له گه‌وره‌ترین كرده‌وه‌ی سه‌ربازیی بیانی‌دا له دژی رژێمی سوریا تائێستا، كاربه‌ده‌ستانی خۆرئاوا وتیان گورزێك موشه‌كی كروز و ئاسمان به زه‌وی شه‌ممه (14 نیسان) نران به چه‌ند شوێنێكه‌وه كه به‌وته‌ی ئه‌وان بنكه‌ی په‌ره‌پێدانی چه‌كی كیمیایین له‌و وڵاته‌دا.
ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا هێرشه‌كانی به‌ره‌به‌یانیان ئه‌نجامدا له وه‌ڵامی هێرشێكی (7 نیسان)دا كه گومانی لێده‌كرێت چه‌كی كیمیایی تێدا به‌كارهاتبێت و موشه‌كه‌كان ئاسمانی دیمه‌شقیان روناككرده‌وه و ته‌قینه‌وه‌كان پایته‌ختیان هه‌ژاند.
له وتارێكدا له كۆشكی سپی، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی راگه‌یاند دژی رژێمه‌كه‌ی سه‌رۆك به‌شار ئه‌سه‌د و هێرشه كیمیاییه گومانلێكراوه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی به "تاوانه‌كانی دڕنده‌یه‌ك" ناوبرد.
كردنه ئامانجی ژێرخانی چه‌كی كیمیایی
سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ئامانجه‌كان ئه‌مانه‌ی له‌خۆگرت: ده‌زگایه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له ناوچه‌ی دیمه‌شق، ئه‌مبارێكی هه‌ڵگرتنی چه‌كی كیمیایی له خۆرئاوای شاری حومس و سێیه‌م شوێنیش له نزیكی حومس كه بنكه‌ی فه‌رمانده‌یی و ئه‌مباری كه‌ره‌سه‌ی چه‌كی كیمیایی له‌خۆگرتبوو.
میدیای سه‌ر به ده‌وڵه‌تی سوریا رایگه‌یاند كه ته‌نیا سێ كه‌س برینداربوون، به‌ڵام وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا وتی "هیچ قوربانی" نه‌بووه له‌ناو خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و سه‌ربازیی سوریشدا.
سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌شی ئه‌مریكا جه‌نه‌راڵ جۆزێف ده‌نفۆرد وتی ئۆپه‌راسیۆنی تر له به‌رنامه‌یاندا نیه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هه‌وڵی زۆریاندا خۆیان لابده‌ن له لێدانی هه‌ر ده‌زگایه‌كی سه‌ربازیی روسیا، كه پشتگیریی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌كات.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه ئه‌و "ناوه‌ندانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی" و "چه‌ند باره‌گا سه‌ربازییه‌ی" كه له هێرشه‌كه‌دا لێیاندرا پێشتر "به‌ته‌واوی چۆڵكرابوون".
ئاژانسی هه‌واڵی سانای سه‌ر به ده‌وڵه‌تی سوریا رایگه‌یاند كه چه‌ند موشه‌كێك نران به ناوه‌ندێكی لێكۆڵینه‌وه‌وه له به‌رزه، باكوری دیمه‌شق، كه "بینایه‌كی وێران‌كرد كه تاقیگه‌ی زانستی و ناوه‌ندی راهێنانی له خۆگرتبوو".
فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند كه هێرشه هاوبه‌شه‌كان "به‌شێكی گه‌وره"ی ئه‌مباری چه‌كی كیمیایی دیمه‌شقییان تێكشكاندووه.
"كه‌ره‌سته ده‌ریایی و ئاسمانییه‌كان"ی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا به‌شدارییانكرد له هێرشه‌كاندا، كه وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا جه‌یمس ماتیس وتی تیایاندا دوو ئه‌وه‌نده‌ی هێرشه‌كانی پاری ئه‌مریكا بۆسه‌ر سوریا ته‌قه‌مه‌نییان تێدا به‌كارهات - له‌و هێرشانه‌دا 59 موشه‌كی تۆماهۆك ته‌قێنران.
وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا رایگه‌یاند كه چوار فڕۆكه‌ی تۆڕنادۆ موشه‌كی ستۆرم شادۆیان هاویشت بۆ بنكه‌یه‌ك له خۆرئاوای حومس.
فه‌ره‌نسا وتی سێ موشه‌كی كروزی له كه‌شتییه‌كی جه‌نگیی سه‌ر ده‌ریای خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه هاویشتووه و نۆ موشه‌كیش له فڕۆكه‌ی جه‌نگیی رافایله‌وه كه له بنكه‌كانی فه‌ره‌نسا جێگیرن.
به‌گوێره‌ی هه‌ندێك هه‌واڵ ئه‌مه‌ریكا فڕۆكه‌ی جه‌نگیی بۆمبهاوێژی بی وانی به‌كارهێناوه له هێرشه‌كاندا به‌ڵام سوپای ئه‌مریكا ئاماده‌نه‌بوو ورده‌كاری زۆرتر بدات.
