هه‌واڵه‌كانی عێراق
میدیا

بانگەشەی روسیا گوایا داعش لە سوریا ده‌رده‌په‌ڕێنێت 'بێبنەمایە'

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

پۆلیسی سەربازیی روسیا نێردراون بۆ چەند بەشێکی سوریا بۆ چاودێریکردنی ناوچەکانی هێوربوونەوە بۆ دابینکردنی ئەمنیەت بۆ دەزگاكان و سەربازە روسیەکان. سوپای روسیا ئامادەكاری دەکات بۆ کشانەوە لە سوریا دوای ئه‌وه‌ی له‌ 7 کانونی یەکەم رایگەیاند كه‌ سەرکەوتووه‌ بەسەر "دەولەتی ئیسلامی" (داعش)دا، كه‌ هەندێك دەڵێن زووه‌ بۆ ئه‌وه‌. [خاوەنی وێنە محەمەد عەبدوڵا]

پۆلیسی سەربازیی روسیا نێردراون بۆ چەند بەشێکی سوریا بۆ چاودێریکردنی ناوچەکانی هێوربوونەوە بۆ دابینکردنی ئەمنیەت بۆ دەزگاكان و سەربازە روسیەکان. سوپای روسیا ئامادەكاری دەکات بۆ کشانەوە لە سوریا دوای ئه‌وه‌ی له‌ 7 کانونی یەکەم رایگەیاند كه‌ سەرکەوتووه‌ بەسەر "دەولەتی ئیسلامی" (داعش)دا، كه‌ هەندێك دەڵێن زووه‌ بۆ ئه‌وه‌. [خاوەنی وێنە محەمەد عەبدوڵا]

راگەیاندنی سەرکەوتن بەسەر "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا لەلایەن روسیاوه‌ لە سوریا هیچ نیە جگە لە فێڵێكی سیاسی، شارەزایان بە دیارونایان وت.

ئاژانسی فرانس پرێس لە راپۆرتێکدا رایگه‌یاند كه‌ وەزارەتی بەرگری روسیا 7 کانونی دووەم رایگەیاند هەڵمەتەکەیان بۆ دەرکردنی داعش لە سوریا "به‌ كۆتائامانج گه‌یشتووه‌" و وڵاتەکە ئێستا "بەتەواوەتی رزگارکراوە" لە گروپەکە.

ئەفسەری پلە باڵا سێرگێی رودسكۆی لەکاتێکدا رایگەیاند هێزەکانی روسیا دەستدەکەن بە کشانەوە، وتی: "ئامانجی هێزە چەکدارەکانی روسیا بۆ لەناوبردنی گروپە چەکدارە تیرۆریستیه‌كانی داعش لە سوریا کۆتایی هات."

وتی: "یەك گوند یان گەڕەك لە سوریا نەماوە لەژێر کۆنترۆڵی داعشدا بێت. خاكی سوریا بە تەواوەتی رزگارکراوه‌ لە چەکدارانی رێکخراوە تیرۆریستیەکە."

سەرۆکی روسیا ڤلادیمیر پوتین و هاوشانە سوریەکەی بەشار ئەسەد لەگەڵ وەزیری بەرگری روسی سێرگێی شۆیگو (لای چه‌پ) لەگەڵ فڕۆکەوانەکانی هێزی ئاسمانی روسی وەستاون لەکاتی گەشتێکدا بۆ بنکەی سەربازی روسی لە حمەیمیم لە پارێزگای لازقیە 11 کانونی یەکەم. [میخایل کلیمێنتیه‌ڤ/ئاژانسی فرانس پرێس]

سەرۆکی روسیا ڤلادیمیر پوتین و هاوشانە سوریەکەی بەشار ئەسەد لەگەڵ وەزیری بەرگری روسی سێرگێی شۆیگو (لای چه‌پ) لەگەڵ فڕۆکەوانەکانی هێزی ئاسمانی روسی وەستاون لەکاتی گەشتێکدا بۆ بنکەی سەربازی روسی لە حمەیمیم لە پارێزگای لازقیە 11 کانونی یەکەم. [میخایل کلیمێنتیه‌ڤ/ئاژانسی فرانس پرێس]

بەڵام داعش لە چەند بەشێکی سوریادا ماوەتەوە و چەند شوێنێكی دیکەشی گرتووە لەو ناوچانەی کە لەژێر کۆنترۆڵی رژێم و روسیا و میلیشیاکانی ئێراندا بوون.

راپۆرتەکانی ئەم دواییانە بەڕوونی دەریدەخەن داعش لە سوریا تێكنەشکاوە، بەگوێره‌ی لیوا یەحیا مەحمود عەلی، کە ئەفسەرێکی خانەنشینکراوی میسریە و شارەزای گروپە تیرۆریستیەکەیە.

