ئێستا کە دەسەڵاتدارانی ئەنبار چاککردنەوەی زۆربەی ئەو یاریگا و مەیدانانهیان تەواوکردووە کە لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)وە تێكدرابوون، پارێزگاکە گەشەکردنی چالاکی وەرزشی بەخۆیەوە دەبینێت.
یاریەکانی تۆپی پێ و بالە و باسکە و خولەکان لەسەرانسەری پارێزگاکەدا ئەنجامدراون کە تیپە نێوخۆییەکان کێبڕکێدەکەن بۆ بردنەوەی خولەکان.
بەڕێوبەری وهرزش و لاوان له ئەنبار، موجحید فەهد دولەیمی، وتی پێش هاوینی 2014 کاتێك داعش ناوچەیەکی زۆری پارێزگاکەی گرت چەندین یاریگا و گۆڕەپانی وەرشی هەبوون کە لهگهڕدابوون.
دولەیمی بە دیارونای وت لهپاڵ ئهو یاریگا و دهزگایانهدا كه ههن، كاركردنیش دەستیپێکردووە بۆ بنیاتنانەوەی گۆڕهپانهكانی رهمادی، فەلوجە، هیت و قائیم.
وتی لهگهڵ ئهوهشدا داعش کۆتایی هێنا بە ههردوو چالاکیەكانی بنیاتنانەوە و وەرزش و لەسەدا 60 شوێنە وەرزشیەکانی پارێزگاکەی تێكدا لەکاتی فەرمانرەواییدا.
وتی بەڵام دوای چەند رۆژێك لە ئازادکردنی پارێزگاکە، تیمە ئەندازیاری و تەکنیکیەکان لە ئەنبار دەستیانکرد بە بنیاتنانەوەی یاریگا و گۆڕەپان و ناوەندە وەرزشیەکان.
دولەیمی وتی: "وەرزش بەهەموو جۆرەکانیەوە یەکێکە لە ئامرازە گرنگەکانی رووبەڕووبوونەوەی ئایدۆلۆژیای توندڕەوی." ئاماژەشی دا بەوەی داعش هەموو چالاکیە وەرزشیەکانی قەدەغەکردبوو.
یاریزانە بهناوبانگهكان
دولەیمی وتی: "ئەنبار ئێستا فیستیڤاڵ و چالاکی و خولهكانی پاڵهوانێتی بەخۆیەوە دەبینێت کە تیپە بەناوبانگەکان بەشداری تێدادەکەن، وەك یانەی وەرزشی رهمادی، یانەی وەرزشی فەلوجە و یانەی وەرزشی سمود."
وتیشی لەنێو ئەوانەدا خول هەیە بۆ تیپی گەڕەکەکان بۆ دیاریکردنی یاریزانی گەنج کە دواتر لەلایەن ستافی تایبەتەوە راهێنانیان پێدەکرێت.
سەرۆکی یانەی وەرزشی رهمادی، کاپتن عەسام دەخیل، بە دیارونای وت: "شوێنە وەرزشیەکان زیانی سەختیان بەرکەوت لەسەر دەستی ئەندامانی داعش."
بەڵام دوای وەدەرنانی گروپەکە، گەنجانی ئەنبار دەستیانکرد بە چاککردنەوە و خستنهوهگهڕی یاریگاکان بۆ رێگەخۆشکردن بۆ بەشداری فراوانتر لە بۆنە و چالاکییه وەرزشهكاندا.
دەخیل وتی: "ئەنبار وەرزشوانی ئەستێرەیی بەرهەمهێناوە، لەنێویاندا هیشام محەمەد، خالید ئەحمەد و وەرزشوانە سەرەکیەکانی تری تیپی میلـلی عێراق."
وتیشی بۆ بەرزکردنەوەی بەهرەی داهاتوو "ئەنبار پێویستی بە پشتیوانی زیاتر هەیە لەلایەن وەزارەتی وهرزش و لاوان و حکومەتی خۆجێی لە ئەنبار بۆ چاککردنەوەی تەواوی یاریگاکان، بەتایبەتی یاریگای ئۆڵپمپیاتی رهمادی".
'شادهماری لاوان'
بەڕێوبەری ناوەندی وەرزشی فەلوجە، حەمید شەهاسە، وتی: "ناوەندی وەرزشی فەلوجە ئێستا تیپی تۆپی پێ و راکردن و بازدانی هەیە لەگەڵ هۆڵی داخراو و هۆڵی تر بۆ تایکواندۆ و جودۆ و وەرزشی جۆراوجۆر."
شەهاسە بە دیارونای وت ناوەندەکە زیانی قورسی بەرکەوت لە سەردەمی داعشدا بەڵام سوپاس بۆ هەوڵەکانی حکومەت و پشتگیریی فەرمانگە خزمەتگوزارهکان، زۆربەی چاککراونەتەوە و گەڕاونەتە بۆ خزمەتکردن.
وتیشی: "ناوەندەکە بەمدواییانە بۆنەی کەلتوری و هونەری لەخۆدەگرێت وەك گروپەکانی وێنەکێشان و گۆرانیوتن."
ههروهها وتی: "پێنج خولی وەرزش لەماوهی دوو مانگی رابردوودا ئەنجامدراون. تیپی گەڕەکەکان جلوبەرگی وەرزشی و کەلوپەلیان پێدراوە و کاتی پێویستیان پێدراوە بۆ راهێنان له گۆڕهپانهكانی تۆپی پێ و یاریگا داخراوەکاندا."
کاپتن هیلال بەدر کە چاودێری یاریگای حەدیسە دەکات، وتی: "لە یەکەمین رۆژەکانی ئازادکردنی ئەنباردا لە سەرەتای 2016 چالاکیە وەرزشیەکان بەهێزەوە دەستیانپێکردەوە چونکە وەرزش شادهماری گەنجانە لەهەموو گهڕهك و شوێنێکدا."
بەدر بە دیارونای وت زۆربەی یاریگاکان کە لەلایەن تیپەکانی نێوخۆییەوە بەکاردەهێنرێن یاری تۆپی پێ بەخۆیەوە دەبینن رۆژانە و خولەکانیش لەنێوان دانیشتوانی گەڕەکەکان و شارەکانی ئەنبار ئەنجامدەدرێت.
وتیشی: "تیپی وەرزشی جۆراو جۆر هەن، لەنێویاندا کاراتی، راکردن و بازدان و لەشجوانی کە لەنێوان گەنجاندا بەناوبانگ بوون."
یاریزانێکی یانەی رهمادی، عەلی عەباس محەمەدی، وتی لەگەڵ راهێنانی بەردەوام چەند بۆنەیەکی زۆر هەن وەك خولەکان لەنێوان تیپە بەناوبانگەکان و سوپا و پۆلیس و هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرادا.
محەمەدی بە دیارونای وت ئەوانە خزمەتدهكهن بە "بەهێزبوونی پەیوەندی نێوان هاوڵاتیان و دەزگا ئەمنیەکان".