هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

سەرکردەیەکی سوپای پاسداران بەکرێگیراوان ئاراستەدەکات لە سوریا

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

فەرماندەیه‌كی سوپای پاسدارانی ئێران، محەمەد رەزا فەلاحزادە، لەم وێنەیەدا لەگەڵ فەرماندەیەکی تری سوپای پاسداران لە کاتی سەردانێکیاندا بۆ دەشتی حەلەب 2017. [خاوەنی وێنە شیار تورکۆ]

فەرماندەیه‌كی سوپای پاسدارانی ئێران، محەمەد رەزا فەلاحزادە، لەم وێنەیەدا لەگەڵ فەرماندەیەکی تری سوپای پاسداران لە کاتی سەردانێکیاندا بۆ دەشتی حەلەب 2017. [خاوەنی وێنە شیار تورکۆ]

ژمارەیەك فەرماندەی ئێرانی لە چەند مانگی رابردوودا ناویان بڵاوبۆتەوە بەهۆی رۆڵی راستوخۆیان لە شەڕی سوریادا، دیارترینیان محەمەد رەزا فەلاحزادەیە، کە ناسراوە بە ئەبو باقر.

ئەبو باقر فەرماندەی دووەمە لە سوریا دوای قاسم سولەیمانی، کە سەرۆکی هێزی تایبەتی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانە.

سوپای پاسداران رۆڵێکی چالاك دەبینن لە شه‌ڕی سوریادا بە سەرپەرشتیکردنی میلیشیاکانیان کە لە گۆڕەپانەکەدا شه‌ڕده‌كه‌ن و ئامۆژگاری سوپاکەی رژێمی سوریاش دەکەن.

فەتحی سەید، توێژه‌ر لە ناوه‌ندی شەرق بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ هەرێـمی و ستراتیژیه‌كان بە دیارونای وت: "سوپای پاسداران بەپێچەوانەی ئەوەی دەیڵێت رۆڵی تەنیا ئامۆژگاریکردنی سوپای سوریا نییە."

فەرماندەیه‌كی سوپای پاسداران محەمەد رەزا فەلاحزادە، کە بە ئەبو باقر ناسراوە، بڕوانامە دەداتە چەکدارانی ئەفغانی کە بەشدارن لە شه‌ڕی سوریادا. [خاوەنی وێنە شیار تورکۆ]

فەرماندەیه‌كی سوپای پاسداران محەمەد رەزا فەلاحزادە، کە بە ئەبو باقر ناسراوە، بڕوانامە دەداتە چەکدارانی ئەفغانی کە بەشدارن لە شه‌ڕی سوریادا. [خاوەنی وێنە شیار تورکۆ]

فەرماندەی سوپای پاسداران محەمەد رەزا فەلاحزادە بەشداریده‌كات له‌ بەشێك لە گفتوگۆکانی ئەستانه‌دا لە 2017 وەك راوێژکارێکی وەزیری دەرەوەی ئێران. [خاوەنی وێنە شیار تورکۆ]

فەرماندەی سوپای پاسداران محەمەد رەزا فەلاحزادە بەشداریده‌كات له‌ بەشێك لە گفتوگۆکانی ئەستانه‌دا لە 2017 وەك راوێژکارێکی وەزیری دەرەوەی ئێران. [خاوەنی وێنە شیار تورکۆ]

وتی زۆر چالاکن لە گۆڕەپانەکانی شەڕدا لە چەندین ناوچەدا لە رێگای ئاراستەکردنی جوڵەی سوپای سوریا و هەبوونی کۆنترۆڵی تەواوەتیه‌وه‌ بەسەر ئەو میلیشیایانەدا کە ئێران درووستیکردوون بۆ ئەوەی لە سوریا شه‌ڕبكه‌ن.

وتی ئەو میلیشیایانە لە چەکدارانی بەکرێگیراوی چەند وڵاتێك پێکهاتوون، بەتایبەتی لوبنان و عێراق و ئەفغانستان و پاکستان.

