هەوڵی بەردەوام لەلایەن هێزەکانی عێراق و هاوپەیمانانهوه بۆ شکستهێنان بە ئەندامانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە بیابانی فراوانی پارێزگاکە هەڕەشەی سەر ئەم ناوچەیەی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمکردۆتەوە، بەرپرسێکی ناوچەکە وتی.
قائیمقامی قەزای روتبە عیماد میشعەل سێشەممە (3 نیسان) بە دیارونای وت ئەم ئۆپەراسیۆنانە توانای پاشماوەکانی داعشی لاوازکردووە بۆ خۆشاردنەوە و خۆڕێکخستنەوە و رێگری لە ئازادی هاتوچۆیان کردووە.
وتی: "بیابانهكه، بەتایبەتی لە دەوروبەری روتبە، لە دۆخێکی باشتردایە لە پێشتری، لەڕووی ئەمنیەوە."
وتیشی هەڕەشەی سەر روتبە لە بیابانهكهی دەوروبەریەوە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە بەهۆی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییانەوە کە پاشماوەی چەکدارانی داعشی لە ناوچەکەدا کردۆتە ئامانج.
میشعەل وتی جوڵەی پاشماوەكانی چەکدارانی داعش لەکارخراوە بەهۆی هەڵمەتەکانی گەڕان و چاودێری ئاسمانیی بەردەوامهوه لەلایەن سوپای عێراق و هێزی ئاسمانی هاوپەیمانانەوە.
وتیشی هەفتەی رابردوو هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان لە سەرکردەی باڵای داعش ئیسماعیل محەمەد عەبود قازی عیساوی دا، کە ناسراوە بە ئەبو هیشام، لەکاتێکدا ئۆتۆمبیلەکەی لێدەخوڕی نزیك بە زهبعه لە بیابانهكهی دەوری روتبە.
ههروهها وتی ئەبو هیشام بەشداریکردبوو لە زۆر هێرشدا لە بەغدا و پارێزگاکانی باشور و سەرکردەیەکی سەرەکی بەناو ویلایەتی باشوری داعش بوو.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاند كه دووشەممەفڕۆکە جەنگیەکانی سوپای عێراق دوو ئۆتۆمبیلیان تێکشکاند کە چەك و تەقەمەنییان هەڵگرتبوو لەڕێگەیاندا بەرەو گوندی دەرەمە لە روتبە،.
میشعەل وتی لە ناوهڕاستی ئازاردا، دوو ئۆتۆمبیل بۆمبارانکران لەکاتێکدا لە بیابانهكه دەهاتنە دەرەوە بە ئاراستەی روتبە و 10 کەسیان هەڵگرتبوو.
بازرگانی لەگەڵ ئەردەن دەستیپێکردۆتەوە
میشعەل جەختیکردەوە لەوەی هەوڵە ئەمنیەکان بەردەوام دەبن و داوای پێکهێنانی هێزێکی ئاسمانی کرد کە پێکهاتبێت لە ئەندامانی تایبەت کە شوێنپێی پاشماوەکانی داعش هەڵبگرن و حەشارگەکانیان بدۆزنەوە لە بیابانهكهدا.
وتی گرنگە ئاستی جۆرێتی هەوڵە سەربازییەکان لە ئەنبار بەرزبکرێتەوە، چونکە پارێزگاکە لە عێراقدا گەورەترینە و زۆربەی خاکەکەی بیابانە.
وتیشی ئەو هێزانهی بەرپرسن لە پاراستنی ناوچە بیابانیەکان پێویستیان بە پاڵپشتی زیاترە، لەڕێی چاودێری و ئامێری شوێنپێهەڵگرتن و تەکنەلۆژیای مۆدێرنەوە.
میشعەل وتی هاوکات، شاڕێگەی نێودەوڵەتی لە رەمادییەوە بۆ دەروازەی ترێبیل لەسەر سنووری ئەردەن "زۆر ئهمینه".
ههروهها وتی ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەستیپێکردۆتەوە و ئاماژەشیکرد بەوەی "رۆژانه به رێژەیهكی ناوكۆیی 400 لۆری شمەك دێتە وڵاتەکەوە لەڕێی ئەردەنەوە".
وتیشی: "هاتوچۆی مەدەنیەکان ئاسایی بۆتەوه و ئاسایشی رێگەکە لەڕێی زیاد لە 40 بازگەوە دابینکراوە و چەندین یەکەی سوپا و پۆلیس هەن کە بەرپرسن لە پاراستنی."