هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزی پاسەوانانی سنوری عێراق توانای شەڕكردن گەشەپێدەدەن

خالید تائی

هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی راهێنان بە هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق دەکەن بۆ بەهێزکردنی توانای شەڕیان. [وێنەکە لە پەیجی فەیسبوکی وەزارەتی بەرگری عێراقەوە وەرگیراوە]

هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی راهێنان بە هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق دەکەن بۆ بەهێزکردنی توانای شەڕیان. [وێنەکە لە پەیجی فەیسبوکی وەزارەتی بەرگری عێراقەوە وەرگیراوە]

ماوەیەکە هێزی پاسەوانانی سنووری عێراق راهێنانی پێدەکرێت لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتیەوە بۆ بەهێزکردنی توانای رووبەڕووبوونەوەی دژی پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کە نزیك بە سنوورن.

ساڵی رابردوو، 27 یەکەی کۆماندۆی پاسەوانانی سنوور راهێنانیان پێکرا لە بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار و بنکەی بەسمایا، باشوری خۆرهەڵای بەغدا.

فەرماندەی پاسەوانانی سنوور، لیوا حەمید عەبدوڵا ئیبراهیم، بە دیارونای وت بنیاتنانی توانای هێزی پاراستنی سنوور "ئەولەویەتی پێشینەیە" بۆ عێراق و ئاماژەیکرد بەوەی یارمەتی هاوپەیمانان لەمبارەیەوە "بەرچاو و کاریگەر" بووە.

ئیبراهیم وتی زیاد لە 8,000 کارمەندی ئەمنی لەهەموو ریزەکان سوودیان لە راهێنانه‌كه‌ بینیوە، کە فێریکردوون ئۆپەراسیۆنەکانی شەڕ بەڕێوەبەرن، تەڵە بنێنەوە، دزەکاران دەستگیربکەن و رێگری بکەن لە بەقاچاخبردنی چەك و ماددەی هۆشبەر.

هێزەکانی پاسەوانی سنوور بەشداریده‌كه‌ن لە خولێکی راهێنانی هاوپەیماناندا بۆ بەهێزکردنی توانای رووبەڕووبوونەوەیان دژی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی'(داعش) و دزەکاران. [وێنەکە لە پەیجی فەیسبوکی وەزارەتی بەرگری عێراقەوە وەرگیراوە]

هێزەکانی پاسەوانی سنوور بەشداریده‌كه‌ن لە خولێکی راهێنانی هاوپەیماناندا بۆ بەهێزکردنی توانای رووبەڕووبوونەوەیان دژی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی'(داعش) و دزەکاران. [وێنەکە لە پەیجی فەیسبوکی وەزارەتی بەرگری عێراقەوە وەرگیراوە]

یەکەیه‌كی تایبەت بۆ پاراستنی سنوور

ئیبراهیم وتی پێشتر لەم مانگەدا، فەرماندەیی پاسەوانانی سنوور پرۆگرامێکی دیکەی راهێنانی بەگەڕخست بۆ هێزه‌كانیان کە تا کۆتایی ساڵ ده‌خایه‌نێت.

وتی هەر خولێك زیاد لە سێ مانگ به‌رده‌وامده‌بێت و ئاماژەیکرد بەوەش كه‌ راهێنانەکانی پێشتر تەنیا یەك مانگ به‌رده‌وامبوون.

وتی: "ئەم خولانەی راهێنان رێگەمان پێدەدەن یەکەیەکی کۆماندۆی تایبەت دروستبکەین بۆ پاراستنی سنوور." وتیشی چاوەڕواندەکرێت ئەم هێزانە ئەرکی کتوپڕ ئەنجامبدەن لە کاتی بوونی هەر هەڕەشەیەكدا لەسەر سنوور.

هه‌وه‌ها وتی مۆڵەتی تەواومان پێدراوه‌ لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانەوە بۆ دروستکردنی ئەم یەکەیە و هیوای خواست بەوەی کە ببێتە "هێزێکی لێدەر کە دوای ئەو تیرۆریستانە دەکەوێت کە دەیانەوێت سنوور ببەزێنن".

وتی سەرکردایەتی پاسەوانانی سنوور کاردەکات بۆ زیادکردنی سەرچاوە مرۆیی و داراییەکانیان تا لەدوای شکستی داعشەوە سنوورەکان بپارێزن.

وتیشی حکومەت بەڵێنی داوە لەم بوارەدا 5,000 بواری كاری نوێ بڕه‌خسێنێت و بەڵێنیداوە پارە تەرخانبکات بۆ پرۆگرامی پته‌وكردنی سنوور، بەتایبەتی سنووری سوریا.

وتی پرۆگرامەکە "بنیاتنانی رێگە و قۆرتی نوێ لەخۆدەگرێت بەدرێژایی سنوور لەگەڵ جێگیرکردنی هێڵی فایبەرئۆپتیك" و هه‌روه‌ها جێگیرکردنی سیستمی چاودێری هەستەوەر و کامێرای گەرمی.

سنووری خۆرئاوا 'پارێزراوترە'

بەمدواییانە پاسەوانانی سنوور چەندین هه‌ڵمه‌تیان ئەنجامداوە لە بیابانی خۆرئاوای ئەنبار، له‌وانه‌هێرشێكی 10 کانونی دووەم کە پاشماوەكانی داعشی لە باشوری روتبە کردبووە ئامانج.

ئیبراهیم وتی توانییان رێگریبكه‌ن لە موشەکی گەرمی کە لەلایەن چەکدارەکانەوە لە ناوچەی باغۆزی دێرەزووری سوریاوە هاوێژران.

وتیشی: "بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان، توانیمان رووبەڕووی ئەو جۆرە هێرشانە ببینەوە و بەتەواوی کۆتاییان پێبهێنین." ئاماژەشیکرد بەوەی هێزەکانی پاسەوانانی سنوور بە ژمارەیەکی زۆرەوە لە ناوچەکە جێگیرکراون.

جێگری قائیمقامی ئەنبار عەلی فەرحان دەستخۆشی كرد لەو "ئاستی باڵای ئامادەیی"ه‌ی لەلایەن هێزەکانی پاسەوانانی سنوورەوە نیشاندرا، لەگەڵ تواناییان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێرش و دزەکارانی سنوور.

وتی ئەم هێزانە پشتگیریی راهێنان و چەکیان لە هاوپەیمانانەوە پێدەگات، کە "یارمەتی بەهێزکردنی تواناییانی داوە لە به‌دوكه‌وتنی گروپە چەکدارەکان و كردنه‌ ئامانجیان".

فەرحان بە دیارونای وت: "ئێستادا سنووری خۆرئاوا پارێزراوترە بەهۆی پرۆگرامەکانی راهێنانەوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

پاڵەوانانی فەرماندەیی سنوور

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