شارەزایان بە دیارونایان وت سوپای پاسداران دژی بەرژەوەندیەکانی خەڵكی ئێران و وڵاتانی دراوسێیە بەهۆی بەکارهێنان و کەمکردنی سەرچاوە نیشتمانیەکانهوه بۆ ئەوەی خەرجیی گروپە چەکدارەکانی دابینبکات لە هەرێمەکەدا.
فەتحی سەید، لێکۆڵەرەوە لە سەنتەری شەرق بۆ خوێندنی ستراتیژی هەرێمی، وتی سوپای پاسداران هەموو شتێك بەکاردەهێنێت بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی لە هەرێمەکەدا لەسەر حسابی ئاسایش و سەرچاوەکانی خەڵكی ئێران و سوریا.
سەید بە دیارونای وت سوپای پاسداران بەرژەوەندی خەڵكی ئێرانی پشتگوێخستووە بۆ ئەوەی ئەجه‌ندای رژێمی ئێران بەرەو پێشەوە ببات، چونکە ئەو ئەجه‌ندای بەرفراوانبوونەی وایلێکردوە وەك پێویستیەك هاوکاری و خەرجییەکی زۆری گروپە هەوادارەکانی لەوڵاتانی هەرێمەکە دابینبکات.
وتی ئەمەشی به‌ده‌ستهێناوه له‌ڕێی "خاڵیكردنی سەرچاوەكانی ئابوریی ئێرانه‌وه" و دانانی "کاریگەرییه‌كی ئابوری و کۆمەڵایەتی نەرێنی لەسەر خەڵكی ئێران، كه به‌ڵگه بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌و شەپۆلی ناڕه‌زاییانه بوو کە بینیمان سه‌ریهه‌ڵدا".
خۆپیشاندەران لە سەرانسەری وڵاتەکەدا لە 28 کانونی یەکەمەوە ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی دژی رەوشی نالەباری ئابوری و زۆربەشیان بەتایبەتی دژی به‌كارهێنانی سەرچاوەكانی وڵاته‌كه بوو له‌لایه‌ن رژێمی ئێرانه‌وه بۆ پشتگیریكردنی لایەنگران و هەوادارانی وەك حیزبوڵڵای لوبنانی و رژێمی سوریا.
'گەندەڵی بە هەموو مانایەك'
شارەزایه‌كی میتۆدەکانی دارایی سوپای پاسداران، شیار تورکۆ، وتی لە درووستبوونیەوە سوپای پاسداران خواستی دەستگرتنی هەبووە بەسەر ئابوری ئێران‌دا بۆ ئەوەی دڵنیابێت لەوەی خەرجیی پرۆژەکانی بەردەوامدەبێت بۆ ئەجه‌ندا و پلانه‌كانی بەرفراوانبوونی.
تورکۆ بە دیارونای وت ئەوەش لەگەڵ دروستبوونی حیزبوڵڵای لوبنانی دەستیپێکرد، کە لەو کاتەدا چەندین کەسیان تیرۆرکرد و چەند تەقینەوەیەکیشیان ئەنجامدا لە دژی ئەو کەسایەتیانەی دژی سوپای پاسداران بوون.
وتی: "چەندین کۆمپانیا دامه‌زرێنران بۆ کۆنترۆڵکردنی هه‌موو لایەنەکانی بەرهەمهێنان لە ئێران و راستەوخۆش پەیوەستن بە سوپای پاسدارانەوە نەك حکومەتی ئێران."
وتیشی کۆمپانیای خاتەم ئەنبیا یەکێكه لەوانە، کە باسکی دارایی سەرەکی سوپای پاسدارانە.
هه‌روه‌ها وتی سوپای پاسداران چەندین کۆمپانیای دیکەی لە چەندین بواری تردا کردۆتەوە، کە كۆمه‌كی ده‌كه‌ن بۆ توندتر ده‌ستگرتن بەسەر تەواوی کەرتە ئابوریەکاندا.
لەوانەش بۆنمونە ئەندازیاریی نەوت و غازی سێپانیر، کۆمپانیای تیلیکۆمی ئێران، بانکی ئەنسار، بانکی سادیراتی ئێران، ئیتیحادی موبین، گروپە پرۆفێشناڵەکانی شەهید رەجائی و سەدرا - کۆمپانیای پیشەسازی دەریایی ئێران.
تورکۆ وتی: "سوپای پاسداران کۆنترۆڵی سەرچاوە ئابوریەکان دەکات و ئەمەش لە هەر لایەکەوە سەیری بکەیت گەندەڵییە بە هەموو مانایەك."
'هه‌ر وه‌ك مافیا'
سوپای پاسداران لە چەند چالاکیەکدا بەشدارە کە لە مافیای جیهانی دەچێت، بە وتەی عەباس محەمەدی، کە مامۆستایە لە کۆلێژی یاسا لە زانکۆی تاران.
محەمەدی بە دیارونای وت کە بۆ ئەو مەبەستە سوپای پاسداران گروپی چەکداریی هەیە کە "راستەوخۆ پەیوەستن پێیەوە و کوێرانە فەرمانەکانی جێبەجێدەکەن."
