حکومەتی عێراق هەینی (9 شوبات) رایگەیاند 18 منداڵی ئەو چەکدارە بینیانەی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کە لە شەڕی هێزەکانی سوپای عێراقدا کوژران بۆ وڵاتەکانیان نێردراونەتەوە.
سەرۆکی دەستەی ژنان و منداڵانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، عەبیر جەلەبی، وتی: "وەزارەتەکە تا ئێستا 17 منداڵی چیچانی و منداڵێکی فەرەنسی ناردۆتەوە وڵاتەکانیان دوای ئەوەی خێزانەکنایان دۆزراونەتەوە."
خاتو عهبیر بە دیارونای وت وەزارەتەکە لە ئەیلولی 2017 ەوە دەستیکردووە بە گەڕانەوەی منداڵە بێسەرپەرشتەکانی داعش بەهاوکاری یونیسێف و خاچی سوری جیهانی و هەڵمەتە دیپلۆماسیەکان.
وتی پلانیش هەیە گروپێکی دیکەی منداڵانی بێسەرپهرشت کە ناسنامەی ئەڵمانییان هەیە بگەڕێندرێنەوە و ئەمەش بەهاوکاری لەگەڵ باڵوێزی ئەڵمانیا لە بەغدا ئەنجامدەدرێت.
جەلەبی وتی وەزارەتەکە هێشتا چەندین منداڵی لایە کە باوەڕدەکەن منداڵانی ئەو چەکدارە بیانیانەی داعش بن کە کوژراون لە شەڕەکانی رزگارکردندا یان خۆیان تەقاندۆتەوە.
ناوبراو وتی: "ئێستا ئێمە [داڵدەی] 40 منداڵی بێسەرپەرشت دەدەین کە تەمەنیان لە چوار بۆ شەش ساڵە و خەڵكی کۆمارەکانی یەکێتی سۆڤیەتی جارانن لەگەڵ فەرەنسا و ئەڵمانیا و چەند وڵاتێکی دیکە." وتیشی کە "ئەوان لە خانەی منداڵە بێسەرپەرشتەکاندا دانراون لە بەغدا بەپێی فەرمانی دەسەڵاتی دادوەری عێراقی".
منداڵە بێسەرپەرشتەکان 'خزمەتی تهواو دەکرێن'
جەلەبی وتی منداڵەکان خزمهتی تهواو وهردهگرن.
وتیشی: "وەکو هەموو ئهو منداڵە بێسەرپەرشتانهی تر مامهڵهیان لهگهڵ دهكهین کە داڵدەمان داون و خواردن و جلوبەرگ و پێداویستی تەندروستی و هاوکاری دهروونییان بۆ دابیندەکەین."
وتی ئەو منداڵانە ئەزمونی ژیانیان لە کەشێكی پڕ له توندوتیژیدا کردووە و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه هەندێکیان برینداربوون لە کاتی شەڕەکاندا.
ههروهها وتی: "ئێمە وەكو قوربانی سەیریان دەکەین له دهبێت لهئامێزیان بگرین بهگوێرهی بهها ئایینی و مرۆڤدۆستیەکانمان و بەپێی یاسا نیشتمانی و رێسا نێودەوڵەتیەکانیش، کە داوادەکەن منداڵان لەکاتی شەڕدا دەبێت مافەکانیان پارێزراو بێت."
وتیشی: "لە هەمانکاتدا هاوئاهەنگی دەکەین لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی هەموو ئهو منداڵانهی لای ئێمە داڵدەدراون بە سهلامهتی بۆ وڵاتەکانیان بگوازرێنەوە."
جەلەبی وتی: "ژمارەیەکی زۆر منداڵانی چەکدارانی بیانی داعشیش هەیە کە لەگەڵ دایکیان لە بەندیخانەکاندان و لە ژێر چاودێری حکومەتدان."
وتیشی ئەو منداڵانە لەژێر تەمەنی سێ ساڵەوەن و پێویستیان بە خزمەتکردنە لەلایەن دایکیانەوە كه لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت و دادگایی دەکرێن.