هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

تەقینەوەکەی جەرابلوس دوای ماویەك لە ئارامی دێت

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

پاشماوەی تێکشکاوی ئەو ئۆتۆمبیلەی چوارشەممە (7 ئازار) تەقیەوە لای بازگەیەکی پۆلیسی سوریای ئازاد لە شاری جەرابلوسی باکوری سوریا. [خاوەنی وێنە: فەیسەڵ ئەحمەد]

پاشماوەی تێکشکاوی ئەو ئۆتۆمبیلەی چوارشەممە (7 ئازار) تەقیەوە لای بازگەیەکی پۆلیسی سوریای ئازاد لە شاری جەرابلوسی باکوری سوریا. [خاوەنی وێنە: فەیسەڵ ئەحمەد]

چالاکوانێك وتی ئۆتۆمبیلێك چوارشەممە (7 ئازار) تەقیەوە لە بازگەیەکی سوپای سوریای ئازاد کە لەلایەن پۆلیسی هەواداریانەوە بەڕێوەدەبرا و لانیکەم پێنج هاوڵاتی کوشت، لەناویاندا منداڵێك، لە شاری جەرابلوس لە رۆژهەڵاتی دەشتی حەلەب.

چالاکوانی بواری میدیا لە حەلەب، فەیسەڵ ئەحمەد، بە دیارونای وت زیاتر لە 10 کەسی دیکەش برینداربوون بەهۆی تەقینەوەکەوە.

تەقینەوەکە دوای ماوەیەك لە ئارامی هات، له‌كاتێكدا ئارامی ئەو ناوچەیەی ژێر دەستی سوپای سوریا ئازادی گرتبۆوە دوای ئەوەی لە "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) رزگارکرا.

ئەحمەد وتی تەقینەوەکە روویدا کاتێك بۆمبێکی دەستکرد بە بازگەیەکی پۆلیسی سوریای ئازادا تەقیەوە لەسەر چوارڕیانی شیوخ لە نزێك دەروازەی باشوری شارەکەوە.

ئەندامانی تیمی بەرگری شارستانی سوری مەدەنیەکان دەگوازنەوە بۆ بنکەیەکی پزیشكی دوای تەقینەوەکەی (7 ئازار) لە جەرابلوس. [خاوەنی وێنە: فەیسەڵ ئەحمەد]

ئەندامانی تیمی بەرگری شارستانی سوری مەدەنیەکان دەگوازنەوە بۆ بنکەیەکی پزیشكی دوای تەقینەوەکەی (7 ئازار) لە جەرابلوس. [خاوەنی وێنە: فەیسەڵ ئەحمەد]

وتی بە وتەی شایەتحاڵەکان "تەقینەوەکە روویدا كاتێك ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو، كه‌ شۆفێره‌كه‌ی لە دوکانێکی فیتەری نزیك بازگەکە داینابوو، لە دوورەوە تەقێنرایەوە."

تا ئێستا کەس تەقینەوەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

تەقینەوەیەکی کوشندە لە باب

ئەحمەد وتی ناوچەکە، کە نزیكە لە سنووری تورکیاوە، بەگشتی ئارام بوو دوای ئەوەی لە ئازاری 2017 لەلایەن گروپەکانی سوپای سوریای ئازادەوە لە دەست داعش رزگارکرا.

وتی رۆژێك پێشتر تەقینەوەیەکی دیکە روویدا لەنزیك جەرابلوس -- لە شاری باب لە دەشتی حەلەبی خۆهه‌ڵات -- کەسێكی کوشت و پێنجی دیکەشی بریندارکرد.

وتی بریندارەکان چوار منداڵیشیان تێدایه‌ کە لەو کاتەدا بەو شوێنەدا تێپه‌ڕیبوون.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ تەقینەوەکەی باب هەر بەشێوەی ئەوەی جەرابلوس ئەنجامدراوە -- بە تەقاندنەوەی ئۆتۆمۆبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە دوورەوە دوای ئەوەی راگیرابوو لە نزیك بازگەیەکەی پۆلیسی سوریای ئازاد، کە ئەمنیەتی شارەکە دابیندەکەن.

ئەحمەد وتی وەكو رێکارێکی خۆپاراستنیش پۆلیسی سوریای ئازاد چەندین پشکنینیان ئەنجامداوە بۆ دۆزینەوەی تەقەمەنی دەستکرد لە هەردوو شارەکەدا و هێزەکانی سوپای سوریای ئازاد و پۆلیسی ناوچەکەش لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500