هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

دوای کوشتنی مه‌سری شەڕی سوریا دەگۆڕێت

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

کەسایەتی باڵای تەحریر شام و کەسایەتی نێو قاعیدە ئەبو ئەیمەن مه‌سری شەوی پێنجشەممە (15 شوبات) کوژرا کاتێك رەتیکردەوە لە بازگەیەکی نورەدین زەنکی بوەستێت. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

کەسایەتی باڵای تەحریر شام و کەسایەتی نێو قاعیدە ئەبو ئەیمەن مه‌سری شەوی پێنجشەممە (15 شوبات) کوژرا کاتێك رەتیکردەوە لە بازگەیەکی نورەدین زەنکی بوەستێت. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

ململانێ بەهێزبوو لە باکوری سوریا دوای کوشتنی ئەمدواییه‌ی کەسایەتییه‌كی قاعیدە کە پلەیەکی باڵای هەبوو لە ریزەکانی هاوپەیمانێتی تەحریر شامدا لەلایەن بزوتنەوەی توندئاژۆی نورەدین زەنکیەوە، چالاکوانانی ناوچەکە رایانگەیاند.

کەسایەتییه‌كی قاعیدە ئەیمەن مه‌سری کە ناوی راستەقینەی ئیبراهیم محەمەد سەلاح بەننا بوو، شەوی پێنجشەممە (15 شوبات) کوژرا لەکاتێكدا تێپەڕدەبوو بەنێو بازگەیەكدا لە پارێزگای حەلەب کە هی نورەدین زەنکی بوو.

نورەدین زەنکی بانگەشەی ئەوە دەکات مەبەستی نەبووە مه‌سری بکوژێت، هەرچەندە جیهادییەکی پەشیمانبووەوه‌ کە قسەی بۆ دیارونا کرد ئەو لێدوانەی رەتکردەوە.

چالاکوانێكی حەلەب فەیسەڵ ئەحمەد بە دیارونای وت هەرچۆنێك بێت، ململانێ لە ئیدلیبی نزیك حەلەب بەهێزبووە دوای کوژرانی مه‌سری.

مه‌سری کوژرا و ژنەکەی بریندارکرا بە فیشەك له‌كاتێكدا ته‌قه‌ لە ئۆتۆمبیله‌كه‌یان كرا لەکاتی هەوڵدانیاندا بۆ تێپەڕاندنی بازگەیەکی نورەدین زەنکی لەنێوان گوندەکانی هوتە و باشقاتیندا لە خۆرئاوای حەلەب، شەوی پێنجشەممە.

نورەدین زەنکی دانینا بە کوشتنی مه‌سریدا کاتێك ئامادەنەبوو بەگوێی فەرمانی وەستان بکات لە بازگەکە.

دواتر بەدوای کەوتن و تەقەیان لێکرد.

بەڵام تەحریر شام نورەدین زەنکی تۆمەتبارکرد بەوەی بەئەنقەست تەقەیان لە مه‌سری کردووە و مەبەستیان کوشتنی بووە.

ئەحمەد وتی: "مه‌سری گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی هودا و دواتر بۆ نەخۆشخانەی دار عەزا، کە بەهۆی برینه‌كانیەوە مرد."

وتیشی ژنەکەی گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی هودا و دواتر بۆ تورکیا بۆ چارەسەری بریندارییەکەی لە بڕبڕەی پشتیدا.

گروپەکان یەکگرتنیان راگەیاند

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند یەکشەممە (18 شوبات) نورەدین زەنکی و ئەحرار شام یەکگرتنیان راگەیاند بۆ پێکهێنانی بەرەی رزگاریی سوریا (هەیئەت تەحریر سوریا) و داوایان لە گروپە ئۆپۆزسیۆنەکان کرد پەیوەندییان پێوەبکەن.

هەردوو گروپەکە بوونێکی بەهێزیان هەیە لە بەشەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆندا لە باکوری سوریا، لەگەڵ سنوری نێوان پارێزگاکانی حەلەب و ئیدلیب.

پارێزگای ئیدلیب زۆربەی لەژێردەستی تەحریر شامدایە، کە هاوپەیمانێتیەکی توندڕەوە و لەلایەن بەرەی نوسرەی پێشووەوە کۆنترۆڵکراوە.

