هه‌واڵه‌كانی عێراق
مافی مرۆڤ

رزگاربووانی گازی سارین له‌ سوریا ساڵێكە خەمبارن

ئاژانسی فرانس پرێس

سورییەکان لە 12 تەمموز 2017 لە بینایەکی روخاودا گردبوونه‌ته‌وه‌ لە شارۆچکەی خان شێخون لە پارێزگای ئیدلیب، 100 رۆژ دوای ئەوەی بەهۆی گازی سارینەوە 88 کەس لەوێ کوژران، لەنێویاندا 31 منداڵ. روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ هێرشەکەی بە دووەمین هێرشی کوشندەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەقەڵەمدا لە شەڕی سوریادا. [عومەر حاج کەدور / ئاژانسی فرانس پرێس]

سورییەکان لە 12 تەمموز 2017 لە بینایەکی روخاودا گردبوونه‌ته‌وه‌ لە شارۆچکەی خان شێخون لە پارێزگای ئیدلیب، 100 رۆژ دوای ئەوەی بەهۆی گازی سارینەوە 88 کەس لەوێ کوژران، لەنێویاندا 31 منداڵ. روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ هێرشەکەی بە دووەمین هێرشی کوشندەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەقەڵەمدا لە شەڕی سوریادا. [عومەر حاج کەدور / ئاژانسی فرانس پرێس]

لە ساڵیادی هاوسەرگیرییەکەیدا چوارشەممە (4 نیسان)، عەبدولحەمید یوسف هیچ شتێکی نامێنێت کە یادیبکاتەوە جگە لە هێرشێکی کیمیایی کە ژنەکەی و دوو منداڵی کوشت.

لانیکەم 80 کەس کوژران، 4 نیسانی ساڵی رابردوو، کە یادی هاوسەرگیری یوسف بوو، کاتێك فڕۆکە جەنگیەکان گازی سارینیان رژاند بەسەر شارۆچکەکەیدا، خان شێخون لە باکوری خۆرئاوای سوریا.

ئەو هێرشە کیمیاییە بۆسەر ئەم شارۆچکەیەی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن یەکێك لە هه‌ژێنه‌رترین بوو له‌ شه‌ڕی سوریادا، کە بووە هۆی توڕەیی جیهان و هێرشێکی ئاسمانی دەگمەنی تۆڵەکردنەوە لەلایەن ئەمریکاوە.

ئەو بێوەپیاوە 29 ساڵە دەڵێت "دابڕێنراوم لەبەشێك لە جەستەم، بەشێك لە رۆحم"، فرمێسك لە چاوانی دەڕژێت کاتێك لە باخەکەی لە ماڵێکی بەتاڵدا دادەنیشێت.

وێنەیەکی یوسف کە جەستەی بێگیانی كۆرپه‌ دووانە 11 مانگانەکەی بەدەستەوەیە -- ئایا و ئەحمەد -- له‌ دوای هێرشەکە به‌ جیهاندا بڵاوبووه‌وە.

یوسف هه‌روه‌ها ده‌لالی ژنی و 16 كه‌سی تری لە كه‌سوكاری لەدەستدا، لەنێویاندا براکەی و برازاکەی و زۆرێك لە ئامۆزاکانی.

لەکاتێکدا یوسف دوای 12 مانگ سەردانی گۆڕی خۆشەویستانی دەکات، خەمباری و توڕەییەکەی هێشتا تازەن.

وتی: "ناتوانم دەستپێبکەمەوە. رابردوو لەبیرناکەم."

'هەرگیز بیریناچێتەوە'

خان شێخون لە پارێزگای ئیدلیبی سوریایە، دوایین پارێزگا لە وڵاتەکە کە تاڕادەیەکی زۆر لە دەرەوەی کۆنترۆڵی رژێمی سوریایە.

لێکۆڵەرانی تاوانی جەنگی نەتەوە یەکگرتوەکان رایانگەیاند کە بەڵگەیان هەیە هێزەکانی رژێمی سوریا بەرپرسیاربوون لەو هێرشە کوشندەیەی خان شێخون، بەڵام تۆمەتەکان لەلایەن دیمەشق و روسیای هاوپەیمانیەوە رەتکراونەتەوە.

ئەو هێرشەی سپێدەی ساڵی رابردووزیاد لە 80 کەسی کوشت، لەنێویاندا 30 منداڵ بەگوێرەی روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ.

ئەحمەد یوسف، 20 ساڵ، دایك و باوك و دوو برای گەنجتری لەدەستدا -- محەمەد و ئەنوەر -- لەو رۆژەدا کە دەڵێت هەرگیز بیریناچێتەوە.

دوای هێرشەکان، به‌په‌له‌ رایكرده‌وه‌ بۆ ماڵەوە و بینی دراوسێکەی لەسەر زەوی دانیشتووە و بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت كۆنترۆڵی خۆی بكات دەلەرزێت و ناتوانێت بدوێت.

وتی: "هەرگیز ئەو رۆژە یان ئەو رووداوانەم بیرناچنەوە. هەموو خێزانەکەم لەدەستچوون -- هەموو ئه‌وانه‌ی ئازیز بوو بۆم."

ئەو هێشتا پابه‌ندی یادەوەرییه‌كانیانه‌ تەنانەت له‌كاتێكدا كه‌ خه‌ریكی گونجاندنی ژیانە نوێكه‌یه‌تی و به‌ تەنها به‌ڕێوه‌بردنی دوکانێکی وردەواڵەی خێزانەکەی.

"هەر لە ماڵەوە دەربچم یان بگەڕێمەوە، هەمیشە لەبەرچاومن."

په‌رچه‌كردارێكی لاواز

ئەو هێرشە کوشندەیەی سەر خان شێخون بووە هۆی سەرکۆنەکردنی نێودەوڵەتی و هێرشێکی تۆڵەکردنەوەی ئەمریکا بۆ سەر فڕۆکەخانەیەکی سوریکە گومانده‌كرا لە هێرشەکەدا بەکارهاتبێت.

بەڵام دانیشتووە خەمبارەکەی هەستناکەن هیچ شتێکی ئەوتۆ کرابێت بۆ بەرپرسیار راگرتنی ئەوانەی بەرپرس بوون لێی.

محەمەد جەوهەرە، 24 ساڵ، دایکوباوکی و برازاکانی و چەندین ئامۆزای لەدەستدا.

"شۆکێکی گەورەبوو. چۆن بەرگەی ئەوە دەگریت مەرگی هەموویان لە تاقە رۆژێکدا ببینیت؟"

جەوهەرە نائومێدی خۆی نیشاندا لەوەی کە له‌قه‌ڵه‌میدا به‌ په‌رچه‌كردارێكی لاواز لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە بۆ بەرپرسیار راگرتنی سەرۆکی سوریا، بەشار ئەسەد.

وتی "هیوامان وابوو دادگایی بکرێت و باجەکەی بدات" لەسەر ئەوەی کردوێتی.

سەرکردەکانی جیهان "لێدوان لەدوای لێدوانیان بڵاوکرده‌وە، بەڵام لەکۆتاییدا لاوازبوون".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

خودا رەحم بە هەر شەهیدێکی گازی سارین بکات! ئەوە شۆکێکی گەورە بوو بۆ خەڵك. نزادەکەین لە خودا یارمەتی سوریا و خەڵکە ئاشتیخوازەکەی بدات. تەنیا خودام پێویستە و باشترین رێكخه‌ری کارەکانە!

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