مامی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا لەوانەیه بەمزووانە رووبەڕووی دادگا بکرێتەوە لەسەر دەنگۆی بەخراپی بەدەستهێنانی داهات بەبەهای سەدان ملیۆن یۆرۆ وەك لێکۆڵینەوەیەکی چوار ساڵە پیشانیدهدات لە سامانەکەی لە ئەوروپا کە بەرەو کۆتایی دەچێت.
ریفعەت ئەسەد کە نازناوی "قەسابەکەی حەما"ی لێنراوە و تەمەنی ئێستا 80 ساڵە، سەرۆکایەتی هێزێکی تایبەتی کردبوو کە سەرهەڵدانێکی سوننەکانی لەناوبرد لە ناوەندی شارەکەدا لە شوباتی 1982 کە سەرکوتکردنەکە بووە هۆی کوژرانی 10,000 بۆ 40,000 کەس بەگوێرەی خەمڵاندنە جیاوازەکان.
ئەو دوو ساڵ دواتر وڵاتەکەی بەجێهێشت دوای ئەنجامدانی کودەتایەکی شکستخواردوو لەدژی حافز ئەسەدی برای کە دەکاتە باوکی بەشار کە سەرۆکایەتی سوریای کرد لە 1971 بۆ 2000.
گهورهیی ئهو سامانهی باسی لێدهكرێت هی ئەسەد بێت و پێدهچێت بەزۆری لە ساڵانی 1980 کۆکرابێتەوە، سەرسوڕهێنەرە: زیاتر لە 500 بەشی سامانەکەی لە ئیسپانیایە؛ دوو کۆشك لە پاریس کە یەکێکیان رووبەرەکەی 3,000 مەتر دوجایە؛ کێڵگەیەکی ئەسپ و كۆشكێك لە نزیك پایتەختی فەرەنسا؛ لەگەڵ 7,300 مەتر دوجا شوێنی نوسینگە لە لیۆن.
زۆربەی ئەمانە لەرێگەی کۆمپانیاکانی دەرەوە بەدەستهاتوون لە پاناما، کوراساو، لیشتنشتاین، لۆکسمبۆرگ و جیبرالتار (جەبەل تاریق).
تەنیا لە فەرەنسا سامانەکەی گەیشتۆتە 90 ملیۆن یۆرۆ (110 ملیۆن دۆلار).
زۆربەی سامانەکە دهستیبهسهرداگیراوه.
ساڵی رابردوو سامانەکە بە بڕی 691 ملیۆن یۆرۆ (845 ملیۆن دۆلار) کە هی ئەسەد بوو لە ئیسپانیا دەستی بەسەرداگیرا.
گومانیش دهكرێت ئهم خێزانە خاوەنی ویتانهەرست بن کە گەورەترین شوێنی نیشتەجێبوونە لە لەندەن دوای کۆشکی بەکینگهام، لەڕێی کۆمپانیایەکی پهردهپۆشهوه لە پاناما پێشئەوەی بیفرۆشێت لە 2007.
'پارەی کاش دەباری'
سەرچاوەیەکی نزیك لە کەیسەکە وتی بەڕێوبەرێکی پێشتر لە فەرەنسا باسیکرد کە چۆن "پارەی کاش دەباری" لە 1996 بۆ 2010 و ئەوەی باسکرد کە مانگانە 100,000 یۆرۆ (122,000 دۆلار)ی رادهكێشا بۆ پێدانی موچهی فەرمانبەرە زۆرەکانی ئەسەد.
دەسەڵاتدارانی فەرەنسی لێکۆڵینەوەیەکیان ئەنجامدا لە نیسانی 2014 دوایئەوەی دوو گروپی دژەگەندەڵی، شێرپا و شەفافیەتی نێودەوڵەتی، هۆشدارییان دا.
دووساڵ دواتر بەشاریان تۆمەتبارکرد بە گزیكردن باج و دزینی پارەی گشتی.
دوای دەرکەوتنی لەبەردەم دادپرسێکی فەرەنسیدا بۆ یەکەمجار لە کانونی دووەمی 2015، ئەسەد بەهانەی دەگرت و وتی ئەو خۆی سامانەکان بەڕێوەنابات. جەختیشی لەوە کردەوە کە "من تەنیا به سیاسهتهوه خهریكم".
لەگەڵ ئەوەشدا تۆمارە دەنگیە نهێنیەکان و شایەتحاڵەکان بەپێچەوانەوە وێنەی پیاوێك دەکێشن کە بریکاری نەبووە و لەنزیکەوە چاودێریی سامانەکەی کردووە.
تۆمەتی گەندەڵی
تۆمەتەکانی گەندەڵی و دزینی پارە لەسەرچاوەی جۆراوجۆرەوە دێن.
سەرۆکی پێشووی دەزگای نهێنی رۆمانیا، ئیۆن میهای پاسێپا، لە کتێبێکدا نوسیویەتی کە دیکتاتۆری پێشوو، نیکۆلای چاوچیسكۆ، ریفعەت ئەسەدی ناوبردووە به نوێنهری خۆی له سوریا کە کاروباری بۆ ئەنجامداوە لەبەرامبەر بڕە پارەیەکی زۆر.
هەروەها لێکۆڵەران باس لە لێدوانەکانی وەزیری پێشووی دەرەوەی سوریا، عادل حەلیم خەزام، دەکەن کە وتویەتی حافز ئەسەد نزیکەی 300 ملیۆن دۆلاری داوە بە براکەی لە 1984 وەك رێگایەك بۆ دورخستنهوهی دوای کودەتاکە.
دوو لەسەر سێی ئەمە لە بودجەی سەرۆکایەتییەوە هات و ئەوەی تریشی لە قەرزی لوبنانی.
لێکۆڵەرەوان دەڵێن کە بودجەکە لە 1984 زیادیکرد.
وەزیری بەرگی پێشوو، مستەفا تلاس، رایگەیاند کە "پیاوانی" ئەسەد چەندین سندوقی پڕ له پارەیان لە بانکی ناوەندی سوریا بردووه لەگەڵ سامانی کولتووری.
گەواهیدەرێکی تر دهربارهی تاڵانی شوێنەوارەكان بە لێکۆڵەرەوانی وت مامی سەرۆك "گهنجینهیهكی بەبەهای گەورە" دزیبوو لەو زەویەی کە هی باپیری بوو لە سوریا.
ئەسەد ئەو دەنگۆیانەی رەتکردۆتەوە و لهقهڵهمیداون به هەوڵی نەیارانی بۆ ناوزڕاندنی.
لەوانەیە لە سویسراش تۆمهتباربكرێت کە لە 2013وە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە لهسهر تاوانی جەنگ کە گوماندهكرێت لە 1980کان ئەنجامیدرابن.