هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئایین

سۆفیەکان دیسان ده‌توانن بۆنەکانیان ئەنجام بدەن لە فەلوجە

عەلا حسێن لە بەغدا

سۆفیەکان لە عێراق بەشداریده‌كه‌نه‌ له‌ بۆنەیەکی ئایینیدا بۆ ساڵیادی لەدایکبوونی پێغەمەر محەمەد لە شارۆچکەی عەقرە لەم وێنەیەدا له‌ 1 کانونی دووەمی 2015. [سەفین حەمید/ئاژانسی فرانس پرێس]

سۆفیەکان لە عێراق بەشداریده‌كه‌نه‌ له‌ بۆنەیەکی ئایینیدا بۆ ساڵیادی لەدایکبوونی پێغەمەر محەمەد لە شارۆچکەی عەقرە لەم وێنەیەدا له‌ 1 کانونی دووەمی 2015. [سەفین حەمید/ئاژانسی فرانس پرێس]

لە حوزەیرانی 2016ه‌وه‌ سۆفیەکانی فەلوجە ورده‌وورده‌ توانای ئەوەیان بەدەستخستەوە كه‌ بەئاشکرا باوەڕە ئایینیەکانی خۆیان پیاده‌بکەن.

چەند مانگێك دوای دەرکردنی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) ئەو بەربەستانە لابران و دەنگی دەهۆڵی مۆسیقای سۆفیەکان جارێکی دیکە دەبیسترێتەوە.

دانیشتوانە سۆفیەکە زۆریان چەشت لە ژێر دەسەڵاتی داعشدا، کە وەك لادەر ناوزەدی دەکردن و زۆری لێ کوشتن و سەدانیشیان ناچاركران به‌ هەڵهاتن و دەربەدەری له‌ ناوەند و باکوری عێراق.

دەنگبێژێکی سۆفی، موئاس یوسف، وتی دوای ئەوەی داعش چووە ئەنبارەوە، شوێنکەوتوانی ئەم نه‌ژاده‌ عیرفانیه‌ "زۆر بەدڕندەیی کوژران، دوای ئەوەی گروپە تیرۆریستیەکە بە بتپەرست و کافر ناوزەدیکردن لە فەلوجە."

یوسف بە دیارونای وت: "لەو رەوشەدا سۆفیەکان بەردەوامبوون لە پیادەکردنی بۆنەکانیان بەنهێنی." ئاماژەی به‌وه‌ش کرد كه‌ دوای ئەوەی داعش نەما "هەموو شتێك بەتەواوەتی گۆڕانکاری بەسەردا هات" و سۆفیەکانیش ئێستا بەبێ ترس بۆنەکانیان سازدەدەن.

وتی نزای سۆفی سترانی ئایینی و کۆبوونەوەی رۆحییانه‌ لەخۆدەگرێت بۆ زیكركردن، كه‌ بریتییه‌ له‌ وتنه‌وه‌ی كورته‌نوێژ.

وتیشی دوای ئەوەی داعش لە شارەکە دەرکرا "تەکیەکان" -- شوێنی دیاریکراو بۆ زیکری سۆفیەکان -- کراونەتەوە و تەنانەت دەتوانن بە ئاشکرا بانگەشە بۆ کاتی کۆبوونەوەی زیکردکردنەکانیان بکەن.

مێژوویەك لە لێبوردەیی

یوسف وتی فەلوجە شانازی کردوووە بە شوێنکەوتوانی تەریقەتی سۆفیەوە.

تاریق عەبدەلی، سەرۆکی وەقفی سونی لە فەلوجە، وتی شارەکە بە ماڵی قوتابخانە ئایینیەکان ناسراوە.

عەبدەلی بە دیارونای وت: "هەموو کەسێك بەردەوام بە ئاسایش و ئارامی پیادەی بۆنە ئاینیەکانی کردووە."

وتی هه‌ڵکەوتەی ناوەندیی فەلوجە و نزیكیی لە بنکەكانی سوپای عێراقه‌وه‌ لە بەغدا و حەبانیە و رەمادی کردوێتیە خاڵی بەیەکگەیشتنی عێراقیەکان لە پارێزگا جیاوازه‌كانه‌وه‌.

وتی ئەوەش شارەکەی گۆڕیوە بۆ شوێنی تێكه‌ڵبوونی مەزهەبە ئایینیەکان.

هه‌روه‌ها وتی فەلوجە وەك بنکەی توندڕەوەکان وێنادەکرێت بەڵام وانیە و دانیشتوانەكه‌ی دژی هاتنی داعش بەرگرییانکرد.

عەبدەلی وتی: "خەڵكەكه‌ رێگەیان نه‌دا ئەوە رووبدات چونکە خۆیان قوربانی دەستی توندڕەوەکان بوون."

ئەمنیەت ئازادیەکان دەپارێزێت

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار نەعیم که‌عود بە دیارونای وت: "رەوشی ئارامی ئەمنی لە فەلوجە یەکێکە لە فاکتەرە هەرە گرنگەکان کە یارمەتی دانیشتوانی شارەکەی داوە بە ئازادی بۆنەکانیان ئەنجامبدەن بەبێ ترس."

وتی هاوكاریی دانیشتوانەکەش کەشێكی له‌ لێبوردەیی لە شارەکەدا هێناوه‌ته‌كایه‌وه‌ و خەڵكی فەلوجە زۆر دەمێکە بە فرەچەشنی ناسراون.

وتیشی: "ئەمڕۆ خەڵكەکە دەخوازن هاوسێکانیان بپارێزن، هەرچەندە لە مەزهەب و ئایینی دیکەن." وتی بەڵام ئەمە بۆ فەلوجە "شتێکی نوێ نییە".

که‌عود وتی بۆ ئەوەی ئەو یەکگرتنە بەردەوامبێت، پێویستە "رێکاری ئەمنی و یاسایی توند هەبن بۆ ئەوەی توندڕەوەکان نەگەڕێنەوە سەر شەقامەکانی فەلوجە".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500