هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هەڕەشەی رژێمی سوریا ده‌بێته‌ هۆی ئاوارەیی لە دەرعا

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

دانیشتوان له‌ گەڕەکێکدا هاتوچۆده‌كه‌ن لە شاری سەنەمەین له‌ پارێزگای دەرعا. بەمدواییانە رژێمی سوریا هەڕەشەیکرد وروژمبکاتە نێو شارەکە و داوای لە مەدەنیەکان کرد جێیبهێڵن. [خاوەنی وێنە: یاسر تورکمانی]

دانیشتوان له‌ گەڕەکێکدا هاتوچۆده‌كه‌ن لە شاری سەنەمەین له‌ پارێزگای دەرعا. بەمدواییانە رژێمی سوریا هەڕەشەیکرد وروژمبکاتە نێو شارەکە و داوای لە مەدەنیەکان کرد جێیبهێڵن. [خاوەنی وێنە: یاسر تورکمانی]

چالاکوانە ناوخۆییەکان بە دیارونایان وت بە سەدان خێزان ئەو شارەی باشوری سوریایان جێهێشت دوای بڵاوبوونەوەی هۆشداری هێرشێکی چاوەڕوانکراوی رژێم.

چالاکوانان وتیان فەرماندەیی فیرقەی 9ی سوپای سوریا ئەم هەفتەیە داوای لە دانیشتوانی شاری سەنەمەین لە باکوری دەرعا کرد کە دەبێت ناوچەکە جێبهێڵن پێشئەوەی دەستبکات بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی فراوان.

بڕیارەکە بووە هۆی تۆقاندن و کۆڕەوێكی بەکۆمەڵ.

ئەفسەر لە لیوای تەوحید کەتائیب حۆران، یاسر تورکمانی، وتی بۆ دوو رۆژ سوپا بەیاننامەیەکی پەخشکرد کە داوای لە دانیشتوان دەکرد شارەکە جێبهێڵن پێشئەوەی ئۆپەراسیۆنێكی زەمینی و ئاسمانی دەستپێبکات.

ژمارەیەك لایەنی سوپای سوریای ئازاد ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ بەرپەچدانەوەی هەر هێرشێکی رژێم لە سەنەمەینی نزیك دەرعا. [خاوەنی وێنە: یاسر تورکمانی]

ژمارەیەك لایەنی سوپای سوریای ئازاد ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ بەرپەچدانەوەی هەر هێرشێکی رژێم لە سەنەمەینی نزیك دەرعا. [خاوەنی وێنە: یاسر تورکمانی]

هێزه‌كنی پشتیوانی رژێمی سوریا ده‌گه‌نه‌ ناوچەی سەنەمەین نزیك بە دەرعا. [خاوەنی وێنە: یاسر تورکمانی]

هێزه‌كنی پشتیوانی رژێمی سوریا ده‌گه‌نه‌ ناوچەی سەنەمەین نزیك بە دەرعا. [خاوەنی وێنە: یاسر تورکمانی]

رژێم سێشەممە (23 کانونی دووەم)ی دانابوو وه‌ك دوا وادە بۆ دانیشتوان تا شاره‌كه‌ جێبهێڵن.

وتی: "بەڵام پەیوەندیگرتنی بەردەوام سەرکەوتوو بوو لە درێژکردنەوەی دوا وادەکە بە 24 کاتژمێر، تا دانیشتوان بتوانن بڕۆن، یان ئەو کێشەیە چارەسەربکەن کە بۆتە هۆی بڕیارەکە."

تورکمانی وتی دوای بڕیارەکەی رژێم، سەدان خێزان شارەکەیان جێهیشت لەڕێگەی ئەو دەروازەیەی لەلایەن رژێمەوە دیاریکراوە، کە لەوێ پشکنین و به‌دواداچوونی ناسنامەكانیان بۆ ئەنجامدەدرێت پێشئەوەی رێگەیان پێبدرێت بڕۆن.

وتیشی نزیکەی 100,000 مەدەنی لە شارەکە دەژین، لەنێویاندا خەڵکی ئاوارەی ناوچەکانی دیکە و 5,000 چەکداری سوپای سوریای ئازاد، کە دەوترێت ئامانجی سەرەکی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە چاوەڕوانکراوەکەی رژێمن.

بارگرژی سەریکێشا بۆ بڕیاری دوامۆڵه‌ت

بارگرژی دروستبوو کاتێك هێزەکانی رژێم بانگەشەی ئەوەیانکرد گوایە سەربازێك لە فیرقەی 9 رفێنراوە لە شارەکە و دوو ئەفسەری باڵا تەقەیان لێکراوە.

دانیشتوانی شارەکە و گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن ئەم بانگەشەیەیان رەتکردەوە و ئاماژەیانکرد بەوەی شارەکە لە 2016وە رێککەوتنی ئاگربەستی تێدا ئەنجامدراوە و داوای وەستانی شەڕ و گەڕانەوەی ژیانی مەدەنییان کرد بۆ شارەکە و ناوچەکانی دەوروبەری.

تورکمانی وتی: "گومانی جددی هەیە لەنێو خەڵکی ناوچەکەدا دەربارەی دروستیی بڕیارەکەی رژێم، چونکە لەمساڵدا شایەتی جوڵەی سەربازی و گەیشتنی هێزی پشتیوانی بوون بۆ ناوچەکە."

وتیشی دواینییان هێنانی هێزی شەڕ بوو لە غوتەوە.

تورکمانی وتی لەئێستادا نزیکەی نیوەی شاری سەنەمەین لەژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆندایە و نیوەی لەژێر دەسەڵاتی رژێمدایە.

وتیشی زۆربەی لایەنەکانی سوپای سوریای ئازاد لە ناوچەی باشور ژووری ئۆپەراسیۆنیان پێکهێناوە لەژێر فەرماندەیی نەقیب ئەبو حەکەم عه‌یدا بۆ بەرپەچدانەوەی هەر هێرشێکی رژێم.

لایەنە بەشداربووەکان بریتین له‌ لیوای ئوسود ئیسلام، لیوای ئەحفاد عومەر، لیوای شوهەدا ئینخیل، لیوای خەلیفە عومەر، فورسان حۆران، لیوای شەهید جەمیل ئەبوزەین، لەگەڵ ئەحباب عومەر بەیومی، فەوج مەدفەعیە، جەیش ئەبابیل، لیوای سوقور سەنەمەین، فیرقەی 18ی ئازار و لیوای ئالولبەیت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500