سام هیلەر، شیکاروانێكی باڵا لەگەڵ گروپی قەیرانی نێودەوڵەتی بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "ئەمە هەوڵێکە بۆ پێكهێنانی رکابەرێك بۆ تەحریر شام، کە بەئاشکرا خۆی ئامادەکردووە بۆ شەڕێکی نوێ لەگەڵ زەنکی."

وتی نورەدین زەنکی و ئەحرار شام دوو بەهێزترین گروپی توندڕەون لە باکوری سوریا، وتیشی کە "بەتایبەتی زەنکی ئاستەنگ بووە لەبەردەم هەوڵەکانی تەحریر شامدا بۆ بەهێزکردنی کۆنترۆڵی خۆی".

هاوکات چالاکوان ئەحمەد بە دیارونای وت ترس بەربڵاوە لەنێو دانیشتوانی حەلەب و ئیدلیبدا، چونکە ئەم هەنگاوە ئاماژەی بەهێزبوونی ململانێیە کە رەنگە سەربکێشێت بۆ پێکدادانی خوێناوی کە ژیانی مەدەنیەکان دەخاتە مەترسییه‌وه‌.

وتی: "ناوچەكه‌ لەدۆخێكی ئاماده‌باشیی بەهێزدایە، بە بەڵگەی پشکنینی توندی بەڵگەنامە و ناسنامە و جێگریکردنی زۆری چەکداران لەهەردوولاوە."

وتیشی: "دۆخێکی دوژمنکارانەی بەهێز لەنێوان دوو لایەنەکەدا له‌ئارادایه‌، کە هەریەکەیان دەستیانکردووە بە تاوانبارکردنی ئەویدی بۆ کەمبایەخکردنیان."

کوشتنی مه‌سری 'رێکەوت نیە'

بەگوێرەی جیهادییه‌كی پەشیمانبووه‌وە، نەبیل نەعیم، كه‌ ئەندامی دامەزرێنەری جیهادی ئیسلامییه‌ لە میسر و پەشیمانبووه‌تەوە لە توندڕەویەکەی، کوشتنی میسری "رێکەوت نەبووە".

نه‌عیم بە دیارونای وت: "ئەمە بەشێکە لە شەڕی بەردەوامی پاکتاو و تیرۆرکردن لەنێوان گروپە توندڕەوەکاندا بەهۆی فشاری سەریانەوە لە شەڕی سوریادا، بەجۆرێك هەر گروپێك هەوڵدەدات بۆ بەهێزکردنی کۆنترۆڵی خۆی و فراوانکردنی لەسەر حسابی ئەوانیدی."

تێبینی ئەوەشیکرد کە پەیوەندیەکانی نێوان لایەنە چەکدارەکانی باکوری سوریا، بەتایبەتی لەنێوان نورەدین زەنکی و تەحریر شامدا، بەمدواییانە زۆر بەهێزبووه‌، بەجۆرێك تیرۆرکردنی دوولایەنە لەنێوانیاندا روودەدات.

وتی ئەمەش بەئامانجکردنی ئەمیر و فەرماندە پلە یەکه‌كانی تێدایە لە جارێك زیاتر.

نەعیم پشتڕاستیکردەوە کە مه‌سری ناوی ئیبراهیم محەمەد ساڵح بەننا بووه‌ و لە شەرقیەی میسر لە 1965 لەدایکبووە. کەسایەتیەکی باڵای قاعیدە بووە و یەکێك بووە لە یەکەمینەکان کە گەشتی کردووە بۆ شەڕکردن لە ئەفغانستان و دواتر لە لیبیا و ئه‌مجار سوریا.

نەعیم وتی مه‌سری سەرەتا پەیوەندیکرد بە جیهادی ئیسلامیەوە، دواتر جێیهێشت بۆ قاعیدە، کە لەوێ وەك بەڕێوبەری هەواڵگری گروپەکە کاریکرد و لە بەشی میدیاش کاریکرد و دواتریش لە بەشی ساختەکردنی بەڵگەنامە.

رۆڵێکی سەرەکی هەبوو لە بزوتنەوەکانی قاعیدە و ئۆپەراسیۆنەکانیدا لە یەمەن، لیبیا، ئەفغانستان و بەمدواییانەش لە سوریا، دوای پەیوەندیکردنی بە بەرەی نوسرەوە، کە دواتر یەکگرتنی کرد بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتی تەحریر شام.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500