ئەندامانی جەیش ئیسلام و خێزانەکانیان دووشەممە (10 نیسان) گەیشتنە باکوری سوریا لە کاروانێکدا لە دوماوە، وەك بەشێك لەو رێککەوتنەی داوای جێهێشتنیانی دەکرد لە بەرامبەر ئازادکردنی دەیان بارمتەی پشتیوانی رژێمدا.
ئەو رێککەوتنە، کە یەکشەممە کرا، دوای رۆژێك هات لە هێرشێکی گومانلێکراوی کیمیایی کە لانیکەم 48 کەسی کوشت لە دوماكه بووە هۆی توڕەبوونی نێودەوڵەتی و داواکاریی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ و بێلایەن بۆ رووداوەکە.
ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند شیکاروانان دەڵێن رژێم دوورنیە هێرشی گازی کلۆری کردبێت تا بەربگرێت بە زیانی زیاتر لەنێو هێزەکانیدا و دڵنیابێت لەوەی جەیش ئیسلام دوما بهجێبهێڵێت بەگوێرەی ئهو مەرجەکانهی لەلایەن دیمەشقەوە دیاریكراون.
شیکاروانێكی كاروباری سوریا، نیك هیراس، وتی: "لەجیاتی چوونەناو قوڵایی دوما و خوێن لێرژان، هێرشی چەکی کیمیایی بەکارهێنراوە بۆ چاندنی ترس لەنێو خەڵكدا کە جەیش ئیسلام پشتگیریی بەدەستهێنابوون."
پەنجا پاس کە ئەندامانی جەیش ئیسلام دەگوێزنەوە گەیشتنە شارەکانی عەزاز و جەرابلوس لە پارێزگای حەلەب دوای ئەوەی لیژنەیەکی مەدەنی کە لەلایەن دانیشتوانی دوماوە ئەرکی دانوستانی پێسپێردرابوو سەرکەوتووبوو لە گەیشتنە دوایین رێکەوتنی ئاگربەست.
رێککەوتنەکە داوای لە جەیش ئیسلام کرد -- کە گەورەترین لایەنی ئۆپۆزسیۆنی ناوچەکەیە و دوما کۆنترۆڵ دەکات -- بە دەیان دەستبەسەری مەدەنی و چەکداری سەر بە رژێم ئازاد بکات، کە هەندێکیان سێ ساڵ زیاترە دەستگیرکراون.
لە بەرامبەر ئازادکردنیاندا، ئەندامانی جەیش ئیسلام، خێزانەکانیان و ئەو مەدەنیانەی حەزیاندەکرد شارەکە بەجێبهڵێن لە ناوچەی دیمەشق رێگەیان پێدرا بەرەو باکور بڕۆن، بۆ شاری جەرابلوس.
بارگرژی و دواخستن
چالاکوانێكی ناوچەکە بەها سەهلی بە دیارونای وت کاروانی رۆیشتنی چەکدارانی جەیش ئیسلام و خێزانەکانیان دواکەوت دوای ئەوەی پاسەکان گردبوونەوە لە دەروازەی وافیدین.
وتی: "بارگرژی زیادیکرد دوای ئەوەی دڵسۆزانی رژێم هەڕەشە و دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردەوە کە کاروانەکە تووشی هێرش دەبێت لە رۆیشتن بەناوچەی ژێردەستی رژێمدا و لەڕێگەی خۆیدا بەرەو باکور.
وتیشی: "هێزەکانی رژێم و مەدەنیەکانی لایەنگری رژێم جاڕس بوون کاتێك زانییان تەنیا 75 دەستبەسەر گەیشتونەتە یاریگایەکی وەرزشی لە دیمەشقی پایتەخت دوای ئازادکردنیان لە دوما."
ههروهها وتی ماوەیەکە رژێم دەڵێت گوایە 5,000 دەستبەسەری تێدابووە، کە وادەردەکەوت هەوڵێك بێت بۆ شاردنەوەی ئەو ژمارەیەی لە شەڕدا کوژراون.
سەهلی وتی: کاروانەکە دەستی نهكردهوه بە گەشتەکەی تا گهرەنتیی پێدرا له سەلامەتی گەشتیارهكان."
وتیشی دوایین رێککەوتن هاوشێوەی ئەوەیە کە لە کۆتایی ئازار رووبهڕووی بەربەست بووهوه.
ئەمە وادهكات شارەکە بەڕێوەبەرایەتی دوانەیی پێبدرێت لەلایەن ئەنجومەنێکی مەدەنییهوه کە پێکهاتبێت لە خەڵکی دوما، بەهاوبەشی لەگەڵ لیژنەیەك کە نوێنەراتی دەزگاکانی رژێم بکات.
وتیشی دانیشتوانی شار بژاردەیان دەدرێتێ بەوەی یاخود دۆخی ئەمنی خۆیان لهگهڵ رژێم رێكبخهنهوه یان شارەکە جێبهێڵن بۆ باکور لە ماوەی شەش مانگدا.
لەژێر مەرجەکانی ئەم رێککەوتنەدا، دەزگا ئەمنیەکان پێشێلکاری بەرامبەر هاوڵاتیانی ناوچەکە ناكهن، بە گهرەنتیکردنی روسیا كه سەرپەرشتیاریی رێککەوتنەکە دهكات، ههروهها پۆلیسی سەربازی دەخرێتەگهڕ له ناو و دەرەوەی شاردا بۆ مسۆگهركردنی سەلامەتی دانیشتوان.