هه‌واڵه‌كانی عێراق
مافی مرۆڤ

دوای 7 ساڵ، شەڕی سوریا ده‌گۆڕێت بەڵام هێشتا کوشندەیە

ئاژانسی فرانس پرێس

پیاوێکی برینداری سوری چاوەڕوانی بەدەستگەیشتنی چارەسەر دەکات لە نەخۆشخانەیەکی کاتی دوای بۆمبارانکردنی کەفر بەتنە لەلایەن رژێمەوە لە هه‌رێمی غوتەی خۆرهەڵاتی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لە 13 ئازار. [عەمار سڵێمان / ئاژانسی فرانس پرێس]

پیاوێکی برینداری سوری چاوەڕوانی بەدەستگەیشتنی چارەسەر دەکات لە نەخۆشخانەیەکی کاتی دوای بۆمبارانکردنی کەفر بەتنە لەلایەن رژێمەوە لە هه‌رێمی غوتەی خۆرهەڵاتی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لە 13 ئازار. [عەمار سڵێمان / ئاژانسی فرانس پرێس]

پێنجشەممە (15 ئازار) سوریا پێدەنێتە ساڵی هەشتەمی شەڕەوە، هەرچەند تاڕادەیەکی زۆر رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) نەماوە، بەڵام پارچە پارچە بووە بەهۆی ململانێی نێودەوڵەتییه‌وه‌ لەسەر هێز، لەکاتێکدا رژێم هه‌رچی خێراتر ناوه‌چه‌كان ده‌گرێته‌وه‌.

ئەو شەڕەی لە 15 ئازاری 2011 دەستیپێکرد بە هەڵکوتانە سەری حکومەتەکەی سەرۆك بەشار ئەسەد بۆ سەر خۆپیشاندانەکان، کە به‌زۆری ئاشتیانە بوون، هێشتا بە چڕی بەردەوامە و ئاڵۆزتریش دەبێت.

بەگوێرەی روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ نزیکەی 354,000 کەس کوژراون لە ماوەی حەوت ساڵدا. زیاد لە نیوەی خەڵکە 20 ملیۆنیەکەی سوریای پێش شەڕ ئاوارەبوون.

ئەسەد، کە پێشتر لە لێواری لەدەستچونی پۆستەکەیدا بوو کە لە 2000ەوە لەدەستیدایە، بەهۆی دەستێوەردانی 2015ی سەربازیی روسیاوە گەشەیکردووە و برەوسەندنێکی چاوەڕواننەکراوی بەخۆیەوە بینیوە، بەجۆرێك ئێستا رژێم زیاد لە نیوەی ناوچەکە کۆنترۆڵدەکات.

دوایینئۆپەراسیۆنی رژێم بۆ گرتنەوەی ئەو زەوییانەی لەدەستیداوە لە قۆناغە سەرەتاییەکانی شەڕدا لە غوتەی خۆرهەڵات به‌رپاكرالە دەروازەکانی دیمەشق.

رژێم و هێزە هاوپەیمانەکانی هێرشێکی چڕی ئاسمانی و زەمینییان دەستپێکردووە بۆ سەر ناوچەی ئۆپۆزسیۆن، زیاد لە 1,100 مەدەنییان کوشتووە -- پێنجیەکیان منداڵن -- لە شاڵاوێکدا کە توندیەکەی جیهانی هەژاندووە.

بۆمبی بەرمیلیی کوشندە وچەکی گومانلێکراوی کیمیاییبەسەر ناوچە مەدەنیەکاندا بەردراونەتەوە، کە تەواوی چه‌ندین شارۆچکەیان خاپورکردووە.

'په‌له‌قاژێ بۆ سوریا'

چەند مانگی رابردوو مەرگی بەناو دەوڵەتەکەی داعشی تێدا بینرا، کە ئەزمونێکی توندڕەو بوو بەشێوەیەکی کاتی ئامانجێکی هاوبەشی بەخشیە هێزە رکابەرەکان.

