چالاکوانێکی ناوخۆیی وتی گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا و هاوڵاتیان لە پارێزگاکانی حومس و حەما ئەم هەفتەیە چەند خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا لهدژی بەدنەکانی ئاگربەست و رێکەوتنێکی ئاشتبوونە لەگەڵ رژێمدا.
چالاکوانێكی بواری میدیا، فەیسەڵ ئەحمەد، بە دیارونای وت دانیشتوانەکە پێیانوایە بەندەکان -- کە لەلایەن رژێم و روسیای هاوپەیمانیەوە دانراون و لەناوەڕۆکدا لەو رێکەوتنانە دەچن لە ناوچەکانی دیکەی سوریا کراون - زۆر خراپن.
وتی: "هەر دوای ئەوەی دانیشتوانەکە بە بەندەکانی رێکەوتنەکەیان زانی بەگشتی رەتیانکردهوە و رێپێوانیان ئەنجامدا لە زۆربەی گوند و شارۆچکەکانی هەرێمەکە."
وتی خۆپیشاندانەکان ئێوارەی سێشەممە (1 ئایار) دەستیانپێکرد و تا چوارشەممە بەردەوامبوو، زۆربەشی لە غانتو، حەولە، رەستان، تهلبیسە، تەلزەهاب و دارلکەبیرە ئەنجامدران.
ئەحمەد وتی رێکەوتنەکە مەترسیەکی راستەوخۆی لەگەڵ خۆیدا هێناوە بەوەی داوادەکات یان چەکە قورسەکانە رادەستبکرێن تا دوانیوەڕۆی چوارشەمە یان ئەوەیە دەکرێنه ئامانجی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکان.
هەروەها رێکەوتنەكه گهرەنتی پاراستنی چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن و ئەو کەسانە ناکات کە دەیانەوێت هەرێمەکە بەجێبهێڵن و بچنە پارێزگای ئیدلیب یان شارۆچکەی جەرابلوس لە حەلەب تا چارهنوسی بەندکراوەکان لە زیندانەکانی ئۆپۆزسیۆندا ئاشکرانەکرێت.
بەندەکانی رێکەوتنەکە
ئەحمەد وتی بەندەکانی رێکەوتنەکە رادەستکردنی چەکە قورسەکان تا دوانیوەڕۆی چوارشەممە لەخۆدەگرێت لەگەڵ چۆڵکردنی ناوچەکە لەلایەن چەکداران و ئهو مەدەنیانهی دەیانەوێت بۆ ئیدلیب و جەرابلوس بڕۆن تا کۆتایی تەمموز.
دەرچوونی چەکدارە توندڕەوەکانی تەحریر شام بەندە بە ئاشکراکردنی 200 دانیشتوانهوه کە لە زیندانەکانیاندا بەندکراون و چەکدارەکانیش لە حەولە بە هەمانشێوە داوایان لێکراوە چارهنوسی بەندکراوەکان لە عەقرەب ئاشکرابکەن.
ئەحمەد وتی: "رێکەوتنەکە بەتایبەتی دەڵێت رۆیشتنی چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن گهرەنتی ناکرێت تا چارهنوسی بەندکراوەکان ئاشکرانەکرێت."
داوای چوونەناوەوەی سوپای سوریاش دەکات لەگەڵ رێخۆشکردن بۆ فەرمانبەرانی حکومەت و ئەفسەرانی سوپا کە پێشتر سەنگەریان گواستبووهوە تا بگهڕێنهوه سهر كارهكانیان.
شەش مانگیشی درێژکردۆتەوە بۆ ئەوانەی تا ئێستا خۆیان تۆمارنەکردووە بۆ ئەرکی سەربازی زۆرەملێ لە ریزەکانی سوپای سوریادا.