ده‌زگای سه‌ربازیی روسیا رایگه‌یاند كه هاوپه‌یمانان 103 موشه‌كی كروزیان هاویشتووه به‌ڵام سیستمه‌كانی به‌رگری سوریا توانیویانه رێبگرن له 71 موشه‌ك.
"زانیاری هه‌واڵگریی به‌هێز"
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ژان-ئیڤ لۆ دریان شه‌ممه وتی فه‌ره‌نسا "زانیاری هه‌واڵگری به‌هێز"ی هه‌یه كه رژێمی سوریا له پشت هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی كۆتایی هه‌فته‌ی رابردووی شاری دومای ژێرده‌ستی ئۆپۆزسیۆنه‌وه بوو، كه چاودێران ده‌ڵێن لانی كه‌م 40 كه‌سی كوشت.
وتی: "شیكارییه‌كان هێشتا ته‌واونه‌بوون... به‌ڵام یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن هه‌موو ئه‌و گازانه دیاریبكه‌ین كه به‌كارهاتوون. كلۆرینی تێدابووه، ئه‌وه گومانی تیانیه". وتیشی كه به‌ڵگه سه‌ره‌تاییه‌كان وا پیشانده‌ده‌ن كه گازی تریش به‌كارهاتووه.
لۆ دریان وتی هه‌رچه‌نده فه‌ره‌نسا بۆیده‌ركه‌وتووه كه ئه‌فسه‌ری پله باڵا له سوپای سوریادا فه‌رمانیانداوه به ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه، ناتوانێت به‌دڵنیایی بڵێت كه خودی ئه‌سه‌د له پشت فه‌رمانه‌كانه‌وه بووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هۆشدارییدا كه فه‌ره‌نسا دوودڵ نابێت له‌وه‌ی هێرشی تر ئه‌نجامبدات بۆسه‌ر سوریا ئه‌گه‌ر هێرشی كیمیایی زیاتر ئه‌نجامبدات.
لۆ دریان وتی: "له مه‌سه‌له‌ی چه‌كی كیمیاییدا، هێڵێكی سوور هه‌یه كه نابێت ببه‌زێنرێت و ئه‌گه‌ر به‌زێنرایه‌وه، ده‌ستێوردانێكی تر رووده‌دات."
"به‌ڵام پێموایه ده‌رسیان لێوه‌رگرت."
"مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه كه دڵنیابین له‌وه‌ی چه‌كی كیمیایی بڵاونابێته‌وه." وتیشی:"مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه نه‌بوو كاربكه‌ینه‌سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانی رژێم و ته‌نانه‌ت كاریش بكه‌ینه‌سه‌ر توانای ده‌زگایی رژێمی سوریا."
هه‌روه‌ها وتی سه‌رۆك ئیمانوێڵ ماكرۆن هێشتا له‌سه‌ر پلانه‌كه‌ی خۆی ماوه بۆ سه‌ردانكردنی روسیا بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ڤلادیمیر پوتین له مانگی ئایاردا و داواشی له مۆسكۆ كرد كه به‌شێوه‌یه‌كی بونیادنه‌ر بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جێبه‌جێبكات له‌باره‌ی سوریاوه.
وتیشی: "ده‌بێت به‌رده‌وامبین له گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ روسیا، روسیاش ده‌بێت د‌رك به‌وه بكات كه ده‌نگیداوه به بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (له‌باره‌ی سوریاوه) و ده‌بێت ئه‌مڕۆ جێبه‌جێبكرێن و نابێت وه‌لاوه بنرێن به‌ده‌م به‌ربه‌ریه‌تی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه."
كاردانه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
قه‌ته‌ر یه‌كه‌م وڵاتی كه‌نداو بوو كه بێته‌قسه. به‌یاننامه‌یه‌ك له ئاژانسی فه‌رمیی وڵاته‌كه‌وه پشتگیری قه‌ته‌ری راگه‌یاند بۆئه‌وه‌ی هێرشه‌كان په‌لاماره‌كانی رژێمی سوریا رابگرن بۆسه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی.
سعودییه شه‌ممه پشتگیریی ته‌واوی خۆی راگه‌یاند له هێرشه ئاسمانییه‌كان و وتی كه وه‌ڵامن بۆ "تاوانه‌كانی رژێم" له دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه.
سكرتێری گشتی ناتۆ، یان ستۆنبێرگ، له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتگیرییكرد له هێرشه‌كان و وتی "توانای رژێم كه‌مده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی تر به چه‌كی كیمیایی بۆسه‌ر خه‌ڵكی سوریا".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "پێشوازیده‌كه‌ین له‌م ئۆپه‌راسیۆنه كه ویژدانی مرۆڤایه‌تی ئاسووده‌كرد به‌ڕووی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر دومادا." دیمه‌شقیشی تاوانباركرد به ئه‌نجامدانی "تاوان دژی مرۆڤایه‌تی".