فەرماندەی سوپای قودس سولەیمانی و فەرماندەكه‌ی سوپای پاسداران ئەبو باقر دوو لە سەرکردە سەرەکیەکانی چالاکیەکانی سوپای پاسدارانن لە سوریا و ئه‌بو باقر یەکێکە لە بەهێزترین کارەکتەرکانی سوپای پاسداران و یەکێكە لە گرنگترین ژەنه‌راڵەکانی کە لە دەرەوەی ئێران کارەکانی هەڵدەسوڕێنێت.

سەید وتی ئەبو باقر "لە ئێران وەك یەکێك لەوانه‌ ناسراوه‌ كه‌ له‌ ریزی پێشەوەی پارێزه‌رانی مەزارگەی زەینەبدان، کە بەهانەیەكی سوپای پاسداران بوو بۆ دەستێوەردان لە سوریادا".

وتیشی دەستێوەردان لە سوریا بەرگێکی ئایینیی كرا به‌به‌ردا بۆ "بێدەنگکردنی ئەوانەی لە شەقامی [ئێرانیدا] لە دژی بوون".

فەرماندەی دووەم لە سوریا

سەید وتی ئەبو باقر خۆی دوور لە چاوان دەگرێت بەڵام لە راپۆرتێكدا، کە لە لایەن ئەنجومەنی بەرگری نیشتمانی ئێرانه‌وه‌ لە پاریس بڵاوکراوەتەوە، وەکو فەرماندەیەکی ئێرانی بەرپرسی سێکتەرێکی سەربازی لەسوریا ناسێنراوە.

ئەو بە فەرمیش وەك راوێژکاری وەزیری دەرەوەی ئێران ناسێنرا لە گفتوگۆکانی ئەستانه‌دا لە 2017 لە نێوان رژێمی سوریا و ئۆپۆزسیۆندا.

سەید وتی مێژووی تایبەتی ئەبو باقر پێدەچێت رێگەی بۆ خۆشکردبێت ببێتە فەرماندەیەکی سەربازی لە سوریا.

وتیشی کاتێك سەرۆکی پێشووی ئێران مەحمود ئەحمەدی نەژاد لە دەسەڵاتدا بوو، ئەبو باقر بۆ شەش ساڵ پارێزگاری پارێزگای ناوەندی یەزد بوو. ماوەیەكیش پۆستی یاریدەدەری پارێزگای شاری پیرۆزی قومیشی وەرگرتووە .

سەید وتی: "ئەوانە پۆستی باوەڕپێکراون و دەدرێنە ئەوانەی زۆر نزیکن لە باڵی رادیکاڵی سوپای پاسدارانەوە."

شیار تورکۆ، کە لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كات له‌ کاروباری سوپای پاسداران و سەرچاوە داراییەکانی، وتی: "هه‌رچه‌نده‌ ئەبو باقر دووەم بەرپرسە لە دوای سولەیمانی لە سوریا، بەرپرسیارێتیەکی سێکتەرێکی تایبەتی لە ئەستۆدایە لە سوریا، کە بە سەر بەرەکانی رۆژهەڵاتدا درێژدەبێتەوە."

تورکۆ بە دیارونای وت ئەو ناوچەیەش دەوروبەری دێرەزور و حەلەب و رەققە و حەسەکە و زۆر لە ناوچەکانی بادیە (بیابان) لەخۆدەگرێت.

چاودێریکردنی بەکرێگیراوە بیانیەکان

تورکۆ وتی ئەبو باقر ناسراوه‌ به‌وه‌ی كه‌ فەرماندەیی 18،000 بەتالیۆنی سەربازی دەکات کە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە پێكهێنراون بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دەرەکی و زۆربەی زۆریان ئێرانی نین.

وتی ئەبو باقر هاوئاهەنگیش دەکات لەنێوان فەرماندەییەکانی ئێران و سوریادا، بەتایبەتی له‌ هێنانه‌ناوه‌وه‌ی چەك و شارەزا و چەکدارانی بیانی و ئێرانیدا.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ ئه‌و ئۆپەراسیۆنانه‌ی لەلایەن چەکدارانی پاکستانی و ئەفغانیەوە ئەنجامدەدرێن لە سوریا، كه‌ به‌شێكن له‌میلیشیاکانی فاتمیون و زەینەبیون لەژێر دەسەڵات و فەرمانده‌یی ئەبو باقردان.

