکنینی توندیان بۆدەکرا دوای ئەوەی دەچوونە ناو بنکەکانی دەنگدانەوە.

ئەفسەرێكی هێزە تایبەتەکانی پۆلیس، ئەحمەد قاسم، بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت دەنگی داوە بەو کاندیدەی "هاوکاری هەژاران دەکات شەڕ دژی گەندەڵی بکەن".

قاسم کە تەمەنی 38 ساڵە، وتی: "گرنگترین شت ئەوەیە خەڵك کاندید هەڵدەبژێرێت کە دەکرێت ببێتە سەره‌كوەزیران."

لە شاری بەسرەی باشور، پۆلیس و سەربازەکان لە بنکەکانی دەنگدان مۆری شینی دەنگدانی سەر پەنجەکانیان نیشاندەدا بۆئەوەی نیشانیبدەن کە دەنگیان داوە دوای ئەوەی لە بنکەکانی دەنگدان ده‌هاتنەدەرەوە.

حەسەن محەمەد، کە پۆلیسی هاتوچۆیە، وتی "گۆڕانکاری" دەوێت و هیواده‌خوازێت به‌ "حکومەتێکی نوێ كه‌ داهاتویەکی باشتر بهێنێت."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500