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپی، دۆناڵد ته‌سك، له‌سه‌ر تویته‌ر وتی كه یه‌كێتی ئه‌وروپا پشتیوانی ده‌كات له هێرشه‌كان و "شانبه‌شانی هاوپه‌یمانه‌كانمان ده‌وه‌ستین له به‌ره‌ی دادپه‌روری دا".
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نجێلا مێركڵ، هێرشه‌كانی به "ده‌ستێوه‌ردانێكی پێویست و گونجاوی سه‌ربازی" ناوبرد.
كۆماری چیك و هۆڵه‌ندا و پورتوگال و رۆمانیا و سلۆڤینیا و ئیسپانیا به‌رگرییانكرد له هێرشه‌كان و به ره‌وایان زانی به‌پشتبه‌شتن به به‌ڵگه‌كان له‌باره‌ی هێرشی كیمیاییه‌وه.
هاوكات، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس داوایكرد له "هه‌موو ده‌وڵه‌ته ئه‌ندامه‌كان كه دانبه‌خۆدابگرن له‌م هه‌لومه‌رجه ترسناكه‌دا و خۆیان لابده‌ن له هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك كه ده‌شێت ببێته‌هۆی تێكدانی زیاتری ره‌وشه‌كه و خراپتركردنی ئازاره‌كانی خه‌ڵكی سوریا".
سورییه‌كان پێشوازی ده‌كه‌ن له هێرشه‌كان
سورییه‌كانی ناوچه دێهاتنشینه‌كانی دیمه‌شق كه له‌گه‌ڵ دیارونا دووان پێشوازییان كرد له هێرشه‌كان و وتیان كه "به‌په‌رۆشه‌وه" چاوه‌ڕێیان بوون.
د. حه‌نان ئیبراهیم، كه له ئێستادا له دوما جێگیره، به دیارونای وت كه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره هه‌ست به "شادمانی" بكات له بیستنی ده‌نگی هێرشی ئاسمانی.
وتی: "زۆربه‌ی سورییه‌كان به‌په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی هێرشه‌كانیان كرد چونكه رژێم پشتده‌به‌ستێت به توانا ئاسمانیه‌كانی، كه له‌ڕێی ئه‌وه‌وه به ماده‌گه‌لێك بۆردومان ئه‌نجامده‌دات كه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی قه‌ده‌غه‌كراون، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئامرازێك بۆ گوشارخسته‌نه‌سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و جه‌نگاوه‌رانی ئۆپۆزسیۆن به‌هه‌مانشێوه تا ناچاریانبكات واز له شه‌ڕكردن بهێنن یان تا ئاواره‌یان بكات بۆ ناوچه‌ی تر، هه‌ر وه‌ك له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات روویدا."
چالاكوانێكی ناوخۆیی، به‌ها سه‌هلی وتی: "سورییه‌كانی ناوچه دێهاتنشینه‌كانی دیمه‌شق ئه‌مشه‌و چاوه‌ڕێی ساتێكی مه‌زن بوون."
وتی: "به‌چاوی خۆیان ته‌قینه‌وه‌یان دی له‌و باره‌گایانه‌ی رژێمدا كه له‌م دواییانه‌دا به‌كارهات بۆ كوشتنی زۆر له خزم و هاوڕێكانیان."
وتیشی: "هێرشه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دیار ره‌فتاری تاوانكارانه‌ی رژێم سنووردارده‌كه‌ن."
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان شه‌ممه كۆده‌بێته‌وه له‌سه‌ر داوای روسیا بۆ تاوتوێكردنی دوا هێرشه ئاسمانییه‌كان. به‌رپرسێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وتی كه سكرتێری گشتی گۆتێرێس ئه‌نجومه‌نه‌كه ئاگادارده‌كاته‌وه له كۆبونه‌وه‌یه‌كی گشتی دا كه بڕیاره كاتژمێر 11 ی به‌یانی ئه‌نجامبدرێت.
هاوكات، پسپۆڕانی سه‌ربه رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی "OPCW" به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كه‌یان بۆ لێكۆڵینه‌وه له هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی سه‌ر دوما سه‌رباری هێرشه ئاسمانییه‌كانی خۆرئاوا بۆسه‌ر سوریا، رێكخراوه‌كه رایگه‌یاند.
رێكخراوه‌كه راشیگه‌یاند كه "كارده‌كات به هاوكاری ته‌واو" له‌گه‌ڵ پسپۆڕه‌كانی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان "بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌وشه‌كه و زامنكردنی سه‌لامه‌تیی تیمه‌كه".
ته‌نیا خیانه‌تكار و به‌كرێگیراوان پێشوازیان لێده‌كرێت، له‌كاتێكدا خه‌ڵكه راستگۆكه ره‌تده‌كرێته‌وه. ئه‌وانه‌ی ئه‌وه په‌سه‌ندده‌كه‌ن كه وڵاتێكی عه‌ره‌بی له‌لایه‌ن بێگانه‌یه‌كه‌وه هێرشی بكرێته‌سه‌ر بێشه‌ره‌فن.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه1 كۆمێنت