بەپێشڕەویی رژێمی سوریا و هاوپەیمانانی لە ناوچەی فڕۆکەخانەی سەربازیی ئەبو زهور لە خۆرهەڵاتی پارێزگای ئیدلیب، شەپۆلێکی نوێی جیابوونەوە لە هاوپەیمانێتی توندڕەوی تەحریر شام دەستیپێکردووە، چالاکوانان بە دیارونایان وت.
وتیان جیابوونەوهكانی ئهمدواییه هاوکاتن لهگهڵ راگەیاندنی ئەمدواییانەی قاعیدە کە لقێکی نوێی لە سوریا پێکهێناوە و ماوەیەکە چەکدارانی ناڕازی لەو هاوپەیمانێتیە توندڕەوەوە رادەکێشێت.
ئەمانهش رێك دوای ئهوه دێن كه تەحریر شام دهستیكرده كۆكردنهوه و دهستگیركردنی ئەندامان و ئەمیرەکانی قاعیدە.
چالاکوانی بواری میدیا له ئیدلیب، هەیسەم ئیدلیبی، کە ناوی خوازراوی بەکارهێنا لە ترسی سەلامەتی خۆی، وتی "سەدان" چەکدار لە تەحریر شام جیابوونەتەوە لە ئیدلیب و حەلەب بۆ پەیوەندیکردن بەو پێکهاتە نوێیەی قاعیدەوە لە سوریا.
ئیدلیبی بە دیارونای وت بەگوێرەی باڵی میدیای قاعیدە، ئێستا ئەم هێزانە وەك لقێكی قاعیدە لە سوریا کاردەکەن.
وتی زۆربەی جیابووەوەکان چەکداری بیانین یان چەکداری سورین کە لە ناوچەکانی دیکەوە هەڵاتوون و "ناسراون بە دیدگا و بیرۆکە توندڕەوەکانیان".
وتیشی ئەم جیابووەوانە ئێستا بەئاشکرا جێگیرکراون لە کەنارهكانی پارێزگاکانی ئیدلیب و حەلەب، نزیك بەو ناوچانەی کە بەمدواییانە لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە دهستیان بهسهردا گیرا.
وتی هاوکات، ماوەیەکە چەکدارانی تەحریر شام دەستیانکردووە بە دەستبەسەراگرتنی ماڵان نزیك بە مەعرەت نوعمان کە ئەو چەکدارانەی تێدا نیشتهجێبووبوون کە جیابوونەتەوە بۆ پەیوەندیکردن بە قاعیدەوە.
پهیوهندیكردن به قاعیدەوه
بارگرژی لە هەندێك ناوچە بەربڵاوەلەنێوان تەحریر شام و ئەو لایەنهكانی ناوهوه و دەرەوەی هاوپەیمانێتیەکە کە نزیکتردەبنەوە لە قاعیدە، ئیدلیبی وتی و ئاماژەشیکرد بەوەی کشانەوەی لە زۆر ناوچەی پارێزگای ئیدلیب جیابوونەوەکانی خێراتركردووه.
وتی ئەمە لەبەرئەوەی زۆرێك لە ئەمیر و ئەندامانی تەحریر شام سەرکردە ئەبو محەمەد جۆلانی تۆمەتباردەکەن بە "رادەستکردنی ناوچەکە بە هێزەکانی رژێم وەك بەشێك لە رێککەوتنێكی سیاسی کە پێی قایلبووە".
ئاماژەی بەوەش کرد کە زۆرێك لە جیابووهوە سەرەکیەکان چەکداری پلەباڵای تەحریر شام بوون کە بەشدارییانکرد لە شەڕی فڕۆکەخانەی ئەبو زهور، کە رژێم گرتوێتیەوە.
وتیشی هەندێك سهرزهنشی جۆلانییان كرد بۆ کەوتنی فڕۆکەخانەکە و داوایان لە هێزەکانی کرد جیاببنەوە لە هاوپەیمانێتیەکە.
ئیدلیبی وتی لەنێوان یەکەمین جیابووهوەکاندا عەتیە ئەڵا هەبوو، "فەرماندەی سەربازیی" شەڕەکانی فڕۆکەخانەی ئەبو زهور، کە هەینی (26 کانونی دووەم) تیرۆرکرا.
وتیشی لە شەوی دواتردا لە ماڵێکدا له ئیدلیب چوار لە یاریدهدهرەکانی و حهوت له هاوهڵهكانیان کوژران.
ههروهها وتی ئەمیری جەبهەت ئەنسار دین، ئەبو عەبدوڵا شامیش لە تەحریر شام جیابووهوە، جگه له گروپی جوند مەلاحیمیش.