هه‌واڵه‌كانی عێراق
پەنابەران

جه‌واد غه‌فاری 'ئەندازیار'ی پلانه‌كانی ئێران بۆ سوریا

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ژەنەراڵی ئێرانی جەواد غەفاری عەقڵی پشت ئاراستەکردنی شەڕەکانی سوپای پاسدارانە لە سوریا. [وێنەکە لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە]

ژەنەراڵی ئێرانی جەواد غەفاری عەقڵی پشت ئاراستەکردنی شەڕەکانی سوپای پاسدارانە لە سوریا. [وێنەکە لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە]

ناوی فەرماندەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی, جەواد غەفاری, هاوواتایە لەگەڵ جێبەجێکردنی پلانه‌كانی ئێران لە سوریا، ئەو سورییانەی ئاگاداری دۆخەکەن بە دیارونایان وت.

ئەفسەرێکی سوپای سوریای ئازاد لە ناوچە گوندنشینه‌كانی پارێزگای حەلەب، ساڵح عەفیسی، وتی غەفاری -- کە ناسراوە بە سەید جەواد و حاجی جەواد غەفاریش -- لە بنکەکەی خۆیەوە لە باشوری خۆرهەڵاتی حەلەب سەرپەرشتی هەموو ئەو میلیشیایانە دەکات کە ئێران پێکیهێناون بۆ شەڕکردن لە سوریا لەجیاتی خۆی.

وتی: "ئەم فەرماندەیەی پاسداران ئەندامانی میلیشیا تائیفیەکان دەجوڵێنێت و بڵاویانده‌كاته‌وه‌ بە وڵاتانی وەك عێراق و لوبنان و ئەفغانستاندا بۆ جێبەجێکردنی پلانی پاسداران بۆ دروستکردنیرێگەیەکی زەمینی کە تاران دەبەستێتەوە بە بەیروتەوە."

وتیشی دەستێوەردانەکە لە خۆشەویستی پاسدارانه‌وه‌ نیە بۆ سوریا یان رژێمەکەی، بەڵکو سووربوونێتی لەسەر جێبەجێکردنی پلانی فراوانخوازی خۆی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ماوەیەکە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران کۆمەك دەبەخشێتە چەند بەشێکی سوریا بەجۆرێك چاودێران دەڵێن هەوڵێکە بۆ دەستەبەرکردنی پشتیوانی بۆ بوونی خۆی لە وڵاتەکەدا و جێبەجێکردنی پلانی فراوانخوازی لە سوریا و ناوچەکە. [خاوەنی وێنە: شیار تورکۆ]

ماوەیەکە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران کۆمەك دەبەخشێتە چەند بەشێکی سوریا بەجۆرێك چاودێران دەڵێن هەوڵێکە بۆ دەستەبەرکردنی پشتیوانی بۆ بوونی خۆی لە وڵاتەکەدا و جێبەجێکردنی پلانی فراوانخوازی لە سوریا و ناوچەکە. [خاوەنی وێنە: شیار تورکۆ]

عەفیسی وتی پاسداران بنکەیەکی گرنگی سەربازیی هەیە لە حەلەب، بنکەی شێخ نەجار، کە گەورەترین بنکەیەتی لە ناوچەکە و میلیشیاکانی سەر بە پاسداران چەندین ناوچەی شارەکەیان کۆنترۆڵکردووە، بەتایبەتی لە بەشی خۆرهەڵاتی.

ئەمەش گەڕەکه‌کانی مەشهەد، باشکوی، ساخور، مەساکین حەنانو و شەعار لە خۆدەگرێت.

وتی ئەم گروپانەی سەر بە ئێران ناسراون بە بەکارهێنانێكی چڕی هێز لەو ناوچانەی سوریا کە بوونیان هەیە تیایاندا، لەنێویاندا ئه‌و ناوچانه‌ی دانیشتوانێكی زۆریان تێدایه‌.

وتی: "ئەوەی لە غوتەی خۆرهەڵات روودەدات روونترین بەڵگەیە لەسەر تاوانکاریی بەرنامە بۆ داڕێژراو" کە لەلایەن ئەم گروپانەوە ئەنجامدەدرێت.

'ئەندازیار'ی پلانه‌كانی ئێران

رۆژنامەوانی سوری، محەمەد عەبدوڵا، بە دیارونای وت غەفاری ئەندازیاری پلانه‌كانی ئێرانە لە سوریا.

وتی ئەو عەقڵی پلانداڕێژەرە کە ئاراستەی سوپای پاسداران دەکات لەسەر خاکی سوریا و بەتەواوی سەربەخۆیە لە رژێمی سوریا، سەرەڕای هەوڵی بڵاوکراوە رۆژنامەوانیەکانی پاسداران بەوەی دەریبخەن کە بۆ پاڵپشتی لە سوریا و رژێمەکەی ئەمە دەکەن.

