هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

فەرماندەیه‌ك: عێراق بەنیازی بەهێزکردنی هێزی پۆلیسی نەینەوایە

خالید تائی

پۆلیسەکانی نەینەوا راهێنانی سەربازی تەواودەکەن لە کەمپی تاجی لە بەغدا. [وێنەکە لە پەیجی فەیسبوکی فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا وەرگیراوە]

پۆلیسەکانی نەینەوا راهێنانی سەربازی تەواودەکەن لە کەمپی تاجی لە بەغدا. [وێنەکە لە پەیجی فەیسبوکی فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا وەرگیراوە]

حکومەتی عێراق پلانی بەهێزکردنی هێزی پۆلیسی بەرپرس لە پاراستنی موسڵ و شارەکانی دیکەی پارێزگای نەینەوا دادەنێت، بەرپرسێکی باڵای سەربازی دووشەممە (12 ئازار) بە دیارونای وت.

فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا عەمید حەمه‌د نەمیس جبوری وتی سەرەکوەزیران حەیدەر عەبادی و وەزاره‌تی ناوخۆ تاوتوێی زیادکردنی ژمارەی هێزی پۆلیسی نەینەوا دەکەن بە 12,000 ئەفسەر.

وتی: "بەڵێنی حکومەتمان لەمبارەیەوە پێگەیشتوە ... چاوەڕێی راگەیاندنی فەرمیین بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆسەی دامەزراندن و پێكهێنانی لیژنە و هەڵبژاردنی خەڵکە شیاوەکان."

جبوری وتی لانیکەم 33,000 پۆلیس پێویستە بۆ پاراستنی پارێزگایەکی گەورەی وەك نەینەوا و ئاماژەشیکرد بەوەی سێیەکی ئەو ژمارەیە پێویستە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی [لە ژمارەی] پۆلیسدا هەیە.

پۆلیسی نەینەوا ماڵێك ده‌پشكنێت له‌ موسڵ و بەدوای چەك و کەسانی داواکراودا دەگەڕێن. [وێنەکە لە پەیجی فەیسبوکی فەرماندەیی پۆلیسی نەینەواوە وەرگیراوە]

پۆلیسی نەینەوا ماڵێك ده‌پشكنێت له‌ موسڵ و بەدوای چەك و کەسانی داواکراودا دەگەڕێن. [وێنەکە لە پەیجی فەیسبوکی فەرماندەیی پۆلیسی نەینەواوە وەرگیراوە]

وتی: "پارێزگاکەمان فراوانە و چەندین شاری گه‌وره‌ی تێدایە و ئەمڕۆ بەرپرسین لە پاراستنی ئەمنیەتی ئەو شارانە و سەقامگیرییان بەهێزدەکەین."

هەڵکوتانە سەر شانەکانی داعش

جبوری وتی پۆلیسی ناوخۆ هەنگاوی گەورەیان ناوە لە بەهێزکردنی دۆخی ئەمنیدا و ئاماژەیکرد بە دەستکەوتە ئەمنیەکانی ئەمدواییە، لەنێویاندا چەندین کردەی هەڵکوتانەسەر شانە نوستوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە پارێزگاکەدا.

وتی لەم سێ رۆژەی رابردوودا، پۆلیسی نەینەوا، بە هاوکاری سوپای عێراق، کردەی نوێی گەڕانیان ئەنجامداوە بەدوای داواکراونی داعشدا له‌لایه‌ن دادگاوه‌.

وتی ئۆپەراسیۆنەکان، کە سنوورداربوون به‌ گەڕەکەکانی خۆرئاوای موسڵ، لەئەنجامدا "دەستگیرکردنی 34 تیرۆریستیان لێکەوتەوە کە خۆیان لەنێو خەڵکدا شاردبووه‌وە".

وتیشی دەستگیرکردنەکان بەهۆی "زانیاری هەواڵگری ورد"ەوە ئەنجامدراون کە لەلایەن دانیشتوانەوە درابوون.

هه‌روه‌ها وتی لە 9 ئازاردا، پۆلیس "تیرۆریستێکی مەترسیدار"یشی دەستگیرکرد -- ئەحمەد حسێن خەڵەف، ئەندامێكی داعش لە گوندی سەید حەمادی قەزای نەمرود، باشوری موسڵ.

لەکاتی داگیرکردنی موسڵدا لەلایەن داعشەوە، ئیبراهیم بەرپرس بوو لە هەڵمەتەکانی گەڕان بەدوای ستافی هێزە ئەمنیەکانی پێشتردا و دەستبەسەراگرتنی موڵك و ماڵیان. ئەو لە گەڕەکی کەرەمە دەستگیرکرا لە خۆرهەڵاتی موسڵ دوای زانیاریدان لێی لەلایەن دانیشتوانی ناوچەکەوە.

زانیارییه‌كانی دانیشتوانی ناوچەکە یارمەتی پۆلیسی داوە دەستبەسەر ئۆتۆمبیلێکیشدا بگرن کە لە دەروازەی گەڕەکی قودس دانرابوو لە خۆرهەڵاتی موسڵ لە 6 ئازار.

ئۆتۆمبیلەکە بڕێکی زۆر لە چەك و تەقەمەنی تێدابوو، لەنێویاندا 31 ئاربیجی-7 لەگەڵ 515 موشەك و سێ چەکی نیشانگر و 850 سندوقی فیشەکی چەکی مامناوەند.

جبوری وتی: "ئەوە ده‌ستكه‌وتێكی به‌نرخ بوو."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

جوانە

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