ئەمریکا هۆشداریدا بە هاوپەیمانێتیەکەی لە ناتۆ، تورکیا، دووشەممە (19 ئازار) کە "بە قوڵی نیگەرانە" دوای ئەوەی هێرشێك بە پێشڕەوی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرینی سوریا بووە هۆی کۆڕەوی مەدەنیە کوردەکان.
هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا بەردەوامن لە پاڵپشتیکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بەری خۆرهەڵاتی روباری فورات.
لە بەری خۆرئاوای روبارەکە، هێزەکانی تورکیا و سوریا (سوپای سوریای ئازاد) پێشڕەوییان کرد بۆ گرتنەوەی عەفرین لەدەستی گروپەکە کە سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆگان وایدەبینێت سەر بە گروپی نایاسایی پەکەکە بن کە لەنێو تورکیادا شەڕدەکەن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هیزەر ناوێرت دووپاتیكردهوه كه "ئهمریكا ئۆپهراسیۆن ناكات له ناوچهكانی باكوری خۆرئاوای سوریا، كه عهفرینی لێیه".
وتی: "پابەندین بە هاوپەیمانی ناتۆمانەوە، تورکیا، تا نیگەرانیە رەوایە ئەمنیەکانی خۆی دەستبەسەر بکات. هەروەها پابەندین بە هەڵمەتی شکستهێنان بە داعش و هاوبەشەکانمان لە هێزەکانی سوریای دیموکرات لە خۆرهەڵاتی سوریا."
هێزەکانی سوریای دیموکرات بەشێکی گرنگ ماونەتەوە لە شەڕی دژی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)، كه گروپەکەیان لە قهڵا سهرهكیهكهی لە رەققە دەرکرد.
قەیرانێكی مرۆیی
ناوێرت وتی: "وادیارە زۆرینەی دانیشتوانی شارەکە [عەفرین]، کە بهزۆری کوردن، لە ترسی هەڕەشەی هێرشی هێزەکانی سوپای تورکیا و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی پاڵپشت بە تورکیا، دهربازبوون."
وتی هێرشەکە "دۆخی مرۆیی خراپترکردووە لە ناوچەکە، بەجۆرێك دەزگاکانی نەتەوە یەکگرتوەکان باس لە ئاوارەبوونی سەدان هەزار له دانیشتوانی قەزای عەفرین دهكهن".
بەرپرسێکی مانگی سوری کوردی لە عەفرین، ئازاد دودێکی، وتی زیاد لە 200,000 مەدەنی ماڵەکانیان لە ناوچەی عەفرین جێهێشتووە بەهۆی شەڕەوە، کە بەردەوامە بۆ ماوەی لانیکەم 60 رۆژ.
دودێکی بە دیارونای وت دانیشتوان لە ترسی ژیانی خۆیان چۆڵیانکرد دوای ئەوەی "تۆپباران و هێرشی ئاسمانی لە شوێنه مەدەنیەکانیان دا وەك نەخۆشخانە و بنکە پزیشکیەکان".
وتی: "کۆڕەوەکەی عەفرین بەشێوەیەکی رێکنەخراو روویدا، بەبێ هیچ هەماهەنگییەك لەگەڵ رێخکراوە نێودەوڵەتیە تایبەتمەندەکان." وتیشی نیزکەی نیوەی ئەوانەی هەڵاتن هێشتا لە دەرەوە ماونەتەوە و لە کێڵگەکاندا دەخەون.
دودێکی وتی لەنێو عەفریندا، ترسێكی زۆر ههیه.
وتی دەوترێت ئەو هێزانەی هاتوونەتە نێو شارەکە لیستی ناوییان پێیه هی "ئەوانەی دژایەتیان دەکەن، یان گومانیان لێدەکرێت دژیان شەڕیان کردبێت یان پەیوەندییان بەو هێزانەوە هەبێت کە بەرگرییان لە ناوچەکە دەکرد".
وتی ئەمە دەبێتە هۆی نانەوەی دووبەرەکی ئایینی و ئێتنی کە دەکرێت "ئاکامی زۆر خراپی هەبێت" لە داهاتوودا.
نیگەرانی دەربارەی داعش
ناوێرت هۆشدارییدا لەوەی شەڕەکە سەرنجی لەسەر شەڕی دژی داعش لاداوە، کە وهك وتی دەستیانکردووە "بە خۆڕێکخستنەوە لە چەند ناوچەیەك".
وتیشی: "ئەمە هەڕەشەیەکی جدی و لهزیدادبووندایه."
بەهۆی دۆخی عەفرینەوە هەندێک ئەندامی کوردی هێزەکانی سوریای دیموکرات وازیانلە شەڕی دژی داعش هێناوە لە دۆڵی ناوەندی روباری فوراتو چوون بەرەو خۆرئاوا بۆ بەشداریکردن لەشەڕی دژی تورکیا و هێزەکانی سەر بە تورکیا.
پێنتاگۆن هۆشدارییدا لەوەی ئەم شەپۆلە دەروازەیەکی بۆ چەکدارانی داعش کردۆتەوە.
وتەبێژی پێنتاگۆن رائید ئەدریان رانکین-گالۆوەی وتی: "ئەوە ئهركێكه کە واز لە داعش نەهێنین یان رێ بەم تیرۆریستانە بدەین کە خۆیان رێکبخەنەوە دوای شکستەکانیان لە شەڕدا."
وتی: "هیچ گومانێك نیە لەوەی، وەك لە رابردوو کردوویەتی، داعش سودی تەواو دەبینێت لە هەر دەرفەتێك بۆ خۆبەهێزکردنەوە بە هەوڵدان بۆ گرتنەوەی ناوچە پێشتر رزگارکراوەکانی و هەڵاتن بۆ ئەو ناوچانەی زیاتر رێیان پێدەدەن."
ئەفسەری هێزەکانی سوریای دیموکرات فەرهاد خۆجا بە دیارونای وت دۆخی عەفرین ئۆپەراسیۆنی دهرپهڕاندنی داعشی لە چەند بەشکی سوریا وەستاندووە.
وتی: "بە هەزاران لەو کەسانەی شەڕی داعشیان دەکرد ناچاربوون بکشێنەوە لە دێرەزوور و ئەو ناوچانەی دیکە و بەرەو عەفرین بچن بۆ بەشداریکردن لە شەڕ لەوێ."