عەبدوڵا وتی ئەو میلیشیایانەی سەر بە پاسداران کە لە سوریان هێزێكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ریان بەکارهێناوە لە شەڕدا و ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنیان ئەنجامداوە بەبێ لێکدانەوەی یاسا نێودەوڵەتی و مرۆییەکان.

وتی: "گەورەترین بەڵگە ئەوەبوو لە شەڕی حەلەبدا روویدا و ئەوەی ئێستا لە دەوروبەری حەلەب و غوتەی خۆرهەڵات روودەدات، کە میلیشیاکان رۆڵێکی پێشەنگیان هەیە لە شەڕەکەدا."

وتی غەفاری، کە ناسراویشە بە "قەسابەکەی حەلەب"، لە ناوه‌ڕاستی 2014 گواسترایەوە بۆ سوریا و لە کاتی شەڕی حەلەب و گەمارۆدانیدا ناوبانگی دەرکرد. ناسراوە بە بەکارهێنانی هێزی لەڕاده‌به‌ده‌ر بەبێ جیاوازیکردن لەنێوان ئامانجی مەدەنی و سەربازیدا.

بەگوێرەی عەبدوڵا، لە 2016دا دەوترا ئەو لەپشت بەربەست دروستکردنه‌وه‌ بووە بۆ هەوڵی گواستنەوەی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن و مەدەنیەکان لە ناوچە گەمارۆدراوەکانی خۆرهەڵاتی حەلەب.

وتی غەفاری فەرماندەیی "بەتالیۆنی 18,000" ده‌كات بە هاوکارییجێگرەکەی ئەبو باقر.

وتیشی فەرماندەیی یەکەیەکی تایبەتیش دەکات کە پێکهاتووە لە 7,000 چەکدار لە چەندین نەتەوەی جیاواز، لەنێویاندا عێراقی، ئێرانی، سوری، لوبنانی، ئەفغانی و پاکستانی.

غەفاری فەرماندەیی زۆربەی یەکەکانی حیزبوڵای لوبنانی، لیوای نوجەبای عێراق، لیوای فاتمیونی ئەفغانی و لیوای زەینەبیونی پاکستانیدەکات، دوای مردنی فەرماندەی پێشووی پاسداران حسێن هەمەدانی لە سوریا و لە دۆخێکی گومانلێکراودا.

عەبدوڵا وتی: "قەبارەی ئەو هێزەی کە ئەم گروپانە پێکیدەهێنن و لەژێر سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەودایە، پێکهاتووە لە لانیکەم 15,000 چەکدار و جوڵەی چەکداره‌ ناسورییه‌كانیش كه‌ لە ئێران و عێراقەوە دێن، لەژێر سەرپەرشتی راستەوخۆی خۆیدا ئه‌نجامده‌درێت."

بەجێگەیاندنی گۆڕانکاریی دیمۆگرافی

پارێزەرێكی سوری، بەشیر بەسام، بە دیارونای وت یەکێك لە رەگەزە بنەڕەتیەکانی پلانی ئێران ئەنجامدانی گۆڕانکاری دیمۆگرافیە لە زۆرێك لە ناوچەکانی سوریادا.

وتی ئێران، لەڕێگەی دەستێوەردانی سەربازیی راستەوخۆوە، ئاوارەیی فراوانی سورییەکان بەجێدەگەیەنێت، جا بە گواستنەوەیان بێت بۆ ناوچەکانی دیکە یان زۆرلێکردنیان بێت تا بەتەواوی سوریا بەجێبهێڵن.

وتیشی: "ئامانج چۆڵکردنی سوننەکانە له‌ هەندێك بەشی دیمەشق و دەوروبەری، لەگەڵ حەلەب و حەما و دێرەزوور و جێگرتنەوەیان بە شیعەی سوری و بیانی."

وتی ئەم هەنگاوە پلانی بۆ دانراوە بۆ دڵنیاییدان لە بوونی ئێران لە وڵاتەکە بۆ ماوەیەکی درێژ و بەرگرتن بە هەر ئۆپۆزسیۆنێك کە دژی فراوانخوازیی ئەو بێت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

