هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

دوورگەکانی رووباری دیجلە لە پاشماوەکانی داعش پاککرانەوە

خالید تائی

لەم وێنەیەدا کە لەسەر ئینتەرنێت و لە 3 کانونی دووەم بڵاوکراوەتەوە، سەربازانی عێراق بەلەمێك هەڵدەگرن لە ئامادەکاریدا بۆ ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە گەڕانیاندا بەدوای پاشماوەکانی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' کە خۆیان لە دوورگەکانی رووباری دیجلە لە باشوری موسڵ شاردۆتەوە. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

لەم وێنەیەدا کە لەسەر ئینتەرنێت و لە 3 کانونی دووەم بڵاوکراوەتەوە، سەربازانی عێراق بەلەمێك هەڵدەگرن لە ئامادەکاریدا بۆ ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە گەڕانیاندا بەدوای پاشماوەکانی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' کە خۆیان لە دوورگەکانی رووباری دیجلە لە باشوری موسڵ شاردۆتەوە. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

هێزە هاوبەشەکانی عێراق شوێنپێی پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) هەڵدەگرن لە ناوچەی موسڵ و له‌ دوورگەکانی سه‌ر رووباره‌كه‌ ده‌ریانپه‌ڕاندوون لە باشوری شارەکە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا سێشەممە (6 شوبات) رایگەیاند.

هێزە ئەمنیەکان لەم هەفتانەی دواییدا چەندین هەڵمەتیان ئەنجامداوە بۆ شوێنپێهەڵگرتنی چەکدارانی داعش کە له‌ دەیان دوورگەی بچوکی پڕ درەختدا خۆیان شاردۆتەوە لەنێو رووباری دیجلە.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا لیوا نەجمەدین کەریم جبوری بە دیارونای وت: "بەمدواییانە چەندین ئۆپەراسیۆنی سەربازیمان ئەنجامدا بۆ گەڕان بەدوای پاشماوەکانی داعشدا لە دوورگەکانی رووباری دیجلە و لقەکانیدا."

وتی: "لەم ئۆپەراسیۆنانەدا هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵ و ناوخۆ، فیرقەی 16ی سوپا و چەکدارانی ناوچەکە پەیوەندییان پێوەکردین، بە پاڵپشتی فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی."

وتیشی ئەم ئۆپەراسیۆنانە ئەنجامدران دوای گەیشتنی "تەوژم"ێك لە زانیاری هەواڵگری لە خەڵکی ناوچەکەوە کە ئاماژەیان بە خۆحەشاردانی ئەندامانی داعش دەکرد لەوێ.

ئۆپەراسیۆنی شوێنپێهەڵگرتن و گەڕان

جبوری وتی هێزە هاوبەشەکان توانیویانە هەموو دوورگەکانی رووباری دیجلە پاکبکەنەوە بەدرێژایی باشوری موسڵ و سنووری پارێزگای نەینەوا بە ناوچەی شەرگاتی پارێزگای سەلاحەدینیشەوە.

وتی: "توانیمان زۆرێك لە چەکدارە خۆحه‌شارداوەکان بکوژین، لەنێویاندا فەرماندەی باڵای نێو رێکخراوەکە."

وتی دوو ئۆپەراسیۆن ئەنجامدران لە کۆتایی کانونی دووەمدا لە دوورگەکانی نزیك گوندی ئەلبو سەیف، کە نزیکە لە فڕۆکەخانەی موسڵەوە.

وتی ئەمە سەریکێشا بۆ "کوشتنی 17 تیرۆریست و سەرکردەیەکی تیرۆریستی دیکە بەناوی ئیبراهیم یاسین، کە هێرشی ئاسمانی [هاوپەیمانان] لێیدا".

جبوری وتی ئۆپەراسیۆنی شوێنپێهەڵگرتن و گەڕان بەردەوامن لە دوورگەکانی رووباری فورات و لە گوندە کشتیاریەکانی سەرچاوەکانیدا و ئاماژەشیکرد بەوەی کە "هەڵمەتە ئەمنیەکان بەردەوامدەبن لە هەموو ناوچەکانی ژێر بەرپرسیارێتیاندا".

وتی: "بەدوای تیرۆیستانی دیکەدا دەگەڕێین و رێنادەین دەرفەتی خۆشاردنەوەیان هەبێت لە هیچ شوێنێکی پارێزگاکە."

وتیشی ئەم ئۆپەراسیۆنانە لەلایەن "هەموو هێزە ئەمنی و سەربازییەکانەوە ئەنجامدەدرێن و [بە هاوکاریی] خەڵکی ناوچەکە".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

بەپەلە

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