ناوبراو بە دیارونای وت: "ئەمە بە پێچەوانەی ئەوەیە کە روسیا بانگەشەی بۆ دەکات لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، کاتێك رایگەیاند و خۆی بادەدا بەوەی داعش بەتەواوەتی شکستی پێهێنراوە و ئه‌ركی سوپای روسیا کۆتایی هاتووە."

'هیچ نیە جگە لە مانۆڤه‌رێكی سیاسی'

عەلی وتی: "ئەو ناوچانەی شەڕیان تیادابوو لەنێوان داعش و سوپای سوریا و پشتیوانە روسەکانیدا بەدڵنیایەوە به‌شێوه‌یه‌كی کاتی جوڵەی چەکدارانی داعشیان به‌خۆوه‌بینیوە لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە بەڵام دواتر گەڕاونەتەوە."

وتی هەمان رەوش هەبووە لە ناوچەکانی دێرەزوور و ئەلبو کەمال و بەشێك لە بادیە و ناوچەکانی تەدمور.

وتی: "ئەمە پێمان دەڵێت هێرشی ئاسمانی پاڵیناوە بە داعشەوە بکشێتەوە نەك بە تەواوەتی لەناو بچێت، هه‌روه‌كلە رەققە روویداوه‌."

عەلی وتی راگەیاندنەکەی روسیا هیچ نیە جگە لە مانۆڤه‌رێكی سیاسی بۆ نیشاندانی خۆی وەك رزگارکەر لە سوریادا -- رزگارکردنی لە تیرۆریزم وەك بەهانەی مانەوەی سیاسی و ئابوری و رۆلی سەربازی دوارۆژی.

ئەفسەرێكی سوپای سوریای دیموکرات فەرهاد خۆجا وتی لەناوبردنی داعش تەنیا بە دەرکردنی گروپەکەوە سنووردار نیە لەو ناوچانەی کۆنترۆڵی کردبوون.

خۆجا بە دیارونای وت پەیوەندییەکی زۆری هەیە بە ئۆپەراسیۆنی دیکەوە، وەك نەهێشتنی مینە چێندراوەکان و تەقەمەنیەکان و پاشماوەی جەنگ لەگەڵ پشتگیریکردنی ناوچەکانی پێشتر لەژێر دەستی داعشدا بوون کە ئێستا لەژێر دەستی رژێمی سوریادان.

وتی: "ئەم ناوچانە بەڕاستی وێرانەن و مەدەنییان تێدا نەماوه‌."

پابه‌ندیی بەردەوام پێویستە

خۆجا وتی هەوڵەکان بۆ دابینکردنەوەی ئەمنیەت و ژێرخان و حکومەتی ناوخۆ بەردەوامن لەو ناوچانەی سوپای سوریای دیموکرات و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تیایاندا چالاكن.

وتیشی: "ژیانی ئاسایی گەڕاوەتەوە بۆ ئەو شوێنانە و دانیشتوانە ئاوارەکە زۆربەیان گەڕاونەتەوە، سەرباری ئەوی شەڕ بۆ لەناوبردنی داعش بەردەوامە." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ بنیاتنانەوە دەستی پێکردووە و خزمەتگوزاریە گشتیەکانیش ده‌خرێنه‌وه‌گه‌ڕ.

خۆجا وتی: "خەڵكی رەققە گەڕاونەتەوە و شارەکە لەلایەن ئەنجومەنێکی ناوخۆییەوە بەڕێوەدەبرێتکە ئەندامەکانی لە دانیشتوانی شارەکە و دەشتەکانی دەوروبەری پێکهاتوون." ئاماژەشی بۆ ئەوه‌ کرد كه‌ تەنانەت ئاسایش لەلایەن دانیشتوانەكه‌وه‌ بەڕێوەدەبرێت.

هه‌روه‌ها وتی هەڵمەتێکی پاککردنەوەی مین دەستیپێکردوە بۆئەوەی رێخۆشبکرێت بۆ گەڕانەوەی دانیشتوانەکە و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ هەمان هەڵمەت لە تەبقەش بەڕێوەدەچێت.

رۆژنامەنوسی سوری محەمەد عەبدوڵا بە دیارونای وت: "راگەیاندنی سەرکەوتن لەلایەن روسیاوە بەسەر داعشدا هەر زۆر بێمانایە."

وتی: "لە روانگەیەکی سەربازیەوە، گروپەکە هێشتا کۆنترۆڵی چەند بەشێکی سوریا دەکات، وەك ناوچەکانی غوتە و بەشێك لە کەمپی یەرموك و ناوچە ستراتیژیەکانی باکور و رۆژهەڵاتی پارێزگای حەما و بەشێك لە هەر یەك لە پارێزگاکانی حومس و ئیدلیب،" لەگەڵ بەشێکی بچوك لە رۆژهەڵاتی پارێزگای دێرەزور.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500