شەپۆلێکی ئاوارەبوونی نێوخۆیی روویکردۆتە کەمپی پهنابهرانی یەرموك لە باشوری دیمەشق بەهۆی شەڕی توندی نێوان رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) و تەحریر شامەوە، چالاکوانان بە دیارونایان وت.
وتیان شەڕەکان لەنێوان ئەو دوو گروپە توندڕەوەدا گەیشتە لوتکە بە گرتنی زۆر ناوچە لەلایەن داعشەوە کە پێشتر لەژێردەستی تەحریر شامدا بوون و فراوانکردنی ناوچەی ژێردەسەڵاتی لەنێو کەمپەکەدا.
چالاکوان و دانیشتوی یەرموك بەها سههلی بە دیارونای وت شەڕ هێشتا بەردەوامە لە کەمپی پهنابهره فەلەستینیهكاندا لەنێوان داعش و تەحریر شامدا.
وتی: "داعش توانیوێتی دەستبگرێت بەسەر زۆر ناوچەدا کە پێشتر لەژێردەستی تەحریر شامدا بوون، بەتایبەت شەقامی حەیفا، نەخۆشخانەی فەلەستینیەکان و ناوچەی مەشروع."
سههلی وتی لە بەیانی دوشەممەدا (19 شوبات)، ئەندامانی داعش چوونەناو ناوچەی ریجا، یەکێك لە دوایین بنکەکانی تەحریر شام لە ناوەڕاستی کەمپەکەدا.
وتی لە شەڕی دواتردا، زیاد لە 50 توندڕەو لە هەردوولا کوژران یان برینداربوون.
داعش ریزەکانی بە تاوانكاران بەهێزدەکات
سههلی وتی هەرچەندە داعش کورتهێنانی توشبووە لە ژمارەی چەکداراندا لە ریزەکانیدا، ریزەکانی پتەوکردۆتەوە بە هێنانی ژمارەیەکی زۆر لە تاوانكاران.
وتیشی: "ئەم پیاوانە -- دز و پیاوکوژ -- بەڵێنی دڵسۆزییان داوه بە گروپەکە لەبەرئەوەی دهیانپارێزێت." ئاماژەشیکرد بەوەی لە بەرامبەردا، پهیوهندیكردنیان به گروپهكهوه "هاوكێشهی هێزی دووبارە بە سوودی داعش شکاندۆتەوە".
لەکاتێکدا گروپە رکابەرەکان ململانێی دەسەڵاتیان دەکرد، پێکدادانەکان بوونە هۆی شەپۆلێك ئاوارەیی نێوخۆ، بەجۆرێك مەدەنیەکان لە ترسی ژیانیان هەڵدەهاتن لە ناوچەی شەڕ، بەهۆی چڕی شەڕەکەوە.
سههلی وتی: "ئەندامانی داعش هەموو ماڵەکانی شەقامی حەیفا گەڕان و كهلوپهلهكانی زۆرێکیان تاڵانکرد بە پاساوی ئهوهی لهلایهن ئەندامانی تەحریر شامەوە یان ههوادارانیانهوه داگیركرابوون."
وتیشی نیگەرانیەکی زۆر هەیە لهوهی دهشێت ئەندامانی داعش هەوڵی فراوانخوازی زیاتر بدەن، بەتایبەت لە شارۆچکەکانی بەیت سەهام، یەڵدا و بابیلە لە خۆرئاوای کەمپەکە -- كه ناوچەیهكی هاوسێی ئەو ناوچانەیە كه لەئێستادا لەژێردەستی داعشدان.
وتی ئەم ناوچەیە بە خەڵکی ئاوارە جەنجاڵ بووە و دەکرێت زۆر قەرەباڵغتر بێت بەهۆی گەیشتنی مەدەنی زیاترهوه کە لە بەشە مەترسیدارەکانی یەرموك هەڵدێن.
هاوکات، ترسێكی زۆر لە کەمپەکەدا هەیە کە ژمارەیەکی زۆر قوربانی مەدەنی بكهوێتهوه گەر شەڕ لەنێوان ئەو دوولایەنەدا بەردەوامبێت.