تەندروستکاران و وەرزشوانان لهنێو ئەو ژمارە روو لەزیادبووهی مەدەنیاندان و بەشداریدهكهن لە خۆپیشاندانەکاندا دژی ئامادەیی و کردەوەکانی هاوپەیمانی توندڕەوی تەحریر شام لە پارێزگای ئیدلیب، چالاکوانێکی نێوخۆیی وتی.
چهند كاتژمێرێك لهوهپێش كارمهندانی پزیشكی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا دژی بەئامانجگرتنی بنکە پزیشكییهكان لەلایەن ئەو هاوپەیمانێتیەوە لەناوەڕاستی شهڕێکی بەردەوامدا لەگەڵ بەرەی رزگاریی سوریا، لهكاتێكدا وەرزشوانان گردبوونەوەیەکی مۆمداگیرساندنیان ئەنجامدا بۆ خۆپیشاندان دژی دەستبەسەرکردنی کەسایەتییەکی دیاری وەرزشی.
چالاکوان هەیسەم ئیدلیبی بە دیارونای وت تەحریر شام ئیبراهیم سەندای دەستبەسەرکرد کە وەرشوانێکی ناسراو و بۆکسەوانێکی براوەی خەڵاتە کە وای لە وەرزشوانانی تر کرد پێنجشەممە (19 نیسان) خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا بۆ دەربڕینی هاوسۆزی لەگەڵ سەندا لە یاریگایەکی تۆپی پێ لەشاری ئەتارەب.
وەرزشوانە بەشداربووەکان ئەو پۆستەرانەیان بەرزکردەوە كه رەخنەیان لە کردەوەکانی هاوپەیمانێتیەکە دهگرت.
ئیدلیبی وتی: "سەندا یەکەم وەرزشوان نیە کە لەلایەن تەحریر شامەوە دەستبەسەر بکرێت و هاوپەیمانێتیەکە بەمدواییەش نادر عەترەشی دەستبەسکرد کە سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی سوریایە لە ئیدلیب و دوای دوو رۆژ ئازادی کرد."
وتی كارمهندانی پزیشكیش ناڕهزاییان دهربڕیوه دژی هاوپەیمانێتیەکە و دکتۆر و پەرستاران لە شاری ئیدلیب خۆپیشاندانیان ئهنجامداوه دژی تەحریر شام بۆ بەئەنقەست بەئامانجگرتنی بنكه پزیشكییهكان لە مەعەرەت نوعمان.
تەندروسکارانی بەشداربوو داوایانکرد تەحریر شام دوورکەوێتەوە لە بەئامانجگرتنی بنكه پزیشكییهكان لەکاتی شەڕەکانیدا لەگەڵ گروپەکاندا.
هاوپەیمانێتیەکە رووبەڕووی بەرگرییەکی توند دەبێتەوە
ئیدلیبی وتی لەکاتی هەوڵەکانیدا بۆ هەڵکوتانەسەر شاری مەعەرەت نوعمان، تەحریر شام رووبەڕووی بەرگرییەکی توند بووهوە لەلایەن دانیشتوان و بەرەی ئازادکردنی سوریادا.
وتیشی: "لەگەڵ رووبەڕوبوونەوەی ئەو بەرگرییەدا هاوپەیمانێتیەکە بۆردومانێکی خەستی دەستپێکرد کە راستەوخۆ نەخۆشخانەکان و بنكه پزیشكییهكانی کردەئامانج کە هەندێکیان لەکارکەوتن و ئەوانی تریش زیانی قورسیان بەرکەوت."
ئیدلیبی وتی دوایین رووبەڕووبوونەوەی نێوان دانیشتوانی ناوچەکە و تەحریر شام پێنجشەممە روویدا کاتێك پێکدادان روویدا لەنێوان دانیشتوانی شارەکانی سەرمەدا و هاوپەیمانێتیە توندڕەوەکەدا.
هەروەها وتی پێکدادانەکان دوای ئەوە دەستیانپێکرد کە هاوپەیمانێتیەکە نوسینگەیەکی ناونوسکردنی لە شارەکەدا کردەوە و بەسودوەرگرتن لە بارودۆخی خراپی دارایی و زۆربەی دانیشتوان فریودەدات بە موچەی بەرز.
وتیشی ئەوە وای لە دانیشتوان کرد خۆپیشاندان بکەن و داوادەکەن تەحریر شام نوسینگەکەی دابخات و لەهەمانکاتیشدا شارەکە بەجێبهێڵێت.
پێکدادانەکان لەنێوان هەردوو لایەنەکەدا روویاندا کاتێك تەحریر شام دەستدرێژی گولـلەی کرد و ژمارەیەك مەدەنی بریندارکرد.