رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە عێراق شکستیپێهێنراوە، بەڵام میراتی توندوتیژییهكهی ماوتهوە، كه دهركهوێت له ژمارەیەکی زۆردا لە خەڵکی ئاوارە و ژێرخانی زیانبەرکەوتو و گۆڕی بەکۆمەڵ-- بەگشتی 120 گۆڕ دەریدەخات.
وتەبێژی کۆمسیۆنەکە عەلی بەیاتی چوارشەممە (7 شوبات) بە دیارونای وت کۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عێراق 120 گۆڕی بەکۆمەڵی دەستنیشانکردووە لەوکاتەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی رزگاری لە سەرەتای 2015وە دەستیپێکرد.
وتی زۆربەی ئەم شوێنانە لە پارێزگای نەینەوان.
وتیشی گۆڕەکان پاشماوەی خەڵکی مەدەنی و سەربازییان تێدایە، کە لەلایەن چەکدارانی داعش و لەکاتی ههڵمهتهكانی سێدارەدا کوژران کە گروپەکە ئەنجامیدان لەکاتێکدا ناوچەیەکی فراوانی باکور و خۆرئاوای عێراقی لەژێردەستدابوو.
بەیاتی وتی حەفتا گۆڕی بەکۆمەڵ لە نەینەوا دۆزراونەتەوە، زۆربەیان کەوتوونەتە شاری تەلەعفەر و شەنگالەوە لە خۆرئاوای پارێزگاکە.
وتی گەڕان بەدوای گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا بەردەوامە، جارناجارێك گۆڕی دیکەش دەدۆزرێنەوە.
بەیاتی وتی ژمارەی تەواوی قوربانیان هێشتا نەزانراوە، چونکە زۆر گۆڕی بەکۆمەڵ هێشتا هەڵنەدراونەتەوە و دەرنەهێنراون.
بەڵام به بێگومان ژمارەیان لە هەزاراندایە.
وتی: "پاشماوەی 1,800 قوربانی لە بنکەی ئاسمانی کەمپی سپایکەر (ئەکادیمیای فڕۆکەوانی تکریت) دەرهێنراونەتەوە، لەگەڵ پاشماوەی 600 جەستەله گۆڕێك لە ناوچەی بادوش(باکوری موسڵ)،" وتیشی: "بەڵام چەندین قوربانی چاوەڕێی دەرهێنانەوەن لە گۆڕ و لەو شوێنانەی کە هێشتا داخراون."
چەندین گۆڕ چاوەڕێی هەڵدانەوەن
بەیاتی وتی لە خەفسەدا، گۆڕێکی بەکۆمەڵی نزیك گەڕەکی حەمام عەلیلی باشوری موسڵ، دانیشتوان وتیان ئەندامانی داعش تهرمی هەزاران قوربانیی كوشتارهكانیان بە کۆمەڵ فڕێدایە شوێنهکەوە.
وتی شوێنەکە، کە بە یەکێك لە خراپترین گۆڕە بەکۆمەڵەکان دادەنرێت، چاڵێکی فراوانی سروشتییە.
وتیشی زۆر گۆڕ هێشتا هەڵنەدراونەتەوە یان دەرنەهێنراون بەهۆی "نەبوونی سەرچاوەی پێویست"، چونکە ئەم ئەرکە "پێویستی بە سەرچاوەی ماددی و ژمارەیەکی زۆر لە تیمی هونەری تایبەتمەند هەیە کە ئەزمون و کارامەییان هەبێت".
بەیاتی تکای لە دەزگا حکومییەکان کرد ئەوەی پێیاندەکرێت بیکەن بۆ "خێراکردنی پرۆسەی دەرهێنان و دەستنیشانکردنی قوربانیان بۆ کۆتاییهێنان بە مەینەتی خێزانەکانیان".
داواشیکرد دادگای تایبەت دابمەزرێنرێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە و بۆ دەرکردنی یاسایەکی نوێ بۆ راگهیاندنی تاوانەکە وهك جینۆساید و تاوانی دژی مرۆڤایەتی.
وتی ئەم کارانە یارمەتی دادگاییكردنی ئەنجامدەران دهدات و ئهو مافهش دەبەخشێتە خێزانی قوربانیەکان كه شایستهینی.