ئەبو باقر پێشتر برینداربووە لە 2016، لەکاتێکدا سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنەکانی ده‌كرد لە حەلەب و لەوێ ئەو کاتە ژمارەیەك فەرماندەی ئێرانی کوژران لەگەڵ چەند فەرماندە و چەکدارێكی میلیشیای فاتمیون، کە زیاتر لە چەکداری ئەفغانی پێکهاتووە.

تورکۆ ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ ئەبو باقر بەهۆی پێگە سیاسی و سەربازیەکەیەوە بە تەواوەتی سەرپەرشتی چالاکی ئەو یەکە بیانیانە دەکات کە لە سوریا لەژێر فەرمانی سوپای پاسداراندان.

وتی ئەوەش "وەرگرتن و ناردنیان بۆ کەمپەکان لەخۆ دەگرێت لەگەڵ سەرپەرشتیکردن و راهێانانیان و دواتریش ناردنیان بۆ بەرەکانی شه‌ڕ یان تەنانەت فەرماندەییکردنیان لە هەندێك شەڕی زۆر گرنگدا".

چالاکیە 'زۆر گرنگه‌كان'

شرۆڤەکاری سەربازی و لیوای خانه‌نشینكراو لە سوپای میسردا، عەبدول کەریم ئەحمەد، وتی بوونی ئەبو باقر لە سوریا زۆر گرنگە بۆ ئێرانیەکان لە زۆر لاوە لەبەرئەوەی لە قاسم سولەیمانییەوە نزیکە.

ئەحمەد بە مەشاریقی وت هەر لەبەر ئەوەیە چالاکیەکانی پێیدراون ئه‌وله‌ویه‌تێكی گه‌وره‌یان هه‌یه‌.

وتی به‌شێك لەو ئەرکانە دامەزراندنی رێگایه‌كی خوزراوی زه‌مینییه‌ كه‌ تاران بە بەیروتەوە ده‌به‌ستێته‌وه‌ و به‌ بەغدا و سوریادا تێپه‌ڕده‌بێت.

ئەحمەد وتی: "زۆرپێدەچێت سوپای پاسداران سووربێت لەسەر ئاراستەکردنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکان سەرباری ئەو راستیەی ئەمە ژیانی [فەرماندەکانی] خۆی دەخاتە مەترسیەكی به‌رده‌وامه‌وە، چونکە فەرماندەییه‌ ئێرانیەکه‌ هیچ باوەڕی بەو یەکانە نیه‌ کە لە سوریا درووستیکردوون."

وتی ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە ئەو میلیشیایانە به‌زۆری "گروپی بەکرێگیراون و بۆ پارە شەڕدەکەن".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

6 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

خودا ئیسرائیل و هه‌موو هاوڕێكانی شه‌یتان نابود ده‌كات. ئه‌م گه‌نده‌ڵانه‌ كه‌لتووره‌كان و خێزانان له‌سه‌رانسه‌ری دونیادا نابود ده‌كه‌ن.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

شه‌رمه‌زاربن! ئێوە لەگەڵ میدیای زایۆنی بوونەتە یەك دەنگ لە بڵاوکردنەوەی درۆ. خوایاربێت ئێمە ناوچەکە پاکدەکەینەوە لە تیرۆریستە تەکفیریەکان کە لەلایەن خۆرئاواوە پشتیوانی دەکرێن.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

بۆچی ئێوە بوونەته‌ هاوپەیمانی جولەکە زایۆنیستەکان دژی عەرەبیزمی سوریا؟ سوریا هاوپەیمانی لەگەڵ ئەو موسڵمانانە کردووە کە بەکرێگیراو نین وەك تۆ باسیدەکەیت بەڵام خۆشەویستانی زەینەبی کچی عەلین. تۆ دەتوانیی لە توڕەیی و په‌شیمانیتدا بمریت و با خیانەته‌كه‌ت سودت پێبگەیەنێت!

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

چونكه‌ ئه‌وانه‌ چه‌ند كافرێكی شه‌یتانپه‌رستن. بڕوخێ شه‌یتان!

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

کۆتاییتان زۆر نزیکە لەسەر دەستی یه‌كینه‌كانی به‌رگری ئیسلامی عێراقی و هێزی قودس.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

هه‌ر بژی ئیسلام و هه‌ر بژی حه‌زره‌تی مه‌هدی ...

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