هێزەکانی عێراق دووشەممە (19 ئازار) تەواوبوون لە پاککردنەوەی ناوەندی تەلەعفەر لە خۆرئاوای پارێزگای نەینەوا لەو تهقهمهنیانهی لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە جێهێڵرابوون.
لەوکاتەوەی شارەکە لە 31 ئاب رزگارکراوە، کەتیبەی ئەندازیارانی فیرقەی 15ی سوپا کاردەکات بۆ پاککردنەوەی پاشماوەی تەقەمەنی شهڕ ئەندامی ئەنجومەنی خۆجێی، تاریق حەسەن عەکریش، بە دیارونای وت.
وتی: "پاککردنەوە دەستبەجێ دەستیپێکرد دوای ئەوەی ئۆپەراسیۆنی رزگاری تەلەعفەر کۆتاییهات و بە هەزاران مین، ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو و بۆمبی دەستکرد کە لەسەر رێگەکان و مەیدانه گشتییهكان و ماڵەکاندا چێنرابوون، پوچەڵکرانەوە."
وتیشی: "هێزەکانی سوپا هەوڵێکی بێوێنەیان دا بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو ئاستەنگە سەختەدا کە ببوە لەمپەر لهبهردهم گەڕانەوەی دانیشتوانە ئاوارەکەدا."
عەکریش وتی کار بۆ نەهێشتنی بۆمبەکان لە گوندەکانی تەلەعفەر بەردەوامە و وتیشی "ئەم ناوچانە هێشتا سەلامەت نین بۆ دانیشتوانە ئاوارەکەی تا بۆی بگەڕێنەوە چونكه تهقهمهنیهكان لە هەموو شوێنێکدا ههن".
باشتربوونی ئاسایش
عەکریش وتی نزیکەی لهسهدا 40ی ئەو 43,000 خێزانەی ئاوارەبوون دوای ئەوەی داعش تەلەعفەری داگیرکرد لە هاوینی 2014 لەم چەند مانگەی دواییدا گەڕاونەتەوە بۆ ناوەندی شارەکە، بەهۆی باشتربوونی ئاسایشهوه.
وتیشی شارەکە "ئەزمونی سەقامگیرییەکی ئاشکرا دەکات و هێزەکانی سوپا کۆنترۆڵی دۆخی ئەمنییان بەدەستەوەیە".
ههروهها وتی گەڕانەوەی دانیشتوان دوای پشکنینێکی ئەمنی ورد بووە پێش ئەوەی رێیانپێبدرێت بچنە شارەکەوە، لە پرۆسەیەکدا کە داڕێژراوە بۆ دەستگیرکردنی دزەکارانی داعش.
وتی پشتێنەی سەربازی بەدەوری شارەکهدا "توندە و رێ بە هیچ تیرۆریستێك نادات دزەبکات". ئاماژەشیکرد بەوەی کە پێشبینی ناکرێت هیچ شانەیەکی نوستوو مابێتەوە.
عەکریش وتی: "خزمەتگوزارییەکان لهسهرخۆ باشتردەبن،" که لهسهدا 70ی کارەبا دەدرێتەوە بە گەڕەکەکانی شارەکە و بەڕێوبەرێتی ئاو ئامادەیە بۆ گەیاندنی ئاوی خواردنەوە به هەموو ناوچەکان.
وتیشی لە هەوڵە هاوبەشەکانی هێزە ئەمنیەکان و کارمەندانی پاککردنەوە زۆربەی پاشماوەكانی شهڕ و بە هەزاران مەتر شەشپاڵو لە داروپەردوو لابراون.
ههروهها وتی: "رێکخراوی مرۆیی هەن کە یارمەتیمان دهدهن پشتگیری دارایی هەڵمەتەکانی پاککردنەوە بکەین بە پێدانی موچەی مانگانەی نزیکەی 150 کارمەندی پاککردنەوە."
وتیشی هەموو ئەم هەوڵانه مانای وایە "شارەکە زۆر گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە بەراورد بە شەش مانگ لەمەوپێش". "روخساره رۆشنەکەی بەدەستهێناوەتەوە."