وتی هەرچی میلیشیا و گروپەکانی سوپای پاسدارانە بەیعەتیانداوە بە ویلایەتی فەقێ (پارێزوانی شەریعەت، ئایەتوڵلا خامنەیی)، کە تاکە دەسەڵاتی باڵایە لەسەرووی سوپای پاسدارانەوە.
محەمەدی وتی: "ئه‌و چەتە تاوانبارانه‌ی سوپای پاسداران درووستیکردوون چەندین تاوانی نابەجێیان ئەنجامداوە وەك هێرشی سەربازی و کوشتن و تیرۆرکردن بۆ ئەوەی به‌رفراوانبوونی خۆی بەدەستبخات لە هەرێمەکەدا."
وتیشی سوپای پاسداران بەتایبەتی لە سوریا بۆ به‌رفراوانبوونی لە گۆڕەپانەکەدا چەندین گروپی لە دەرەوە هێناوه لە وڵاتانی وەك عێراق و لوبنان و ئەفغانستانه‌وه.
هەروەها دەیەوێت میلیشیای نوێ لە سوریا دابمەزرێنێت لەکاتێكدا ئەفسەرانی سوپای پاسداران چالاکانە شەرڤانی نوێ دەهێنن بۆ فەوجی 313، کە لە باشوری رۆژئاوای شارۆچکەی عەزرائی سەربه پارێزگای دەرعایە و فەرمان لە ئێرانەوە وەردەگرن.
محەمەدی وتی ئەم گۆڕانكارییانه نیشانیدەدەن سوپای پاسداران "شه‌ڕه‌كه درێژدەکاتەوە و ده‌ستوه‌رده‌داته سیاسەتی ناوخۆ و هەموو هەوڵەکان نائومێددهكات بۆ کۆتایهێنان بە ململانێ خوێناویەکەی سوریا."
وتی بەم کردەوانەش سوپای پاسداران ئامانجێتی رێخۆشبکات بۆ بەردەوام جێبەجێکردنی پرۆژەکەی بۆ به‌رفراوانبوون و کۆنترۆڵكردنی ناوچە ستراتیژیەکان.
وای! چ شتێكی گرنگتان دۆزیوه‌ته‌وه! ئافه‌رین كه هێنده عاقڵن.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه4 كۆمێنت
ئه‌وه‌ی له‌م وتاره‌دا حهزملێیه ئه‌و ده‌به‌نگیه گه‌وره‌یه‌یه كه هه‌وڵده‌دات وه‌ك لۆژیك بیخاته‌ڕوو. ئێران له‌سه‌ر چیایه‌ك له ده‌ستكه‌وت راوه‌ستاوه كه به‌ده‌ستیهێناوه و واده‌كات ئه‌و ده‌وڵه‌ته لووتبه‌رزانه‌ی وڵاته‌كانی ناوچه‌كه هانده‌ده‌ن سامانی خه‌ڵكه‌كه‌یان زه‌وتبكه‌ن، هه‌ست به بچوكی بكه‌ن. ئێران لانیكه‌م هه‌وڵده‌دات ده‌سته‌كانی لووتبه‌رزی ببڕێت له ناوچه‌كه بۆ پاراستنی به‌رژوه‌ندییه‌كانی خۆی و هی ئه‌و میلله‌تانه، له‌ڕێی هێنانه‌دیی ئاسایش له ناوچه‌كه و له‌ڕێی كۆتاییهێنان به هه‌ژموون و چه‌ته‌گه‌ری. ئه‌مه‌یه كه ده‌وڵه‌تانی لووتبه‌رز به ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی شۆڕش ناویده‌به‌ن، ته‌نانه‌ت گه‌ر ئه‌مه به‌مه‌به‌ستی بره‌ودان به سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌ش بێت.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه4 كۆمێنت
کاتێك سعودیە بە ملیۆنان دۆلاری خەرجدەکرد لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا لە سەردەمی شا عەبدوڵای پێشووی سعودیە بە مەبەستی تایه‌فه‌گه‌ری، بەگوێرەی دانپێدانانی سەرکردەی لایەنێك، ئەمە لەسەر حسابی رزقورۆزی خەڵکی سعودیە نەبوو. کاتێك سوپا عەرەبیەکان بەگەڕدەخرێن لەسەر بنەمای تایه‌فه‌گه‌ری بۆ کوشتنی منداڵ لە یەمەن، ئەمە لەسەر حسابی رزقورۆزی خەڵکی سعودیە نیە. کاتێك فشار دەخاتەسەر پاشای ئەردەن بۆ ناردنی هێزە ئەردەنیەکان بۆ شەڕی یەمەن بە پێدانی سێ ملیار دۆلار، بەگوێرەی دانپێدادانانی پاشای ئەردەن، ئەمە لەسەر حسابی رزقورۆزی خەڵکی سعودیە نیە. کێشەتان چیە؟ چۆن فەرمانڕەوایی دەکەن؟
وه‌ڵام بدهرهوهزۆر باش ده‌یڵێیت كاكه! ئه‌و خه‌ڵكه بێمۆراڵه ره‌نگیان زه‌ردهه‌ڵده‌گه‌ڕێت له‌به‌رامبه‌ر پۆستهكهتدا!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه4 كۆمێنت