ئاساییش |
2018-04-13

شارەزایان: کوشتنی "دەستەڕاستی" بەغدادی گورزێكه‌ لە داعش درا

  • * واتە ئەم خانەیە پێویستە


پۆلیسی عێراق حەشارگەیەکی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دەدۆزێتەوە نزیك حەویجە کە ئامێرەکانی تەقینەوەی تێدایە. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پۆلیسی فیدرالی عێراق]
پۆلیسی عێراق حەشارگەیەکی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دەدۆزێتەوە نزیك حەویجە کە ئامێرەکانی تەقینەوەی تێدایە. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پۆلیسی فیدرالی عێراق]

هێزەکانی عێراق دووشەممە (9 نیسان) سەرکردەیەکی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) یان کوشت، کە شارەزایان دەڵێن یەکێك بوو لە پلە باڵاترین ئەندامەکانیان و مەترسیدارترین سەرکردە بوو کە لەژیاندابوو.

ئەبو وەلید شیشانی، کە "باڵی راستی" سەرۆکی داعش ئەبو بەکر بەغدادی بوو، لە ناوچەیەکی بیابانی باشوری کەرکوك کوژا، بەگوێره‌ی وەزارەتی ناوخۆی عێراق.

وەزارەتەکە رایگه‌یاند كه‌ چوار هاوەڵیشی کوژراون لە ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنیدا کە ئامانجی هەڵکوتانەسەر چەکدارانی داعش بوو لە ناوچەی حومەیرات لە رەشاد.

بەگوێره‌ی راپۆرتی راگەیاندنەکان شیشانی، کە ناسنامەکەی تا ئێستا دیارنیە، وەك راوێژکاری بەغدادی بووە و پلانداڕێژەری زۆربەی هێرشە تیرۆریستیەکان بووە لە پارێزگای کەرکوك.

شارەزای بواری ئەمنی، فازڵ ئەبو رەغیف، هەینی (15 نیسان) بە دیارونای وت: "چەندین دۆکومێنت و تۆماری گرنگ" دۆزراونەتەوە کە بە شیشانی بوون.

وتی: "تیرۆریستەکە زانیارییەکی زۆری لەسەر ناوی سەرکردەکان و شانەکانی داعشی لای خۆی هەڵگرتبوو، تەنانەت لەسەر پەیکەر و چالاکییە نهێنیەکانی گروپەکەش."

ئەبو رەغیف وتی زانیاریەکان "لەسەر كۆمه‌ڵێك كارت به‌ كۆی 34 رام هەڵگیرابوون".

سەرکردەکان 'یەك له‌دوای یەك دەکەون'

ناوبراو وتی کوشتنی شیشانی "چەقۆیەکی دیکە بوو لە دڵی تیرۆریزم درا".

وتیشی داعش ئه‌و سەرکردانه‌ی کە ماون بەکاردەهێنێت بۆ به‌ڕێوه‌به‌ردنی شانە نوستووەکانی و ئه‌نجامدانی هێرشی خێرا، بەڵام ئەوانیش "یەك لە دوای یەك دەکەون".

وتی گروپەکە لە دوو مانگی رابردوودا لانیکەم 42 سەرکردەی تازەی لەدەستداوە کە جێگای ئەوانەیان گرتبووەوە كه‌ لە ئۆپەراسیۆنەکانی دەرکردنی داعش لە عێراقدا کوژرابوون.

کۆتایی مانگی ئازار فڕؤکەیەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سەرکردەی داعش ئیسماعیل محەمەد عەبود قادی عیساوی دا، کە ناسرابووش بە ئەبو هیشام، ئەوەش لە کاتێکدا کە ئۆتۆمۆبیلەکەی لێدەخوڕی نزیك دەبعا لە بیابانەکانی چواردەوری روتبە.

ئەبو هیشام لە چەندین هێرشدا لە بەغدا و پارێزگاکانی باشوردا بەشداریکردبوو، سەرکردەیەکی سەرەکی داعش بوو له‌وێ کە گروپەکە ناوینابوو به‌ پارێزگای باشور.

هەواڵگریی کاریگەر

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوك مەعه‌ن محەمەد بە دیارونای وت کوشتنی شیشانی و سەرکردە تیرۆریستەکانی دیکە نیشانەیەکی روونە بۆ چالاکی هەواڵگری کاریگەری هێزەکانی عێراق.

وتی زۆربەی سەرکردەکانی داعش و چەکدارەکانیان لە کاتی شەڕی رزگاریی شاری حەویجە و چواردەوەریدا کوژراون، له‌نێویاندا رەشاد.

هه‌روه‌ها وتی: "زۆربەی ئەوانەی نەکوژران، چوون خۆیان لە حەشارگە نهێنیەکانیاندا شاردەوە."

وتیشی پاشماوەکانی داعش ئەمڕۆ پارێزراو نین و لەناوچوونیان تەنیا لەسەر کات وەستاوە و باسی لەوەش کرد كه‌ دەزگاکانی هەواڵگری عێراق زۆر کاریگەرن و "هاوکارییەکی زۆر لە دانیشتوانە ناوخۆییەکە" وەردەگرن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

Di icons no 5
* واتە ئەم خانەیە پێویستە
Captcha