بەرپرسێکی سوپای ئازادی سوریا بە دیارونای وت گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا پێنجشەممە (8 شوبات) هێرشێکی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) و لقەکەی سوریایان لە شارۆچکەی حەیتی باشوری سوریا بەرپەچداوهتەوە.
ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانی خالیدی کوڕی وەلید، کە لقێکی داعشە، لە هێرشەکەدا کوژارن و برینداربوون.
یاسر تورکمانی، ئەفسەرێكی کەتیبەی تەوحیدی حوران، کە بەشێکە لە سوپای سوریای ئازاد، وتی چەکدارانی سوپای سوریای ئازاد لە دەرعا بەسەرکەوتوویی بەرپەچی هێرشە بەرفراوانەکەیان دایەوە، کە گروپەکە لە رێگایەوە دەیویست هەوڵبدات بچێتەناو شارۆچکەی حەیتەوە.
ناوبراو بە دیارونای وت شەڕەکە دوا کاتژمێرەکانی چوارشەممە دەستیپێکرد و تا بەرەبەیانی پێنجشەممە بەردەوامبوو، ژمارەیەکی زۆر قوربانی لێکەوتەوە.
وتی 10 چەکداری جەیشی خالیدی کوڕی وەلید کوژران و ئەوەندەش برینداربوون، بەڵام روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت ژمارەی قوربانیەکان لەوە زۆرترە.
توركمانی وتی دوو ئۆتۆمۆبیلی سەربازی لەکارخران لەکاتێکدا دهیانویست رێگەکە پاكبکەنەوە بۆ چەکدارانی ئەو لقەی داعش و ئۆتۆمۆبیلێکی بۆمبڕێژکراویش تەقێنرایهوە کە ئامانجی شوێنەکانی سوپای سوریای ئازادبوو.
پێنج چەکداری سوپای سوریای ئازاد لە شەڕەکدا کوژران.
سوپای سوریای ئازاد دوا مۆڵهت دەداتە داعش
تورکمانی وتی بهگوێرهی راپۆرتهكان جەیشی خالیدی کوڕی وەلید گورزی توندی بەرکەوتووە لە چەند رۆژی رابردوودا لە زۆر لە بەرەکاندا لە ناوچەی حەوزی یەرموك.
وتی بەر لە هێرشەکان بەرەی حەیت بێدەنگبوو بۆ ماوەی شەش مانگ.
وتیشی: "داعش گەمارۆی حەیتی دابوو بەڵام هەوڵەکانی بۆ هاتنە ناوەوەی شکستیان هێنا." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە "گروپەکانی سوپای سوریای ئازاد لە یەرموك و دەرعا بڕیاریانداوە بوونی داعش نەهڵێن، بە هەوادارەکانیشیانەوە، بەتایبەتی جەیشی خالیدی کوڕی وەلید."
ههروهها وتی گروپەکانی سوپای سوریای ئازاد لە دەرعا یەکیانگرتووە بۆ شەڕ دژی داعش لە ژوورێکی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکاندا، کە ناسراوە بە "ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی بەرپەچدانەوەی شەڕخوازەکان".
ژووری ئۆپەراسیۆنەکە، کە پێکهاتووە لە زیاتر لە 20 گروپی ئۆپۆزسیۆن، دوا وادەیان دەرکردبوو بۆ داعش و هەوادارەکانیان کە سەرەتای مانگی شوبات تەواوبوو.
تورکمانی وتی لەو کاتەوە پارێزگای كهشتیاریی قونهیترە لە باشور و دەشتهكانی دەرعا له رۆژئاوا چەندین شەڕی سەختیان بەخۆوە بینیوە.
ئهو ئۆپەراسیۆنانهی سوپای سوریای ئازاد کە داعشیان کردۆتە ئامانج، لە ناوچەکانی حەیت و جوبهیلیە و حاجز روبباعی (بازگەی چوارلایی) بەڕێوەدەچن بهمهبهستی کۆتایهێنان بە دهسهڵاتی گروپەکە لە ناوچەکانی سهحم و تهسیل و گردهكانی غەشترا و عەدوان.