فەرماندەیی پاسەوانانی سنووری عێراق پێنجشەممە (18 کانونی دووەم) رایگەیاند هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بازگەی پێشوه‌خت دروستكراو دەدات بە هێزەکانی عێراق بۆ ئەوەی لەسەر سنوورەکان لەگەڵ سوریا دایانبنێن.
فەرماندەی پاسەوانانی سنوور، لیوا حەمید عەبدوڵا ئیبراهیم، بە دیارونای وت: "هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەرنامەیەکیان داناوە بۆ پێدانی ئامێر بە هێزەکانمان لەگەڵ ... بازگەکانی سنوور."
وتی: "هەندێكیان گەیشتونەتە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه بازگەکان ئامێری پەیوەندییان تیادا جێگیرکراوە لەگەڵ كه‌لوپه‌لی سەربازی پیشکەوتوو و به‌ربه‌ستی جۆراوخۆر.
وتی له‌گه‌ڵ هه‌ر بازگەیه‌ك دوو ئۆتۆمبیلی سەربازیش هه‌یه.
ئیبراهیم وتی ده‌وریه‌كان دەستیانکردوە بە وەرگرتنی راهێنان لەسەر بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و ئەو ئامێرانەی پێویستن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی بازگەکان.
وتیشی: "بازگەکان لە سەر سنووری سوریا جێگیردەکرێن چونكه ئه‌و سنووره درێژانه ته‌حه‌دایه‌كی گه‌وره‌ن بۆ هێزەکانمان."
ئه‌و بازگە سنوورییانه‌ی پێشتر بۆ پاسەوانیکردنی بەرەکان بەکاردەهێنران، هەموویان تێکدران دوای ئەوەی چەکدارانی داعش ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر به‌شێكی زۆری خاكی عێراقدا له 2014.
ئیبراهیم وتی: "زیاتر لە 213 بازگە و به‌شه‌كانیان تێکدران." وتیشی هێزە گەڕۆکەکانی سەرسنوور ئێستا چادر و کەرەڤانە بەکاردەهێنن.
حکومەت 5 کانونی دووەم رایگەیاند"پلانێکی تۆکمەی هەیە بۆ پاراستنی سنووری نێوان عێراق و سوریا دژی دزەکردنی چەکداران."
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پشتگیری هەوڵەکانی حکومەتی عێراق دەکات لەم لایەنەوە لەڕێگای دابینکردنی ئامێرەکانی بەرگری سنووره‌وه لەگەڵ نوێترین تەکنەلۆژیای چاودێری و چەك و ئامێرە سەربازیەکانی دیکە.
راهێنانیش بە هێزەکانی سنوور دەکەن بۆ ئەوەی توانای راگرتنی سنوورەکانیان بەهێز بکەن.
ئیبراهیم وتی پشتگیری نێودەوڵەتی یارمەتی "درووست‌کردنی ئەو هێزانەی دا کە ئەمڕۆ شارەزان و توانایەکی زۆریان هەیە لە ئەنجامدانی ئەرکەکانیان بۆ راوه‌دونانی دژمن و بەئامانجگرتنی بنکەکانیان و وەستانەوە لە دژی هەموو ئه‌و هەوڵانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ده‌كه‌ن له ئه‌منیه‌تی سنوورەکان".