دانیشتوی فەلوجە فارس جبوری بەشێك لە ماڵەکەی خۆی کردۆتە مۆزەخانە و نمایشی چەندین کاڵای کلتوری تێداکردووە کە لە چەندین ساڵدا کۆیکردوونەتەوە.
ئەم مۆزەخانەیە، نزیك مزگەوتی حەزرە موحەمەدیه لە ناوەندی شاردا، نمایشی کتێب، رادیۆ، تەلەفۆن، وێنە و گۆزە سیرامیکییهكان دهكات کە دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی پاشایەتی لە عێراق و پێشتریش.
جبوری بە دیارونای وت: "کۆکردنەوەی ئەنتیك و پارچەی کۆن هەمیشە خولیایهکی من بووە، لە منداڵیمەوە. خێزانەکەم هانیانداوم شتە دێرین و کەلەپورییەکان بپارێزم کە بەهایەکی مێژووییان هەیە."
وتی مۆزەخانەکە نمایشی وێنەی کۆن، کتێبی کۆن لەلایەن شاعیران و مێژوونوسان و چەندین بەرماڵی نوێژ، جگەرە، چەرخ و گۆزەی سیرامیکی دهكات.
وتیشی: "هەندێك [لە پارچەکان] لە مەزاددا کڕیومن، لەکاتێکدا ئەوانیدیکە لە دوکانی ئەنتیك لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق کڕیومن."
جبوری وتی: "دەتوانیت کامێرای کۆداکی کۆن و بهكرهی فیلمیش لە مۆزەخانە بچکۆلەکەمدا ببینیت، لەگەڵ چرای کۆن و تەنانەت قۆپچەش." ئاماژەشیکرد بەوەی مۆزەخانەکەی بە كاره هونەرییهكانی خۆی رازاندۆتەوە.
جبوری وتی مۆزەخانەکەی دامەزراندووە تا خزمەت بکات وەك رەمزێکی کلتوری لە شار و پارێزگایەکدا کە پەتای کێشەی ئەمنی گرتووە لەم چەند ساڵەی دواییدا.
وتیشی مەبەست لێی بیرخستنەوەی رابردووی دەوڵەمەندی شارەکەیە، "تا بیرمان نەچێت کە هەر وڵات و شارێك مێژوویەك و کلتورێك و کەلەپورێکی رۆشنبیریی هەیە کە هەرگیز ناکرێت بیربچێتەوە".
'بەشدارییهكی مەدەنی دانسقە'
رۆژنامەوانێكی فەلوجە، نەبیل عەزامی، بە دیارونای وت مۆزەخانەکەی جبوری نمونەیەکی دانسقەیە لە بەشداریی مەدەنی لە ئەنبار و یارمەتی "بڵاوکردنەوەی کلتوری کۆن و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری دەدات بە چاخە رابردووەکان".
وتی: "بەهیواین ئەم مۆزەخانە بچوکە گەورە ببێت، بەجۆرێك هاوڵاتیە خوازیارەکانی دیکە بتوانن نمایشی کاڵا کۆکراوەکانی خۆیانی تێدابکەن و دواتر پاڵپشتی حکومەت و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیمان دەستبکەوێت بۆ ئەو ئەرکە."
بەڕێوبەری خانەی کلتوری عێراق لە فەلوجە، عیماد عەبدوڵا، وتی: "ئەنبار چەندین لاوی بەهرەمەند و خاوەن توانای هەیە کە هەوڵدەدەن کلتوری ئاشتی و دۆستایەتی بڵاوبکەنەوە."
ناوبراو بە دیارونای وت هەندێك لە دانیشتوان مێژوو دەپارێزن بە کۆکردنەوە و نمایشکردنی کاڵاکان لە پرۆژەی بچوکدا بهڵام مانایەکی گەورە و سوودێکی زۆرییان هەیە.
وتی: "مۆزەخانەیەك لە فەلوجە شتێکی دانسقەیە و کاریگەرییەکی کلتوری گەورەی هەیە. پشتگیریی ئەم هەنگاوە دەکەین و هاندەری هەمووانین تا کەلەپور و مێژووی ئەنبار بپارێزن."
بوژانهوهی کلتوری لهدوای داعش
هونەرمەندی ئەنبار مەلاس یوسف وتی: "رزگارکردنی ئەنبار لەدەست رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) یارمەتی گەڕاندنەوەی ترادسیۆنە هونەری و ئەدەبییەکانی داوە."
یوسف بە دیارونای وت هونەر بەشێکی دانەبڕاوە لە کۆمەڵگە لە پارێزگاکەدا، کە شوێنی چەندین شاعیر و هونەرمەند و نوسەرە.
وتی: "شانازی بە کەلەپوری ئەدەبی خۆمانەوە دەکەین. جیهان شارستانیەتێکی کۆن لەڕێگەی هونەر و کەلەپورهكهیەوە دەبینێت و هەر ئەمەشە کە خاوەن مۆزەخانەکەی فەلوجە هەوڵدەدات ئەنجامیبدات."
یوسف وتی بە هەڵبژاردنی ئەوەی کاڵاکانی خۆی نمایشبکات، جبوری پەیامێك دەنێرێت کە ئەنبار دوچاری تیرۆریزم نەبووە.
وتیشی: "حکومەت پێویستە پشتگیریی ئەم مۆزەخانەیە بکات و بیناکەی فراوانبکات یان بیگوێزێتەوە بۆ شوێنێکی گەورەتر تا سەردانکەری زیاتر بتوانن بچنەناوی و سەردانیش سازبكرێت لە پارێزگاکانی دیکەوە."