8 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

پێش هه‌موو شتێك، له‌به‌رچی ئه‌ردۆگان، جۆلانی، شیشانی و به‌غدادی [ناونابه‌یت به‌] تیرۆریست، كه‌چی ئه‌م خه‌ڵكه‌، كه‌ خێزانه‌كانیان به‌جێهێشتووه‌ ته‌نها بۆ رازیكردنی خودا و پاراستنی ئیسلام و به‌رگری، ناوده‌به‌یت به‌ "به‌كرێگیراو" و "قه‌ساب"؟ ئه‌گه‌ر كه‌مێك بیرت لێبكردایه‌ته‌وه‌ پێش نوسینی وتاره‌كه‌ت، ده‌تزانی داعش و نوسره‌ و جه‌یشی حوڕ زۆر زیاتر له‌ قه‌ساب ده‌چن به‌به‌راورد به‌وانه‌ی چوون بۆ سوریا بۆ پارێزگاریكردن له‌ ژیانی موسڵمانان و ته‌نانه‌ت نایانه‌وێت ئازاری ژن و منداڵانی تێرۆریسته‌كانیش بده‌ن. تۆ ده‌ڵێیت رێی به‌ خه‌ڵك نه‌ده‌دا حه‌له‌ب به‌جێبهێڵن كاتێك گه‌مارۆدرابوو. [ئه‌وه‌ی روویدا ئه‌مه‌ بوو:] تێرۆریسته‌كان رێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر شاره‌كه‌ به‌جێبهێڵن، خه‌ڵكی فواحیش ده‌بوو له‌گه‌ڵیان بڕۆن. بۆیه‌ كاتێك له‌ نیوه‌شه‌ودا هه‌ڵده‌هاتن، ئه‌م پیاوه‌، غه‌فاری، رایگرتن تا گیانی دانیشتوانی فواح بپارێزێت. زانیارییه‌كانی تۆ به‌وشێوه‌یه‌یه‌ ... چونكه‌ ئه‌م وێنه‌یه‌ هی ره‌حمانییه‌، راوێژكاری سیاسیی سوپای پاسداران.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

هه‌ر بژیت براده‌ر!
سه‌ید جه‌ڤاد خۆشه‌ویستی هه‌مووانه‌!

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

من هاوڕێ و دراوسێی حاجی جه‌ڤاد غه‌فاریم و هه‌موو رۆژێك ده‌یبینم. هه‌رگیز پێی نه‌ناوه‌ته‌ سوریا. نازانم چۆن كوژرا و ناشزانم ئاخۆ هه‌ر راوێژكاری سه‌ربازیش بووبێت له‌ سوریا.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

ئه‌م قسانه‌ ته‌واو درۆن. ئێران له‌ سوریایه‌ له‌سه‌ر داواكاریی ئه‌و وڵاته‌ و به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی راوێژكارانه‌. ئه‌مانه‌ له‌ قسه‌كانی داعش و ئیسرائیل ده‌چن.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

ئه‌م قسه‌ پڕوپوچانه‌ چین؟

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

ئێران به‌ره‌نگاری له‌ سوریا ده‌كات له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك، له‌نێویاندا بوونی حزبوڵا له‌ لوبنان بۆ شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كاتئك عه‌ره‌ب ترسنۆكی ده‌نوێنن و ته‌سلیمده‌بن به‌ دوژمنی زایۆنی. هۆیه‌كی تر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رژێمی سوریا له‌ رابردوودا پشتگیریی له‌ ئێران كردووه‌؛ كۆمه‌كی ئێرانی كرد كاتێك سه‌دام هێرشی كرده‌ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌. هه‌موو دونیا له‌گه‌ڵ سه‌دام بوون، جگه‌ له‌ سوریا كه‌ له‌گه‌ڵ ئێران بوو. هه‌روه‌ها مه‌ترسیی تێرۆریزمیش هه‌یه‌ له‌ سوریا بۆسه‌ر هه‌ردوو عێراق و ئێران. هه‌ربۆیه‌ش ئێران شه‌ڕده‌كات دژی تێرۆریزم له‌ سوریا و عێراق. له‌ڕاستیدا به‌ره‌نگاری له‌خۆی ده‌كات له‌به‌رئه‌وه‌ی داعش به‌دووی شیعه‌كانه‌وه‌یه‌. پێش داعش، وه‌هابیه‌كان ئامانجیان وێرانكردنی عێراق و ئێران بوو، چونكه‌ دوو وڵاتی شیعه‌ن. له‌ده‌ره‌نجامدا، ئێران ده‌خاله‌تی كرد بۆ به‌ره‌نگاریكردن له‌خۆی و ئه‌مه‌ش په‌سه‌ندكراوه‌، هه‌م به‌گوێره‌ی شه‌ریعه‌ت و هه‌م دابونه‌ریتیش.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

پێموایە لەلایەن ئەندامانی سوپای پاسدارانەوە کوژرا.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

بابەت و هەواڵەکانتانم بەدڵە دەربارەی ئەو شتانەی لە جیهاندا روودەدەن. شەرەفمەند دەبم بڵاوکراوەی تەلەفزیۆنی یان هەواڵیتان ببینم. سوپاس بۆ ستافی بەڕێوەبردن.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