هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

هاوپەیمانێتیە رکابەرەکان لە ئیدلیب و حەلەب شەڕ دەستپێدەکەنەوە

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

دوو چەکداری تەحریر شام پاسەوانیی بازگەیەك دەکەن له‌ شاری ئیدلیب. [خاوەنی وێنە: هەیسەم ئیدلیبی]

دوو چەکداری تەحریر شام پاسەوانیی بازگەیەك دەکەن له‌ شاری ئیدلیب. [خاوەنی وێنە: هەیسەم ئیدلیبی]

چالاکوانێکی ناوچەکە وتی شەڕ لەنێوان تەحریر شام و بەرەی تازەپێکهاتووی رزگاری سوریادادەستیپێکردەوە لە بەشێك لە ناوچەکانی ئیدلیب و حەلەب دوای ئەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی زیاد لە هەفتەیەك راگەیەنرا.

بەمدواییانە نورەدین زەنکی و تەحریر شام پەیوەندییان کردووە بە هێزەکانی بەرەی رزگاری سوریاوە و بانگێشتی گروپەکانی دیکەشیان کردووە کە پەیوەندی بکەن. تەحریر شامی رکابەریان هاوپەیمانێتیەکی توندڕەوانە کە لەلایەن بەرەی نوسرەی پێشووەوە کۆنترۆڵکراوە.

چالاکوان هەیسەم ئیدلیبی بە دیارونای وت شەڕی توند هەڵگیرسا لەنێوان ئەو دوو لایەنەدا دوای شکستهێنانی ئاگربەستێك کە لەلایەن ئەو گروپە ئۆپۆزسیۆنانەوە سازکرا کە بەشدارنه‌بوون له‌ شەڕی نێوان ئەو دوو هاوپەیمانێتیەدا.

وتی پێکدادانەکان هاوشانی تۆپبارانی گەڕەکەکان بوون، بەتایبەتی لە گوندەکانی مەکەلبیس و بلنتا لە خۆرئاوای حەلەب.

وتیشی: "هەردوولا دووبارە هەڵکوتانەسەر و دەستبەسەرکردن ئەنجامدەدەن، دواینییان هەڵکوتانەسەرێك بوو کە لەلایەن تەحریر شامەوە ئەنجامدرا بۆسەر ماڵی ئەحمەد ئەبازەید لە شارۆچکەی کەفر بەتنەی پارێزگای ئیدلیب."

ئیدلیبی وتی پێکدادانێك لەنێوان نیشتەجێیانی ماڵەکە و چەکدارانی هاوپەیمانێتیەکە دروستبوو کە تیایدا "خوشکەکە ئەبازەید کوژرا و ژنەکە و ژنخوشکەکەی برینداربوون".

هه‌روه‌ها وتی تەحریر شام ژمارەیەکی زۆری لە کەسانی نێو شارۆچکەی دارەت عیزە و عەنجارە دەستبەسەرکردووە.

فراوانبوونی رەتکردنەوەی جەماوەری

ئیدلیبی تێبینی ئەوەشیکرد کە رەتکردنەوەی جەماوەریی تەحریر شام وبەناو حکومەتی رزگارییەکەیفراواندەبێت، بەجۆرێك نیوەی ئەنجومەنی خۆجێی ئەتاریب دەستیان لە کار کێشایەوە دوای ئەوەی دڵنیابوون لە دزەکردنی هاوپەیمانێتیەکە بۆ نێو ئەنجومەنەکە.

وتی هاوپەیمانێتیەکە توانی هەندێك لە ئەندامانی ئەنجومەن قایلبکات کاری بۆ بکەن، "بەتایبەتی لە بابەتی کارڕاییکردن و دارایی و باجدا".

روونیشیکردەوە كه‌ تەحریر شام هەوڵدەدات دەرچەی داهاتی نوێ بدۆزێتەوە بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی لە کردەی قاچاخچێتی و پچڕانی پاڵپشتی دارایی لە دەرەوە.

ئیدلیبی وتی ململانێ برەودەسێنێت لە ئەتاریب، له‌ نزیك حەلەب، لەکاتێکدا چەند رۆژێك لەمەوبەر و بەهۆی دەست لە کار کێشانەوەکانەوە خۆپیشاندانی گەورە ئەنجامدران.

وتیشی لەکاتی ئەم خۆپیشاندانانەدا، ئەندامانی تەحریر شام تەقەیان لەو مەدەنیانە کرد کە نزیکبوونەوە لە یەکێك لە بنکەکانی هاوپەیمانێتیەکەوە -- یەکێك لە گەورەترین بنکەکانی لە ناوچەکە -- ژمارەیەکیان لێ بریندارکردن.

وتی ململانێ بەردەوامە لە شارۆچکەی مەعەرەت نوعمانیش، کە تاڕادەیەك بەتەواوی لەلایەن تەحریر شامەوە گەمارۆدراوە.

شارۆچکەکە رایانگەیاندووە کە هیچ پەیوەندیەکیان بە هاوپەیمانێتیەکەوە نیە و رەتیانکردۆتەوە کە رێگە بە هیچ مامەڵەیەك بدەن لەنێوان دەزگاکانیاندا و ئەوانەی سەر بە حکومەتی رزگاری تەحریر شامن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

2 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

ئێوە تەنیا بۆ شەڕکردن لەگەڵ یەك باشن. ئێوە خۆتان دەرخستووە و بۆ هەموو جیهانتان سەلماندووه‌ کە شیاونین بۆ بەڕێوەبردنی وڵاتێکی وەکو سوریا. ئێوە لە هەمووشتێکدا شکستتان هێناوە و تەنانەت پاشەکشەتان بە شۆڕشی سوریا کرد کە شۆڕشی خەڵك بوو. ئێوە شکستتان پێهێنا کە لەدەرەوە هاتنەوە بەهیوای وەرگرتنی عه‌رشی شام. شتەکان شێوان کاتێك ئێوە دەستتانکرد بە هیواخواستن بۆ عه‌رشه‌كه‌. لەوکاتەدا مەرامەکان فریویان دان بۆ شه‌ڕكردن و ئێوە ملیۆنان سوریتان لەبیرکرد کە هەموو جۆرە نەهامەتییەك و ئازارێکیان چه‌شت کاتێك ئێوە چێژتان دەبینی لە هۆتێلە راقیەکانی تورکیا و پاریس و بەشداریکردن لە کۆنفرانسی پڕ لە درۆ و هەوڵەکان بۆ شکستهێنان بە شۆڕش. لایەنانی تر زانییان چۆن بەکارتانبهێنن بۆ بەرژەوەندی خۆیان و بتانکه‌نه‌ هۆکارێك بۆ شکستپێهێنانی شۆڕشەکە و خاڵیکردنەوەی لە واتای خۆی. فەرموون سەرلێشێواوان، سەرکەوتنەکانتان ونبوون و ئەو خاکەی ئێوە ئازادتانکردبوو گیرایەوە. ئێوە ئێستا هیچ شوێنێکتان نیە خۆتانی لێ بشارنەوە و ئه‌وه‌ش به‌سه‌ بۆتان.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

قسه‌یه‌كی جوانه‌! خودا بتانپارێزێت!

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