هه‌واڵه‌كانی عێراق
مافی مرۆڤ

پێکدادان ئارامییە رێژەییەکەی شاری دەرعای سوریا ده‌شێوێنێت

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

چەکدارانی ئەم ملیشیایەی سەر بە رژێم بەشداربوون لە پێکدادانێكی نوێدا لەگەڵ سوپای سوریای ئازاد لە شاری دەرعا. [خاوەنی وێنە: یاسر تورکمانی]

چەکدارانی ئەم ملیشیایەی سەر بە رژێم بەشداربوون لە پێکدادانێكی نوێدا لەگەڵ سوپای سوریای ئازاد لە شاری دەرعا. [خاوەنی وێنە: یاسر تورکمانی]

دەستپێکردنەوەی پێکدادان نزیك شاری دەرعا لەنێوان لایەنەکانی سوپای سوریای ئازاد لەلایەك و رژێمی سوریا و میلیشیا هاوپەیمانەکانی لەلایەکی دیکەوە بۆتە هۆی تێکدانی ئه‌و ئارامییه‌ رێژەییه‌ی پێشتر هەبوو بەهۆی رێککەوتنی هێورکردنەوەوە.

چەند مانگێك لە ئارامی دوای جێبەجێکردنی رێککەوتنی هێورکردنەوە هات، کە بەفەرمی لە ناوەندی ئازاردا کۆتایی هات و تیایدا رژێمی سوریا رەتیکردەوە بۆ ماوەیەکی دیکە درێژی بکاتەوە.

ئەفسەرێکی سوپای سوریای ئازاد لە ناوچەی دەرعا، یاسر تورکمانی، وتی: "شەڕی بەهێز لە دەرعا هەڵگیرساوە لەنێوان سوپای سوریای ئازاد و هێزەکانی رژێمی سوریادا."

تورکمانی سێشەممە (3 نیسان) بە دیارونای وت ئەم شەڕانە بەتایبەتی لە ناوچەی بازاڕی دەرعا مەحەتە چڕن -- كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ گەڕەکەکانی باکور و خۆرئاوای شارەکە -- و لە کەنارەکانی کەمپی دەرعا.

ئەندامانی سوپای سوریای ئازاد بەشداریدەکەن لە پێکدادانێكی نوێدا لەگەڵ رژێمی سوریا و هاوپەیمانانی لە ناوچەی دەرعا. [خاوەنی وێنە: یاسر تورکمانی]

ئەندامانی سوپای سوریای ئازاد بەشداریدەکەن لە پێکدادانێكی نوێدا لەگەڵ رژێمی سوریا و هاوپەیمانانی لە ناوچەی دەرعا. [خاوەنی وێنە: یاسر تورکمانی]

وتی هەموو جۆرە چەکێك لە پێکدادانەکاندا بەکارهاتووه‌ و وتیشی هێزەکانی رژێم و میلیشیا هاوپەیمانەکانی تۆپبارانی ناوچەکانی ژێردەستی سوپای سوریای ئازاد دەکەن.

ماوەی رێککەوتنی ئاگربەسته‌كه‌ بەسەرچوو

تورکمانی وتی خەڵکی ناوچەکە دەترسن لە دووبارەبوونەوەیسیناریۆی غوتەی خۆرهەڵات.

وتیشی ناوچەکە ئارام بووە لەوەتەی رێککەوتنی هێورکردنەوە لە پایتەختی کازاخستان لە ناوه‌ڕاستی ئەیلولدا واژۆکرا، "بەڵام ماوەی ئاگربەسته‌كه‌ نزیکەی مانگێك لەمەوبەر بەسەرچوو، نوێش نەکراوەتەوە".

وتی: "ئه‌گەر شەڕ چڕببێتەوە دەبێتە هۆی ژمارەیەکی بەرزی قوربانیانی مەدەنی، بەهۆی تێكه‌ڵیی ناوچەكانی ژێردەستی لایەنەکان لەنێو شارەکە و دەوروبەریدا،" كه‌ رژێم و هاوپەیمانانی چەند گەڕەکێکیان بەدەستەوەیە و سوپای سوریای ئازادیش چەند گەڕەکێکی دیکە.

تورکمانی وتی دانیشتوان ترسیان لەوە هەیە لەلایەن ملیشیا تائیفیەکانی ناوچەکەوە بکرێنە ئامانج کە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی دروستیکردوون لەدەمی هەڵگیرسانی شەڕی سوریا و هه‌روه‌ها لەلایەن حیزبوڵای لوبنانیشەوە.

پێکدادان لەنێو شاری بوسرا و دەوروبەری لە پارێزگای دەرعا بڵاوبووه‌وە دوای ئەوەی چەند کەسێکی نەناسراو چەند ماڵێکیان سوتاند.

تورکمانی وتی: "خەڵکی نێو ماڵەکان تۆمەتبارکرابوون بەوەی کار لەگەڵ هێزەکانی رژێم دەکەن یان کوڕەکانیان تۆمەتبارکرابوون بەوەی شەڕ لە ریزەکانی سوپای رژێمدا دەکەن."

وتی ئەمەش ململانێكانی چڕتركردۆته‌وه‌ لەنێو شارەکە خۆیدا له‌نێوان ئه‌وانه‌ی ئەو جۆرە کارانە رەتدەکەنەوە یان پشتگیرییان دەکەن و هه‌روه‌ها له‌ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریشی كه‌ هێزه‌كانی رژێمیان لێ جێگیركراوه‌.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500