مه‌رگی فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له ئه‌فغانستان دووبه‌ره‌كی قوڵی نێو گروپه ركابه‌ره‌كانی ده‌رخستووه له‌گه‌ڵ كشانی ئه‌ستێره‌ی به‌ختی ئه‌و گروپه تیرۆریستییه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان دووشه‌ممه (9 نیسان) پشتڕاستیانكرده‌وه كه پێنجشه‌ممه (5 نیسان) قاری حیكمه‌توڵایان كوشتووه -- كه ناسراویشه به حیكمه‌ت -- له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كه‌شیدا له پارێزگای فه‌ریاب.
به‌رپرسانی ئه‌فغانی و هاوپه‌یمانان باسیان له مه‌رگی حیكمه‌توڵا كرد به هێرشێكی ئاسمانی ئه‌مریكا كه پێش ئه‌وه‌ش فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌فغانیه‌كان دوایكه‌وتبوو تا شوێنی خۆشاردنه‌وه‌ی.
حیكمه‌توڵا دوایین سه‌ركرده‌ی باڵای داعش بوو بكوژرێت، كه ده‌رخه‌ری چاره‌نوسی ئه‌و چه‌كداره بیانیانه‌یه كه دێنه ئه‌فغانستان بۆ په‌یوه‌ندیكردن به داعشه‌وه -- كه مه‌رگێكی حه‌تمیه به‌ده‌ستی هێزه حكومییه‌كانی ئه‌فغانستان و هاوپه‌یمانان.
بێ سه‌ركرده‌یی
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی ناتۆ، حیكمه‌توڵا به "ره‌سه‌ن ئۆزبه‌كی" بوو، پێشتر له چه‌ندین گروپی میلیشیادا كاریكردووه، له‌نێویاندا تالیبان، پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیبكات به لقی خۆراسانی داعشه‌وه له باكوری ئه‌فغانستان.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا راگه‌یه‌نرا كه حیكمه‌توڵا سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ره‌كی بوو، پشتگیری ده‌ره‌كی و هاتنی چه‌كداری بیانی له ئاسیای ناوه‌نده‌وه بۆ ئه‌فغانستان ده‌سته‌به‌رده‌كرد.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌فغانستان شه‌ممه رایگه‌یاند حیكمه‌توڵا ده‌ستیهه‌بوو، یاخود به‌رپرس بوو له چه‌ندین هێرشی تیرۆریستی كوشنده و له‌لایه‌ن مه‌وله‌وی حه‌بیب ره‌حمانه‌وه شوێنی گیراوه‌ته‌وه.
به‌یاننامه‌كه‌ی ناتۆ رایگه‌یاند كه دیاریكردنی ره‌حمان، به ره‌سه‌ن ئۆزبه‌كیه‌كی دیكه كه په‌یوه‌ندی جارناجاری له‌گه‌ڵ تاڵیبان هه‌بوو، ئاماژه‌یه به‌وه‌ی گروپه‌كه كێشه‌ی هه‌یه له جێگرتنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی و ناچاره پشت به چه‌كداری بیانی ببه‌ستێت كه راده‌ی دڵسۆزییان ناجێگیره.
به‌رپرسانی خۆجێی ئه‌فغانستان به نیو یۆرك تایمزیان وت ئه‌م هه‌نگاوه بووه هۆی شه‌ڕی ده‌ستبه‌جێی ناوخۆ له‌نێوان سێ گروپی ركابه‌ری داعشدا له خۆراسان، جیابوونه‌وه له‌نێوان چه‌كداران له سوریا و چیچان، شوێنكه‌وتوانی حیكمه‌توڵا له باكوری ئه‌فغانستان و ئه‌ندامه ئه‌فغانیه‌كانی داعش له به‌شه‌كانی دیكه‌ی وڵاته‌كه‌وه.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی ناتۆ، فه‌رمانده‌ی ئه‌ركێكی ناتۆ به‌ناوی پشتگیریی وره‌به‌رز له ئه‌فغانستان، ژه‌نه‌راڵ جۆن نیكۆلسۆن، وتی حكومه‌تی ئه‌فغانستان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان "حیكمه‌توڵایان كوشت و هه‌ر جێگره‌وه‌یه‌كیش دابنرێت ده‌یكوژن". وتی: "[داعش له خۆراسان] له‌ناوده‌برێت."
هێزه‌كانی ئه‌فغانستان و هاوپه‌یمانان هێرشی ئاسمانی و زه‌مینییان زیادكردووه دژی چه‌كدارانی داعش له جه‌وزان له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا چونكه گروپه‌كه هه‌وڵده‌دات شوێنپێی خۆی له وڵاته‌كه‌دا فراوانبكات.
بۆ جه‌هه‌نه‌م تا له نهۆمه‌كانی ژێره‌وه‌دا جێگا ئاماده‌بكات بۆ سه‌ركرده‌كانی و هه‌وادارانی!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه1 كۆمێنت