زیاد لە هەزار منداڵی رەققە گەڕاونەتەوە بۆ پۆلەکان و لە تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمدا بهشداریدهكهن بۆ یەکەمجار و لەوەتەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لەو شارەی سوریا دەرکراوە.
مامۆستا ئەحمەد عیسا بە دیارونای وت خوێندنگەی وەحدە عەرەبیە لە گەڕەکی مەشلەب یەکەم خوێندنگە بوو کە دەرگاکانی بۆ خوێندكارە گەڕاوەکان بکاتەوە.
گەڕەکی مەشلەب یەکەم گەڕەك بوو کە پێشوازی لە خەڵکە گەڕاوەکان کرد.
عیسا وتی خوێندنگەکە هێشتا کورتهێنانێکی توندی سەرچاوەی هەیە و پێویستی بە نۆژهنكردهوهیهكی زۆر و ئامێر و کاڵا ههیه تا دڵنیایی بداتە سەرکەوتنی پرۆسەی پەروەردە.
وتی مانگێك لەمەوبەر نزیکەی 1,111 خوێندکار گەڕانەوە بۆ پۆلەکانیان و ستافی فێرکردن ماوەیەکە هەوڵدەدەن، بە هاریکاریی ئەنجومەنی مەدەنی رەققە و لیژنەی پەروەردە، تا پرۆسەی پەروەردە بگەڕێننەوە ئاستی جارانی.
وتیشی ئەمە ئەنجامدراوە بە بوونی هەر سەرچاوەیەکی بەردەست.
عیسا وتی ئەنجومەنەکە و دانیشتوان زۆر سووربوون لەسەر کردنەوەی خوێندنگەکە و وەرگرتنی خوێندکاران، تەنانەت کە هێشتا پێویستی بە چاککردنەوەی زۆرە.
وتیشی دوو مانگی ویست تا خوێندنگەکە ئامادە بوو بۆ کردنەوە.
ههروهها وتی دوای ئەوەی شارەکە رزگارکرا و رێگەکانی گەڕەکی مەشلەب کرانەوە، توانرا خوێندنگەکە پاکبکرێتەوە لە داروپەردوو کە بەهۆی شەڕەوە جێمابوو لەگەڵ هەندێك مین کە لەناو و دەوروبەری دیوارەکانیدا چێنرابوون.
تەرکیزخستنە سەر تەندروستی عەقڵی و ورە
عیسا وتی کارگێڕی خوێندنگەکە وایكرد خوێندکاران لە تاقیکردنەوەکانی یەکەمین خولدا بهشداریبكهن، کە یەکشەممە (14 کانونی دووەم) دەستیانپێکرد، لەگەڵ خوێندکارانی دیکە لە سوریاوە.
وتی لەئێستادا تەرکیزمان بۆ خوێندکاران بەتەواوی لەسەر رەهەندی ئەکادیمی فێربوون نیە و ئاماژەشیکرد بەوەی ستافی فێرکاری تەرکیزیان دەخەنەسەر دۆخی دەروونی خوێندکاران و ورەیان.
روونیشیکردەوە كه زۆربەیان چەندین ساڵە لە خوێندنگە دوورکەوتوونەتەوە.
ئەو خوێندکارانە مامەڵەیەکی تایبەتیان لەگەڵدا دەکرێت و بە هەڵسەنگاندا رۆیشتوون تا توانای تێگهیشتن و ئەکادیمییان بخەمڵێنرێت و بڕیاربدرێت لەسەر باشترین شێوازی یارمەتیدانیان تا بگەنەوە ئاستی خوێندنی خۆیان.
عیسا وتی پێنج ساڵی رابردوو، لەکاتێکدا خوێندکاران لەژێر فەرمانڕەوایی داعشدا بوون، بە توندی و بەڕوونی کاریگەریی لەسەر دۆخی عەقڵی خوێندکاران داناوە.
وتیشی ئەوەی ئێستا پێویستە سڕینیەوەی یادەوەرییە توندوتیژەکانە لە مێشکیاندا و بنەبڕکردنی هەر پاشماوەیەکی ئایدۆلۆژیای توندڕەوی، لەکاتێکدا داعش هەوڵیدەدا مێشکی منداڵان بشۆرێتەوە لهڕێی کۆنترۆڵکردنی خوێندنگەکان و سەپاندنی مەنهەجهكانی خۆیهوه.