هەرچەندە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە تەمموزدا لە موسڵ دەرکرا، موسڵی کۆن هێشتا پڕە لە داروپەردوو.
بۆ پاککردنەوەی شەقامەکان و گەڕاندنەوەی شارەکە بۆ دۆخی پێشووی، گروپێك لە خۆبەخشانی ناوچەکە پرۆژەیەکیان دەستپێکردووە و ناویان ناوە "شۆڕشی دەمپەڕ".
دەمپەڕ، کە زاراوەیەکی عێراقیە بۆ "ئۆتۆمبیلی خۆڵوخاشاك لابردن" دروستکراوە بۆ گواستنهوهی كهرهسه سهنگینهكان له بیناسازیدا. خۆبەخشەکان بەکاریدەهێنن بۆ پاککردنەوەی داروپەردووهكان چونکە بەئاسانی دەچێتە کۆڵانە تەنگەکانی شارەکەوە.
چالاکوان بەندەر عەگیدی، سەرۆکی گروپی خۆبەخشانی موسابیرون خەیر، وتی: "پرۆژەکەمان سەرەتا هەوڵێكی سادهی بەشداریكردن بوو لە کارەکانی شارەوانیدا بۆ پاککردنەوەی موسڵی کۆن لە داروپەردوو."
عەگیدی بە دیارونای وت: "هاندراین زیاتر کاربکەین دوای ئەوەی بینیمان خێزانه ئاوارەكان گەڕاونەتەوە بۆ ئەو شوێنانەی پاکمانکردوونەتەوە." وتیشی خێزانەکان دەستیانکرد بە بەشداری لە هەوڵەکانی پاککردنەوەدا.
ههروهها وتی: "خەڵکی زیاتر و زیاتر پەیوەندی بەم هەوڵەوە دەکەن و ئێستا سەدان خۆبەخشی ناوخۆییمان هەیە لە هەموو تەمەنەکان کە پەیوەندییانکردووە بە تیمەکانی پاککردنەوەوه و لە چەند گەڕەکێكی موسڵی کۆن کاردەکەن."
عەگیدی وتی ئۆتۆمبیلەکان، کە بوونەتە سیمبۆڵی خۆبەخشی، تەنیا دەتوانن یەك مەتری شەشپاڵو لە داروپەردوو هەڵبگرن لە یەککاتدا، "کە بڕێکی زۆر کەمە بەراورد بەو وێرانکارییەی لە موسڵی کۆندا کراوە".
بهڵام روونیکردەوە كه زۆر گرنگن بۆ هەوڵەکانی پاککردنەوە چونکە دەتوانن بچنە شوێنە تەنگەکان کە لۆرییە گەورەکانی شارەوانی و بلدۆزەرەکان ناتوانن بچنە ناویان.
خۆبەخشەکان تائێستا توانیویانە چوار گەڕەك پاکبکەنەوە: موشاهەدە، سەرچاخانە، خەزرەج، فاروق.
وتیشی بڕی ئەو داروپەردووەی پاککراوەتەوە یەکسانە بە توانای 15,000 ئۆتۆمبیلی دەمپەڕ.
وتی: "خۆبەخشان پشت بەخۆیان دەبەستن لەگەڵ ئەو پاڵپشتیەی پێیاندەگات لە كۆمهكی خەڵکەوە بۆ دابینکردنی ئەو خەرجیانەی هەوڵەکە دەیخوازێت."
ههروهها وتی: "ئامانج ئەوەیە هەموو ئاماژەیەکی شەڕ لاببرێت و بارودۆخی ئاسایی بەخێرایی بگەڕێنرێتەوە بۆ ناوچە زیانلێکەوتوەکان." ئاماژەشیکرد بەوەی دوو گەورەترین بەربەست کە رووبەڕووی جێبەجێکردنی پلانەکە دەبنەوە بۆمب و ئەو جەستانەن کە لەژێر داروپەردووهكاندان.
دابەشکردنی ئەرکەکان
بەڕێوبەری شارەوانی موسڵ، عەبدولستار حەبو، وتی خۆبەخشانی شۆڕشی دەمپەڕ "باری سەر شانی بەرپرسانی ناوچەکە لەئەستۆدەگرن، کە پێویستی بە هەوڵی بهكۆمهڵه بۆ سەرکەوتن".
حەبو بە دیارونای وت: "پێکەوە کاردەکەین و ئهوانیش ئۆتۆمبیلی دەمپەڕ بەکاردەهێنن بۆ لابردنی داروپەردوو لە کۆڵانە تەنگەکان و لەسەر رێگە و نێو شوێنە گشتیهكان تا ئۆتۆمبیلە گەورەکانمان بتوانن دواتر داروپەردووەکە بگوازنەوە بۆ دەرەوەی شارەکە."
وتی شەڕ لە موسڵ "نزیکەی 3.5 ملیۆن مەتری شەشپاڵو لە داروپەردووی دروستکردووە" و ئاماژەشیکرد بەوەی تائێستا 2.5 ملیۆن مەتری شەشپاڵو لە داروپەردوو لابراوە لە چەندین ناوچە -- کە یەکسانە بە 3.4 ملیۆن تەن.
وتیشی شارەوانی تائێستا توانیوێتی 7,500 ئۆتۆمبیلی سوتێنراو لابەرێت کە دهرهنجامی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکان بوون و هەڵمەتێکی دەستپێکردوە بۆ لابردنی 3,000 ئۆتۆمبیلی زیانلێکەوتوو، بهزۆری لە خۆرئاوای موسڵ.
پلان هەیە بۆ دووبارە قیرتاوکردنەوەی رێگە سەرەکی و لاوهكیهكان و نۆژەنکردنەوەی پارك و مەیدانە گشتیەکان و لابردنی نزیکەی 25,000 پارچەی کۆنکرێتی سەر رێگەكان.