داعش دوای ماوەیەك لەلایەن چەند هێزێکەوە تێکشکێنرا و 2017 ساڵی دوایین داڕوخانی دەسەڵاتی بوو بەسەر ئەو ناوچانەدا كه‌ گرتبوونی. هەرچەندە گروپەکە هێشتا چەند چەکدارێکی ماوە کە لە حەشارگەکانی بیاباندا گرمۆڵەبوون، خواستە ناوچەییەکانی له‌ناوبراون.

بەڕێوبەری ناوەندی توێژینەوەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئۆکلاهۆما، جۆشوا لاندیس، وتی: "زۆر سەختە بۆ داعش پێ بخاتەوە سەر زەمین" و هۆشداریشیدا له‌وه‌ی توندڕەوان توانای هێرشکردن به‌ده‌ستبهێننه‌وه‌.

لەکاتێکدا خەریکی خستنه‌كاری هێز و ئامرازی شەڕ بوون دژی داعش و توندڕەوانی دیکە، هێزە جیهانیەکان له‌ هه‌وڵی سەپاندنی هه‌ژمونی زیاتریشدا بوون لە ناوچەکە.

دوای ئەوەی سوپا بیانییەکان قەڵا لەدوای قەڵایان گرت، ئەو بەشانەی سوریا کە کەمێك ئارام بووبوونەوە لە شەڕ، دووبارە بوونەوە جێی تەرکیز.

لاندیس وتی: "ئەوەی ئێستا دەیبینین په‌له‌قاژێیه‌ بۆ سوریا."

وتیشی "ئاراسته‌ی باو دابەشبوونی سوریا دەبێت" بۆ سێ بلۆك، کە پشکی شێر بەر رژێم دەکەوێت، کە لەلایەن روسیا و ئێرانەوە پشتگیریی دەکرێت.

گفتوگۆ شکستخواردووه‌كان

هێزە کوردی و عەرەبیەکانی پاڵپشت بە هاوپەیمانان، ناوچەیەکیان لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا بەدەستەوەیە کە له‌سه‌دا 30 وڵاتەکەیە و چەند گروپێکی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی پاڵپشت بە تورکیا سێیەکی ناوچەیەکی باکوری خۆرئاوایان بەدەستەوەیە.

نیکۆلاس هێراس لە ناوەندی ئاسایشی نوێی ئەمریکا وتی: "هه‌ژمونی تورکیا و ئەمریکا لەسەر زەمین، لەنێو سوریادا، بەردەوامدەبێت لە بڵاوبوونەوە."

وتیشی: "بەمجۆرە، 2018 بەردەوامدەبێت لەو ئاراسته‌یه‌ بۆ دابەشکردنی سوریا بۆ چەند ناوچەیەکی کۆنترۆڵ، تەنانەت گه‌ر هێزەکانی [رژێم] لە چەند ناوچەیەك ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستبهێننه‌وه‌."

لەئێستادا رژێم مکوڕە لەسەر شکاندنی هەر بەرەنگارییەك لە غوتەی خۆرهەڵات، کە لە دەروازەی پایتەختدایه‌، هێندەی مەودای گولە هاوەنەکان لە بینا سەرەکیەکانەوە دوورە.

شیکاروانی کاروباری سوریا، فابریس بالانچێ، پێشبینییكرد کە هه‌رێمه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن بۆ ماوەیەکی درێژ لەژێردەستیاندا نامێنێتەوە و رێککەوتن دەکرێت بۆ گواستنەوەیان.

بالانچێ کە توێژەرە لە پەیمانگای هوڤەر له‌ زانکۆی ستانفۆرد، وتی: "بۆ رژێم، 2018 ساڵی به‌تەواوی گرتنەوەی دیمەشق و دەوروبەری دەبێت."

گفتوگۆکانی جنێڤ به‌ پاڵپشتی نەتەوە یەکگرتوەکان و دانوستانەکانی سۆچی كه‌ لەلایەن روسیاوە سازكران، شکستیانهێنا لە مسۆگه‌ركردنی هەر ئەگەرێکی متمانەپێکراو بۆ گەیشتن بە چارەسەری سیاسی بۆ شەڕەکە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500