هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

عێراق هەنگاودەنێت بۆ چاکسازیکردن لە زیندانیەکاندا

عەلا حسێن لە بەغدا

حکومەتی عێراق لیژنەیەکی تایبەتی پێکهێناوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ زیندانیان لە هەوڵێکدا بۆ دوورخستنەوەیان لە بیرکردنەوەی توندڕەو. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی داد]

حکومەتی عێراق لیژنەیەکی تایبەتی پێکهێناوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ زیندانیان لە هەوڵێکدا بۆ دوورخستنەوەیان لە بیرکردنەوەی توندڕەو. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی داد]

ماوەیەکە حکومەتی عێراق کاردەکات تا دڵنیایی بدات لەوەی زیندانیەکانی عێراق نابنە به‌ڵایه‌ك بۆ کۆمەڵگە لەکاتی ئازادکردنیاندا، لەڕیگەی بەرنامەیەکەوە کە هەوڵی گۆڕینی ریشەییانەی شێوازی بیرکردنەوەیان دەدات.

ئەم بەرنامانە هەوڵدەدەن چاکسازی لە زیندانیاندا بکەن کە حوكمه‌كه‌یان بۆ ماوەی تا ده‌گاته‌ پێنج ساڵ زیندانی بە دابینکردنی رێنمایی پەروەردەیی و ئایینی.

وەزارەتی داد، کە سەرپەرشتی هەموو زیندانەکانی عێراق دەکات، لیژنەی رێنمایی پێکهێناوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەموو زیندانیان، بێ حسابکردن بۆ ئەو تۆمەتەی لەدژیانە.

پابەندبوون بە مافی مرۆڤەوە

لە گەورەترین زیندانی عێراقدا -- زیندانی چاکسازی ناسریە لە پارێزگای زیقار -- ئەندامانی لیژنەی رێنمایی وانە دەربارەی بیرکردنەوەی ئایینی میانڕەو دەڵێنەوە لە هەوڵێکدا بۆ دروستکردنی کاریگەری ئەرێنی لەسەر زیندانیان.

زیندانیانی عێراق له‌ پۆلێكدا بۆ فێربوونی خوێندنه‌وه‌ و نوسین. وەزارەتی داد خوێندن و راهێنانی پیشەیی دەداتە زیندانیان لەکاتی ماوەی زیندانیاندا لە زیندانەکانی عێراق. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی داد]

زیندانیانی عێراق له‌ پۆلێكدا بۆ فێربوونی خوێندنه‌وه‌ و نوسین. وەزارەتی داد خوێندن و راهێنانی پیشەیی دەداتە زیندانیان لەکاتی ماوەی زیندانیاندا لە زیندانەکانی عێراق. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی داد]

بەرپرسی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار جەبار موسەوی وتی سەردانە یەک لەدوای یەکەکانیان "پابەندبوونی بەرزیان دەردەخات بۆ جێبەجێکردنی پێوانەکانی مافی مرۆڤ لەگەڵ هەموو زیندانیان، بێ حسابکردن بۆ ئەو سزایەی لەدژیانە".

موسەوی بە دیارونای وت لیژنە پەروەردەییەکانی زیندان کاردەکەن بۆ گۆڕینی بیروڕای ئەو زیندانیانەی کە ئایدۆلۆژیای توندڕەویان لەخۆگرتووە، بە ئامانجی بەدەستهێنانی چاکسازی راستەقینە.

وتی کۆمەڵگەی عێراقی بەگشتی سوود لەوە دەبینێت کە زیندانەکان سەرکەوتووبن لە چاکسازیکردنی تاوانباراندا.

وتی لەکاتێکدا راوێژ و رێنمایی دوورنیە بێسوود بێت بۆ هەندێك لە زیندانیان، بەتایبەت سەرکردەی باڵای گروپی تیرۆریست و باندە تاوانکارەکان کە دەستیان سوورە بە خوێنی دەیان کەس، ئەوانیدیکە هێشتا دەکرێت رزگاربکرێن.

وتی هەندێك لە زیندانیان "فریودراون و لەخشتەبراون لەلایەن گروپە [تیرۆریستیەکانەوە]" و لەم دۆخانەدا "چاکسازی و رێنمایی لە زیندان یارمەتی بەدیهێنانی ئەنجامی ئەرێنی دەدات".

راهێنانی پیشەیی لە زیندان

موسەوی وتی کارگێڕی زیندان راهێنانی پیشەیی دەداتە زیندانیان لە بواری وەك دارتاشی، چنین، سەرتاشی و چاککردنەوەی ئۆتۆمبیلدا.

وتی: "ئامانجی ئەم راهێنانە چاکسازیکردنە لە زیندانیان تا بتوانن کاربکەن کە ئازادبوون و لەگەڵ کۆمەڵگە تێکەڵ ببنەوە و سەرچاوەیەکی سەقامگیری داهات پەیدابکەن."

وتی رادەی بەشداریکردن بەرزە، کە رەنگدانەوەی "خواستیانە بۆ بەیاسایی پەیداکردنی رزق، دوای ئەوەی تاڵیی سزای زیندانیان چەشتووە".

وتیشی زۆرێك رێگەی هەڵەیان هەڵبژاردووە بەهۆی کەمی داراییەوە و ئەم راهێنانانە دەکرێت یارمەتییان بدات فێربن چۆن پارە لە دەرەوەی تاوانکاریی پەیدابکەن.

توێژەری کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەری زیندان موراد شمێسەوی بە دیارونای وت زیندانی ناسریە خوێندنگەی تایبەتیشی داناوە بۆ ئەو زیندانیانەی تا پێنج ساڵ لە زیندانن.

شمێسەوی بە دیارونای وت ئەم خوێندنگانە زیندانییان ئامادەدەکەن کە لەو تاقیکردنەوەنەدا دابنشین تا بتوانن بڕوانامەیه‌ك بەدەستبهێنن کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە دانیپێدانراوە.

دەرفەتی تێکەڵبوونەوە

شمێساوی وتی: "کردنەوەی خوێندنگە لە زیندانەکاندا بەشێکە لە نیشاندانی رێز بۆ مافی مرۆڤی زیندانیان، لەنێویاندا مافی فێربوون و خوێندن." وتیشی ئەمە "دەکرێت دەرفەتی راستەقینە دروستبکات بۆ تێکەڵکردنیان بە کۆمەڵگە".

تائێستا چەند حاڵەتێك هه‌ن کە تێیاندا زیندانیان بڕوانامەی زیندانیان بەکارهێناوە لەکاتی ئازادبوونیاندا، کە وایکردووە بتوانن دەست بە ژیانێکی شەرەفمەند بکەن.

توێژەری پەروەردە لە وەزارەتی پەروەردە عەبدولحەلیم حسێنی وتی ژمارەیەك زیندانی لە زیندانەکانی عێراقدا نەخوێندەوارن.

حسێنی بە دیارونای وت لەبەرئەوە پەروەردەکردن لە زینداندا بە بنەڕەتیترین ئاست دەستپێدەکات، ئاستی بنەڕەتی و مامناوەندی راهێنانیش پێشکەشدەکرێت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

سڵاوی خودا له‌ هه‌وڵه‌كانتان. من رێبه‌رێكی ئایینیم له‌گه‌ڵ فه‌مانده‌یی پۆلیسی كه‌ركوكدا. سه‌ردانی به‌شی لاوان ده‌كه‌م به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ گروپێك زانایانی هه‌ردوو وه‌قفه‌كه‌.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