هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزەکانی سوریای دیموکرات دەیسەلمێنن لایه‌نگرێكی گرنگی هاوپه‌یمانی نێودەوڵەتین

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ بەرەیەك کۆدەبنەوە لە شەڕی دژی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە دێرەزوری سوریا. [خاوەنی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ بەرەیەك کۆدەبنەوە لە شەڕی دژی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە دێرەزوری سوریا. [خاوەنی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

هێزەکانی سوریای دیموکرات هەواڵگریی گرنگ دابیندەکەن لە ناوچەکەدا لەکاتێکدا هێزەکانی هاوپەیمانان "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دەکەنە ئامانج بەدرێژایی دۆڵی روباری فورات لە سوریا.

بەرپرسانی هاوپایمانان 26 کانونی دووەم وتیان هێزەکانی هاوپەیمانان چەندین هێرشی ئاسمانییان ئەنجامداوە لە دژی داعش لە ناوچەی ئەلبوکەمال لە پارێزگای دێرەزوری سوریا و بە کۆی گشتی 60 هێرشی ئاسمانییان ئەنجامداوە لە نێوان 19 بۆ 25 کانونی دووەمدا.

بەرپرسانی هاوپەیمانان 23 کانونی دووەم وتیان ئه‌و هێرشە ئاسمانیانه‌ی به‌ ورده‌ی نیشانە دەپێکن نزیکەی 150 چەکداری داعشیان کوشت لە نزیك ئەشەفەح ، کە شارۆچکەیەکی نزیك سنووری عێراقە.

وتیان هێرشەکانی 20 کانونی دووەم به‌ پشتبه‌ستن به‌ هەواڵگری چڕوپڕ ئەنجامدران کە شوێنی بارەگای داعشیان پشتراستکرده‌وە لەگەڵ ناوه‌ندی فەرمان و چالاکیەکانیان لە ناوچەیەك کە لەلایەن داعشەوە داگیرکراوە.

هێزەکانی سوریای دیموکرات بەشداردەبن لە شەڕی دژی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا لە دێرەزوری سوریا. [خاوەنی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

هێزەکانی سوریای دیموکرات بەشداردەبن لە شەڕی دژی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا لە دێرەزوری سوریا. [خاوەنی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

وتیان هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ناوچەکەدا هاوکاریی چاودێری ئامانجەکەیان کردووە و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ هەواڵگری و چاودێری بەردەوامی ئامانجەکە زۆر گرنگ بوو بۆ سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکە.

گرێدانی هەواڵگریەکان

عەدنان ئازادی لە ئاسایشی ناوخۆی کوردەکان وتی ئۆپەراسیۆنەکە کارێکی هاوبەش بوو بە چاودێری نزیك لەلایەن هاوپەیمانانەوە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و ئەو هەواڵگریەی هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لە ناوچەکەوە دابینیان کردبوو.

ئازادی بە دیارونای وت هەواڵگریەکان بەکارهاتن بۆ ئەوەی شوێنی چەکدارانی داعش بۆ هاوپەیمانان دیاری بکرێن و هێرشێکی ئاسمانیش ئەنجامدرا. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ ئەم ئۆپەراسیۆنانە دەرئەنجامی هاوكاریەکانی نێوان هێزەکانی سوریا دیموکرات و هاوپەیمانانن.

وتی: "جوڵەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ناوچەکەدا دوای هاوئاهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانان کراوە لە رێگای ژووری ئۆپەراسیۆنە بەردەوامە هاوبەشەکانی هاوپەیمانان و هێزەکانی سویای دیموکراته‌وه‌، هەروەها لەسەر ئەو زانیاریانەی لە چەند رێگەیەکەوە کۆکراونەتەوە."

وتیشی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەواڵگری دابیندەکه‌ن بۆ هاوپەیمانان لە رێگای چاودێریکردن و گه‌ڕانه‌وه‌ كه‌ له‌ بازگانەدا ئه‌نجامده‌درێن كه‌ به‌ ناوچه‌كانی ژێردەستی هێزەکانی سوریای دیموکراتدا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌.

وتی تیمەکانی هەواڵگری هێزەکانی سوریای دیموکرات "زانیاری کۆدەنەوە له‌سه‌ر زه‌وی و به‌دواداچوونیان بۆ ده‌كه‌ن و دواتر یه‌ك به‌ یه‌كی زانیاریەکان پشتڕاستدەکەنەوە."

ئازادی وتی زانیاری هەوالگری لە هەواڵدەرەکانیشەوە وەردەگیرێت کە لەو ناوچانەن هێشتا لە ژێر دەستی داعشدان و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە ئەمە نیشانیدەدات پەیوەندی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و دانیشتوانه‌كه‌ چەند قوڵە لەو ناوچانەدا.

"باسکی راستی" هاوپەیمانان

ئازادی وتی رەوشەکە لە ناوچەکە پێویستی بە دابینکردنی هەواڵگریی بەردەوام هەیە بۆ فەرماندەیی هاوپەیمانان بۆ ئەوەی پاشماوەکانی داعش راوەدووبنێرن و بەربگیرێت بە هەوڵەکانیان بۆ دووبارە کۆبوونەوە لەگەڵ یەکتر و گرتنی ناوچەی دیکە.

وتیشی: "داعش تاڕاده‌یه‌ك بوونی ماوە لە هەندێك شوێندا لە فورات و دەشتاییەکانی دێرەزور و رۆژانە رووبەڕوویان دەبینەوە، جگه لەو شەڕە فراوانەی کە لە دژی چەکدارانی داعش لە هەرێمەکەدا ئەنجامدەدرێن."

شرۆڤەکاری ستراتیژی، لیوا یەحیا محەمەد عەلی، وتی: "هاوپەیمانی نێودەوڵەتی وەك باسکی راستی له‌ هێزەکانی سوریای دیموکرات ده‌ڕوانێت، کە لەسەر زەمین لە ناوچەکە ئۆپەراسیۆن دەکه‌ن وەك بەشێك لە هەوڵە نێودەوڵەتیەکان."

ناوبراو بە دیارونای وت هێزەکانی سوریای دیموکرات "زۆر باش شارەزای ئەو خاکەن کە لەسەری شەڕده‌كه‌ن و نهێنی و سەختیەکانی دەزانن".

رۆژنامەوانی سوری محەمەد عەبدوڵا بە دیارونای وت چاودێری هەوایی بەتەنیا ناتوانێت ئامانجەکان بەدروستی بپێکێت یان زانیاری تەواو کۆبکاتەوە لەسەر کۆبوونەوەکانی چەکدارانی داعش.

وتیشی: "زۆر ئاساییە کە ئه‌و بەیاننامەیه‌ی هاوپەیمانان دەریانکردووە ئاماژەی کردووە به‌ هەوڵەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە ئەو هێزانە بەدرێژایی ناوچە ستراتیژیەکان بڵاوبوونەتەوە.

وتی ئەمەش وایکردووە بتوانن چاودێری جوڵەی داعش بکەن و زانیاری کۆبکەنەوە. وتیشی هاوكاری نێوان هاوپەیمانان و هێزەکانی سوریای دیموکرات دەرئەنجامی ئەرێنیی لێکەوتۆتەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500